دیارده‌ى فره‌ژنى و ژن‌به‌ژن و گه‌وره به بچوک و به‌زۆر به‌شودان له‌ناو شوێنکه‌وتوانى ئه‌م ئایینه‌دا نیه و نه‌بووه...
بابه‌تی تایبه‌ت
له کاتێکدا باس له ئایین و باوه‌ڕى زه‌رده‌شتى ده‌کرێت، که ئایین و باوه‌ڕى یارسانه‌کان، کاکه‌ییه‌کان، به‌کتاشییه‌کان له تورکیا، ئێزدییه‌کان له درێژکراوه‌ى ئه‌م ئایینه‌ن و به‌هۆى په‌لامار و کوشت و بڕى دوژمنانى ئه‌م ئایینه‌وه په‌رت په‌رت بوون و هه‌ریه‌ک له‌مانه به‌ناوى جیاوازه‌وه له‌سه‌ر رێبازه ئایینییه‌که‌ى خۆیان ماونه‌ته‌وه. باسکردن له‌م ئایینه ناته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ر باس له ئایین و باوه‌ڕى (میترائیزم ـ میهرپه‌رستى) نه‌کرێت. بۆیه سه‌ره‌تا پێویسته رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه بدرێت. ئایین و باوه‌ڕى میهرپه‌رستى له‌و سه‌رده‌مه‌وه ئاریاییه‌کان له خاکى ئێران‌دا فه‌رمانڕه‌وا بوون، نه‌ته‌وه‌کانى ئێران شوێن ئه‌م ئایینه که‌وتوون. له سه‌رچاوه مێژوییه‌کاندا هاتووه که ئایینى میهرپه‌رستى بۆ ماوه‌ى دوو هه‌زار ساڵ باڵاده‌ست بووه و کاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئایینه‌کانى مه‌سیحى و یه‌هودى هه‌بووه. بنه‌ماکانى ئه‌م ئایینه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى ئاگر، هێزه‌کانى سروشت و ئه‌فسانه دامه‌زراوه. پڕۆفیسۆر ئارسر کریستن‌سن ده‌ڵێت میهرپه‌رستى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له نێوان دانیشتوانه‌کانى هندوستان و ئێران‌دا خوایه‌کى هاوبه‌ش بووه و پێى وتراوه خواى ژیان، زانست، په‌یمان، به‌ڵێن، راستى، لێبوردن و به‌خشنده‌یى، که ئه‌مانه هه‌مووى سیمبۆله جوانه‌کانى ئایین و باوه‌ڕى یارسانن تا ئه‌مڕۆ.
ئه‌فسانه‌ى دروستبوونى ئه‌م ئایینه له ئه‌ستوره‌کانى یارساندا به‌م شێوه‌یه باسى لێوه ده‌کرێت که میهر ـ میترا سه‌ره‌تا له به‌ردێک له‌ناو ئه‌شکه‌وتێکدا شه‌وى شه‌ممه رێکه‌وتى (24ى 12ى 272) ساڵ پێش زایین له درێژترین شه‌وى ساڵدا له دایک بووه. ئه‌م شه‌وى له‌دایکبوونى میترا پێى ده‌وترێت شه‌وى یه‌ڵدا. به پێى ئایین و باوه‌ڕى یارسان میهر یه‌کێکه له (یزد ـ ئیزدیی)ه‌کان، له هه‌ڵگرانى دینى مانیشدا په‌یامبه‌ره. لێره‌دا پێویسته باس له‌وه بکه‌ین مانى کوڕى فانک، یه‌کێک بووه له بنه‌ماڵه ناوداره‌کانى ده‌وڵه‌تى ئه‌شکانى که ده‌وترێت ده‌وڵه‌تێکى کوردى بووه.
