یەهودییەت (1)

كاریگەری نەژادپەرستی یەهودییەت لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی لە ناكۆكییەكانی عەرەب ـ ئیسرائیل‌دا...

 كۆمین

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە لە پێداگرتن لەسەر شوێنی لە دەستنیشانكردنی سیاسەتی جیهاندا. سەرەڕای ئەوەش ناتوانرێ رووداو و بەسەرهاتەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنیا بەم هەڵوێستەی هێزە جیهانییەكان روون بكرێتەوە و لێكدانەوەی راستی بۆ دابنرێ. لە هەمان كاتدا رووداوەكان لەم ناوچەیە خاوەنی تایبەتمەندی هەرێمییانەشن. كاریگەری نەژادپەرستی یەهودییەت لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی لە ناكۆكییەكانی عەرەب ـ ئیسرائیلیش لە كرۆكی ئەم راستینەیەدا جێگەی گرتووە. كاریگەری نەژادپەرستی یەهودی لە سەرمایەی نێودەوڵەتی و بناخەبەندبوونی هاوسەنگییەكانی جیهان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرەنجامێكی بەم شێوەیە لەگەڵا خۆیدا دێنێت.

ئێمەش لە چاوگەی ئەو راستیانەوە هەوڵ دەدەین كاریگەری نەژادپەرستی یەهودییەت لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی لە ناكۆكییەكانی عەرەب ـ ئیسرائیل بە وردەكارییەكانییەوە بخەینە روو.

 

 نەژادپەرستی یەهودی

جیاوازییەكی بەرچاو لە نێوان پەیوەندی نەژادپەرستی و یەهودییەت لەگەڵا پەیوەندی نەتەوەكانی دیكە و نەژادپەرستیدا هەیە. لەبەر ئەوەش كاتێ نەژادپەرستییەكەی لای یەهودییەكان لێك دەدرێتەوە، نابێت بەراورد لەنێو پێناسەی نەژادپەرستی یەهودییەكان و پێناسەی گوزارە و دەستەواژەی نەژادپەرستی گشتی بكرێت.

نەژادپەرستی لای یەهودییەكان، خاسییەتی قەومی، كولتووری و ئاینییانەی لەگەڵدایە و سنوورەكانی خاكی دەوڵەت تێپەڕ دەكات. بۆ ئەوەشە كە نەژادپەرستییەكەی یەهودییەكان واتایەكی لە پێناسەكردن بە قۆناخێكی مێژوو و خزانە نێو سنوورێكی دەستنیشانكراو زیاتر و بەرفراوانتری هەیە. ئەمەش لەگەڵا ئەوەی لەو ساتەوەی كە وەك قەومێك لەسەر شانۆی مێژوو وەبیر دەهێنرێنەوە، بە هێندەی شوێنگرتن لە قۆناخە مێژووییەكاندا و شێوە و جۆرەكانی پەیوەندییەكانی نێوان خۆیان و تا بە پێگەی ئابووری و سیاسی و ئایدیۆلۆژیانەیان لە بوار و لایەنە جیهانییەكان، كرۆكێكی بەرفراوانیان هەیە. ئەو پێناسە گشتییانەی بۆ نەژادپەستی و نەتەوەپەرستی دانراون، دەربڕی خاسیەتی جیاوازن و هەوڵ دەدرێ تا بە قۆناخ و سەردەمێكی مێژوو شی بكرێتەوە. كاتێ لەم رووەوە لێی دەڕوانین؛ نەژادپەرستی پێوەلكاندنێكە كە مۆدێرنێتەی كاپیتالیزم بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستییەوە كردووە و ئایدیۆلۆژیایەكی بیانییە و سەرچاوەكەی بە هیچ شێوەیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناگەڕێتەوە، بەڵكو پارچەیەكە لە سیستەمی كاپیتالیزم، لە مۆدێرنیزم.

بەڵام یەهودییەت لەم رووەوە جیاوازە لە نەژادپەرستییە گشتییەكە. یەهودییەت سەرچاوەكەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لە مێژوودا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵا قەبیلەكانی دیكە، بۆتە هۆكاری وەدەرنانیان لەلایەن ئەو قەبیلانەوە. ئەم راستینەیە وای لە یەهودییەكان كردووە كە لە بەرامبەر كۆمەڵگا و نەتەوەكانی دیكەدا زیاتر روو لە خۆ بن. ئەمەش بۆتە هۆی دروستبوونی كولتوور و شێوەگرتنێكی رۆحییانەی جیاواز. ئەگەر نەژادپەرستی یەهودییەكان جیاواز بێت لە نەژادپەرستی نەتەوە و نەتەوەكانی دیكەدا، لەم خاڵەدا گرێیەكی بەرفراوانیان لە نێوانە.

 

دەركەوتن و گەشەسەندنی نەژادپەرستی یەهودی

چیرۆكی یەهودییەكان كە وەك باوكی نەژادپەرستی دەناسرێن دەزانرێ، ئەوان عەبدی "هەڵبژێردراوی خودا"ن، ئەوان زۆرانیان لەگەڵا خودا كردووە و لە ئەنجامی ئەم زۆرانەشدا لەگەڵا خودا ـ رێكەوتن ـ یان بەستووە. خودا ئەوانی لە نەوەی خۆی دروست كردوون. ئەوانیش لەم خاڵەدا گەلێكی هەڵبژێردراون و "خاكی بەڵێندراو یاخود وەعد دراو"یان پێ دراوە، لەم واتایەدا خوداوەند هەوڵدەدا تا لەگەڵا ئەماندا سیستەم و خواستی خۆی باڵادەست بكات.

