رۆژهه‌ڵاتی ناوین جارێکی دیکه ده‌بێته لانکه‌ی شارستانییه‌ت و ئه‌مجاره‌یان شارستانییه‌تی دێمۆکراتییانه وه‌کو ...
شه‌هید رێبین هێمن
وه‌ک ده‌زانرێت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌کو بێشکه‌ی شارستانییه‌ت بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 هه‌زار ساڵ، رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی له ئاراسته‌کردنی مرۆڤایه‌تیدا بینی. به‌ڵام به ده‌رکه‌وتنی شارستانییه‌تی رۆژئاوا که له شارستانییه‌تی رۆژهه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه کاتێک رۆژهه‌ڵاتی ناوین به هۆی خۆنه‌گونجاندن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م، دوای ماوه‌یه‌کی درێژ ململانێ له‌گه‌ڵ شارستانییه‌تی تازه‌سه‌رهه‌ڵداو، نه‌یتوانی خۆڕاگری بکات و به تایبه‌ت له دوای سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م، واته قۆناخی پێگه‌یشتنی رێنسانسی ئه‌وروپا، زۆربه‌ی کاریگه‌ری خۆی له ده‌ست دا و سه‌ره‌نجام بووه پاشکۆی رۆژئاوا. بێگومان شارستانییه‌تی رۆژئاواش وێڕای تێپه‌ڕبوون به چه‌ند قۆناخی جۆربه‌جۆر دا و ده‌سته‌به‌رکردنی گه‌لێک پێشکه‌وتن بۆ مرۆڤایه‌تی، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌سکه‌وته‌کانی له خۆیدا قه‌تیس هێشته‌وه و به ته‌واوی نه‌یکرده موڵکی سه‌رله‌به‌ری مرۆڤایه‌تی. ئه‌مه‌ش وای کرد که نه‌ک ته‌نیا نه‌توانێت کێشه‌کانی مرۆڤایه‌تی چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵکو به تیپه‌ڕبوونی کات، ره‌وتی پێشکه‌وتنه‌کانی هێدی بووه‌وه و گه‌یشته خاڵی بنبه‌ستبوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه شارستانییه‌تی ئاماژه پێکراو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ باڵاده‌ستی ره‌های خۆی سه‌قامگیر بکات و به‌هێزترین سیستمی پێببه‌خشێت، سیاسه‌تی جۆربه‌جۆری له سه‌ر ئه‌و گه‌ل و ناوچانه په‌یڕه‌و کرد که خۆڕاگریان ده‌کرد. سیاسه‌تی "په‌رت بکه و زاڵ به" له سه‌ر گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به گشتی و سیاسه‌تی نکۆڵی و قڕکردن به سه‌ر گه‌لی کورد به تایبه‌تی، ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنێ.
له کاتێکدا رۆژئاوا هه‌وڵه‌کانی بۆ سه‌پاندنی یه‌کلایه‌نه و یه‌کجاره‌کی سیستمی خۆی له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م‌دا چڕ ده‌کره‌وه و ئیدی سه‌رکه‌وتنی خۆی مسۆگه‌ر ده‌بینی، گه‌لی کورد به رێبه‌رایه‌تی پ.ک.ک له ناو دڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوین سیاسه‌تی نکۆڵی و قڕکردنی پووچه‌ڵ کرده‌وه و شۆڕشی ژیانه‌وه‌ی به‌سه‌ر خست. بێگومان ئه‌مه چه‌خماخه‌ی ژیانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و گه‌لانی سه‌ر ئه‌م خاکه بوو، که له دوو توێی خۆیدا سه‌نتێزێکی مێژووی شارستانییه‌تی هه‌ڵگرتبوو. شۆڕشی هاوچه‌رخانه‌ی گه‌لی هه‌ره کۆنی مێزۆپۆتامیا له کاتێکدا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ راستینه و گه‌وهه‌ری مێژوویی ئه‌م خاکه و شارستانییه‌تی سه‌رهه‌ڵداو تیایدا، له هه‌مان کاتدا سه‌رهه‌ڵدانێکی ره‌خنه‌گه‌رانه‌ی رشتبوو له به‌رامبه‌ر شارستانییه‌تی چه‌قبه‌ستووی خۆبه‌ناوه‌ندگرتووی رۆژئاوا و هه‌روه‌ها چه‌واشه‌کردنی مێژوو. هه‌ر بۆیه ئه‌م شۆڕشه که له گه‌وهه‌ری خۆیدا شۆڕشی دێمۆکراتییانه و هه‌روه‌ها رێنسانسی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی هه‌ڵگرتووه، له هه‌لومه‌رجێکی وا هه‌ستیاردا که ئیدی شارستانییه‌تی رۆژئاوا هه‌روه‌ک شارستانییه‌تی کۆنی رۆژهه‌ڵات بنبه‌ست بووه و وه‌ڵامێکی بۆ کێشه و هه‌روه‌ها داهاتووی مرۆڤایه‌تی پێ نییه، پ.ک.ک رۆڵێکی مێژوویی که‌وته سه‌ر شان و ئه‌و رۆڵه‌ش ئافراندنی شارستانییه‌تێکی نوێ بوو بۆ مرۆڤایه‌تی.