ئایینى یارسان گه‌شتێکه له خۆشه‌ویستییه‌وه به‌ره‌و خۆناسین که له ئه‌نجامدا ده‌بێته سه‌فه‌رى راستى به‌ره‌و راستى. ئه‌مه بنه‌ماى هزرى ئه‌م ئایینه‌یه. چونکه بۆ گه‌یشتن به جه‌وهه‌رى سه‌ره‌کى و تێپه‌ڕبوون به‌ره‌و قوڵایى ده‌رون، رێ‌نیشانده‌ر و کاریگه‌ره. دواى خۆناسین مرۆڤ ده‌گاته فه‌وتانى خودز ئه‌مه‌ش سه‌فه‌رێکه به‌ره‌و توانه‌وه به گوێره‌ى "تعالى" که تێگه‌یشتن له‌م هزره‌یه و ئه‌م هزره‌ش سیمبۆلێکه بۆ یه‌کێتى و سه‌قامگیربوونى په‌یوه‌ندیه مرۆڤییه‌کان. جیا له هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کى دوو روان و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان به یه‌کتاپه‌رستى وا له یارسانیه‌کان ده‌کات له جه‌سته‌ى مرۆڤێکى ئازاد‌دا بگاته ئه‌و ئاسته‌ى که هه‌رگیز به چاوێکى سوکه‌وه نه‌ڕوانێته هیچ شتێکی تر. له‌م باره‌یه‌وه پیر ئه‌میر ده‌فه‌رموێت له په‌رتوکى سه‌ره‌نجامى پیرۆزدا:
حه‌یفه‌ن په‌ى میردان به‌نه‌ى که‌مته‌رین
وێش گیرۆ یه‌جاى دیده‌ى به‌شه‌رین
واته: حه‌یفه بۆ که‌سه‌کان به چاوى که‌مه‌وه سه‌یرى خه‌ڵک بکه‌ن یان خۆیان له که‌سانی تر به که‌م بزانن.
ئایین و باوه‌ڕى یارسان له‌باره‌ى نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌وه
ئایین و باوه‌ڕى یارسان ئایین و باوه‌ڕێکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى کۆنى کورد بووه. هه‌میشه رابه‌ره‌کانى ئه‌م ئایینه هه‌وڵى ئه‌وه‌یان داوه خۆیان رزگار بکه‌ن له هه‌موو کاریگه‌رییه‌کى مادى و مه‌عنه‌وى ئه‌و میلله‌تانه‌ى په‌لاماریان داون و خاکیان داگیر کردوون. یه‌کێک له‌و یادگاره گرنگانه‌ى که یارسانه‌کان پاراستویانه و تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌سه‌رى، یادکردنه‌وه‌ى په‌لاماردانى شۆڤێنیه‌تى عه‌ره‌ب بووه بۆ ناوچه‌کانى ده‌شتى شاره‌زوور و شارى هورمزگان که شارێکى گه‌وره بووه و یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانى پێی وتراوه گه‌ڕه‌کى "کۆرتاس" که تا ئێستاش شوێنه‌وارى له شاره‌زوردا ماوه. دواى په‌لاماره‌کانى دوژمن شاره‌که خاپور ده‌کرێت و هه‌رچى خوێنده‌وار و گه‌نج هه‌یه ده‌کوژرێن و مه‌کته‌به‌کانیان ده‌سوتێنن و کچه‌کانیان به که‌نیزه‌ک ده‌به‌ن. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌ک رزگاریان ده‌بێت له ئه‌شکه‌وتى مه‌رى نه‌وێ لاى گوندى "نه‌وێ"ى شاره‌زورى ئێستا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن که پاش سێ رۆژ رزگاریان ده‌بێت و به‌ره‌و گوندى هاوار به‌ڕێ ده‌که‌ون. ئێستا خه‌ڵکانى یارسانى هه‌موو ساڵێک له‌و کاته‌دا که ده‌کاته (15/1)ى هه‌موو ساڵێک سێ رۆژ به رۆژوو ده‌بن بۆ یادى ئه‌و کاره‌ساته و به‌م شێوه‌یه‌ش نیه‌ت ده‌هێنن:
وام وه‌رۆ چه سێ رۆ چه‌و یاران
وه عه‌شقى یارانى کۆرتاس
واته: من به رۆژوو ئه‌بم ئه‌م سێ رۆژه به عه‌شقى یارانى کۆرتاس.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م بزوتنه‌وه ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه دواى داگیرکارییه‌کان هه‌وڵیان داوه ئایینه‌که‌ى خۆیان زیندوو بکه‌نه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه له په‌رتوکى پیرۆزى سه‌ره‌نجامدا بابا سه‌رهه‌نگ ساڵى (300)ى کۆچى ده‌فه‌رموێت:
سه‌رهه‌نگى ده‌ودان سه‌رهه‌نگى ده‌ودان
ئه‌ز که نامێمه‌ن سه‌رهه‌نگى ده‌ودان
چه‌نى ئێرمانان مه‌گێڵم هه‌ردان
مه‌کێشم په‌رێ ئایینى کوردان
واته: من که ناوم سه‌رهه‌نگى ده‌ودانه (ده‌ودان گوندێکه له کوردستانى رۆژهه‌ڵات) له‌گه‌ڵ یارسانیه‌کانى هاوڕێم هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ زیندوکردنه‌وه‌ى ئایین و باوه‌ڕى کورد.
پێگه‌ى ژن له ئایین و باوه‌ڕى یارساندا
له‌ناو ئایین و باوه‌ڕى یارساندا ژن پێگه‌یه‌کى به‌هێزیان هه‌بووه و چالاکى به‌رچاویان هه‌بووه. ئایینه‌که‌ش پشتگیریان بووه و جیاوازى نه‌بووه له نێوان کوڕ و کچدا له‌و باره‌یه‌وه سوڵتان سه‌هاک ده‌فه‌رموێت:
هه‌ر که‌س بواجۆ کناجه‌و کورى
مه‌وه‌زیش وه‌ده‌م مه‌وداى که‌یبرى
واته: هه‌ر که‌س بڵێ کوڕ یا کچ و جیاوازى له نێوانیاندا بکات ناتوانێت خۆشه‌ویستى خوا بپارێزێت.
ژنه ناوداره‌کانى یارسان که له ساڵه‌کانى (200 ـ 600)ى کۆچى ژیانیان کردووه و چالاکى سه‌ربازى و هونه‌رى و ئایینیان هه‌بووه و شانبه‌شانى پیاوان جه‌نگاون و فه‌رمانده‌ش بوون؛
1ـ لێزا خاتون وه نسا خاتون فه‌رمانده و مۆسیقاریش بوون له له‌شکرى نۆ سه‌د نۆ سه‌ده‌ى شاخۆشێن که (900) ته‌مبورژه‌ن، (900) شمشاڵ‌ژه‌ن، (900) ده‌ف‌ژه‌نى تێدا بووه بۆ رزگارکردنى ده‌شتى زه‌هاوى کوردستانى رۆژهه‌ڵات له ژێر چنگى داگیرکه‌ران که له ئه‌نجامدا سه‌رکه‌وتن.
2ـ نێرگزه خاتون یه‌کێکی تر بووه له فه‌رمانده به‌هێزه‌کان و پێیان ده‌ڵێت:
مه‌ڵێن (زه‌عیفه) دامه‌نى کۆتا نیه ریشم
بۆ به‌سته‌ى شه‌رت سه‌د میرم نیه هاملو
ئه من ئێستا سه‌رى خۆم ناوه‌ته مه‌یدانى هه‌ق
سه‌ر به‌خشین لازمه بۆ شه‌رت له شنۆ
ـ نێرگزه خاتون رازى نابێت به‌وه‌ى ژن به زه‌عیفه ناو ببرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ریشى نیه، بۆیه به سه‌رکرده‌کانى تر ده‌ڵێت سه‌د میر ناتوانن شان له شانم بده‌ن و من سه‌رى خۆم له مه‌یدانى هه‌قدا ئه‌سپێرم سه‌ر سپاردن پێویسته بۆ هه‌موو که‌س له دڵه‌وه.
ـ ئه‌م ژنانه‌ش شۆڕشگێڕ و ته‌مبورژه‌ن بوون؛ دایه ته‌ورێزى هه‌ورامى، دایه خه‌زانى سه‌رگه‌تى، خانمى لۆرستانى، رێحانه خاتون، په‌شه‌نگ خاتون، ئاونگ خاتون. بۆیه ده‌بینین ژن خۆى بۆ خۆى پێگه‌ى خۆى پاراستووه، ئایین و باوه‌ڕه‌که‌ش مافى ره‌واى بۆ دیارى کردوون و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه دیارده‌ى فره‌ژنى و ژن به ژن و گه‌وره به بچوک و به‌زۆر به‌شودان له‌ناو شوێنکه‌وتوانى ئه‌م ئایینه‌دا نیه و نه‌بووه.
ـ له په‌رتوکى پیرۆزى یارساندا "نسا خاتون" له ساڵى (405)ى کۆچیدا جێگر و هاوکارى فه‌رمانده "شاخۆشێن" بووه. ده‌رباره‌ى جوانى به‌هار و سروشت ئه‌فه‌رموێت:
وه‌فران بێ وه ئاو وه‌فران بێ وه ئاو
به‌هار چون ئاما وه‌فران بێ وه ئاو
گوڵ و وه‌نه‌وشه هورێزان جه خاو
په‌رى ئارایش ده‌شت و کو ف و کاو
واته: به‌فره‌کان ده‌ستیان به توانه‌وه کرد، به‌هار هات و به‌فره‌کان توانه‌وه و چۆڕاوگه‌ى ئاوى به‌فر گوڵ و وه‌نه‌وشه و به‌ره‌زاد بۆژانه‌کانى تێر ئاو کرد و له ده‌شت و کێوه‌کاندا سه‌ریان ده‌رهێناو ئارایشتى شاخ و کێویان کرد.