هه‌ر وه‌کو پێشتریش گوتمان ژیانه‌وه‌ی گه‌لی کورد ژیانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین بوو. له‌م واتایه دا هێزی پێشه‌نگی شارستانییه‌تی نوێش، شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی دێمۆکراتیکی گه‌لی کورده. بێگومان ستراتیژی نوێی گه‌لی کورد واته رێبازی ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی و یه‌کێتی ئازادانه‌ی گه‌لان، زه‌مینه‌خۆشکه‌ری پێشکه‌وتنی ئه‌م چه‌مکانه‌یه له گشت ناوچه‌که‌دا و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، که له راستیدا که‌ڵه‌که‌بووی کێشه‌کانی مرۆڤایه‌تین، له چوارچێوه‌ی سیسته‌می دێمۆکراتیکی رۆژهه‌ڵاتی ناوین دایه. له سیستمێکی وه‌هادا پێکه‌وه‌ژیانی ئازاد و دێمۆکراتییانه‌ی گه‌لان، پێکه‌وه‌ژیانی کولتووره‌کان، ئایینه‌کان، ئایینزاکان، چین و توێژه جۆر‌به‌جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها به‌دیهاتنی کولتوو، سیاسه‌ت و ژیانێکی دێمۆکراتییانه به بنه‌ما وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه‌ش به‌پێی راستینه‌ی گه‌وهه‌ری خۆی وه‌ها ده‌کات که کێشه و ناکۆکییه‌کان، چ کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، چینایه‌تی و ره‌گه‌زی که سه‌ره‌کی‌ترین‌یانن و چ کێشه‌کانی دیکه، له زه‌مینه‌ی ئاشتی و دیالۆگ دا به چاره‌سه‌ری بگه‌ن.
گومانی تێدا نییه ئه‌مه دێته ئه‌و واتایه‌ی که رۆژهه‌ڵاتی ناوین جارێکی دیکه ده‌بێته لانکه‌ی شارستانییه‌ت و ئه‌مجاره‌یان شارستانییه‌تی دێمۆکراتییانه وه‌کو سه‌نتێزی زانستیانه‌ی شارستانییه‌ته‌کان له‌م لانکه‌یه دا په‌روه‌رده ده‌کرێت. لێره‌دا پ.ک.ک به رێبه‌رایه‌تی سه‌رۆک ئاپۆ ماوه‌ی چاره‌که سه‌ده‌یه‌که ئاڵاهه‌ڵگری تێکۆشانی ئافراندنی بناخه‌کانی ئه‌م شارستانییه‌ته و به تایبه‌ت به‌رده‌کانی بناخه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ژیانه‌وه و پێشخستنی شۆڕشی دێمۆکراسی دامه‌زراندووه. له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌میش دا وه‌کو هێزی پێشه‌نگی ئه‌م شارستانییه‌ته له ژێر رۆشنایی مانیفێستۆی شارستانییه‌تی دێمۆکراسییانه، که ئه‌نجامی قووڵبوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی "سه‌رۆک ئاپۆ"یه له سه‌ر دیالێکتیکی مێژووی شارستانییه‌ته‌کان و پێشکه‌شکردنی جیهانبینی نوێ، تێڕوانینی نوێ بۆ مێژوو و مرۆڤ ده‌رده‌خاته مه‌یدان. به کورتی ئایدیۆلۆژیایه‌کی نوێیه. ئاڵاهه‌ڵگری به‌دیهێنان و سه‌قامگیرکردنی ئه‌م شارستانییه‌ته‌یه.
* ئه‌م وتاره له هه‌فته‌نامه‌ی وڵات ژماره 396 به‌رواری 30/11/2001 لاپه‌ڕه‌ی 18دا بڵاو بۆته‌وه.