بنجی یەهودییەت بۆ قەبیلەی عیبرانی دەگەڕێتەوە، بە لای هەندێ كەسەوە وشەی عیبرانی لە ئاپیرۆوە دێت ئەویش بە واتای مرۆڤی تۆز و خۆڵاوی بیابان دێت. بەلای هەندێ كەسەوە لە ئاڤراهام "ئیبراهیم" بە واتای باوەگەورەوە هاتووە. بەپێی دەقەكانی "تەورات"یش ئەوەی كە ناوی بە عیبرانییەكان داوە، ئیسرائیل "زۆرانگر لەگەڵا خودا" كە ناوەكەی تری یەعقوب پێخەمبەرە (د.خ). چ وشەی ئاپیرۆ و چ وشەی ئاڤراهام گۆڕانیان بەسەردا هاتووە و شێوەی عیبرانی لەخۆوە گرتووە. شیمانە دەكرێ كەوا قەبیلەی عیبرانی لە دەوروبەری ساڵانی دوو  هەزاری پ.ز لە بنارەكانی بازنەی زاگرۆز و تۆرۆس، واتا لە دەوروبەری شاری رۆحا ی باكوری كورستان"رۆحای ئەوڕۆ"دا ژیاون. چ دەقەكانی تەورات و چ ئەفسانەی "باڵكڵی گۆل" حەوزی بە ماسی ئەم باسە سەرەڕاست دەكەنەوە.

 لە رۆحا كاریگەری كولتووری ئاریانی و كولتووری سەمیتیكی هەیە، هەم كشتووكاڵ و هەم كولتووری مەڕوماڵات باڵادەستە، هێشتا نەكەوتوونەتە نێو شارستانییەتی چینایەتییەوە، هەرچەند كاریگەری دایكە خوداوەند شكێنرا بێت و باڵادەستی پیاو یاخود پیاوسالاری سەری هەڵدابێت، بەڵام ئەمە هێشتاكە دوورە لە قووڵبوون و بەدەزگابوونەوە، دەشێ بوترێ چاخی هیەرارشی سودمەند لە ئارادایە. بەهۆی شیكارنەكردنی پەیوەندی خێزانی یاخود "پەیوەندی خوێنی"یەوە، چینایەتیش گەشەی نەكردووە. ژیانێكی هاوبەش و هەرەوەز باڵادارە، خۆپاراستن و بەرگریكردن لە هێرشە دەرەكییەكان یەكێكە لە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەكانی ئەم قۆناخە، واتا لە چاخی هیەرارشی سوودمەنددا بەرخۆدان یەكێكە لە خاسیەتە بنەڕەتییەكانی قەبیلەكان، تەسلیم‌بوون و بە كۆیلەبوون نابینرێت. لەجیاتی بەكۆیلەبوون، مردنی سەرتاسەری یاخود پێكەوەمردن تاكە بژارەیە. ئازادیش هێندەی بەرخۆدان تایبەتمەندی ئەم قەبیلەیەیە.

هەرێمەكە "واتا نێوان رۆحا و قودس" وەك هەرێمێكی دەستنەدراو یاخود وەك هەرێمێكی موحەرڕەمەیە لە نێوان فیرعەونەكانی میسر و خانەدانی نەمرودی بابل لە میزۆپۆتامیادا. ئەم هەرێمە لە هەمان كاتدا دێتە واتای گۆڕەپانێكی شەڕیش. بێ‌گومان كاتێ لێكۆڵینەوە لەسەر مێژووی ئەم هەرێمە بكەین، دەبینرێ هەمیشە شەڕ لە هەرێمەكە كەم نەبووە. یەكێك لە تایبەتمەندییە هەرە بەرچاوەكانی هەرێمەكانی موحەڕڕەمە و سنوورەكان زیاتر لە كشتوكاڵ و مەڕ و ماڵداری، كاروباری بازرگانییە. یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی گرنگەكانی ئەم هەرێمەش ئەوەیە كە ناوچەیەكی بەرفراوانی بازرگانییە. یەكەمین ناوەندی بازرگانی لەسەر بناخەی قازانج لێرەكانە دروست كراوە، بازرگانی تێیدا بۆتە لقێك. بوونی یەكەمین ناوەند و مەڵبەندی بازرگانی لە "كارگامیش" لە هەرێمەكەدا سەلمێنەری راستییەكەیەتی. هێڵی رۆحا ـ دیمەشق ـ قودس وەك هێڵ و رێگای كاروان كار دەكات، بەڵام لەم هێڵ و رێگایەشدا بە هێندەی هاتووچۆی ئامرازە بازرگانییەكان، كولتوورەكانیش لەنێو هاتووچۆدان. لەلایەكی دیكەشەوە لەبەر ئەوەی ناوچەیەكی موحەڕەمەیشە هیچ هێزێك ناتوانێ بە تەواوی باڵادەست بێت، ئەم دۆخەش دەرفەتی ئارامی و رەحەتییەكی زیاتر بەو خێڵ و قەبیلانە دەدات كە لە ناوچەكەدا بازرگانی دەكەن. هەموو گۆڕانكارییەك لە میزۆپۆتامیا و لەم میسر راستەوخۆ كاریگەری لەم هەرێمە دەكات، تەنانەت دەكرێ بوترێ ئەم هەرێمە پەستانی خوێنی میزۆپۆتامیا و میسرە.

حاموڕابی كە ئاكادەكانی رووخاند و ئیمپراتۆرییەتی بابلی دامەزراند، كاراكتەرێكی بڵاوكەرەوە دەنوێنێ، دوابەدوای جێگیركردنی دەسەڵاتی ناوخۆ، هەندێ گەشت بۆ دەرەوە ئەنجام دەدات، لە سەروبەندی گەشتەكانیدا تووشی قەبیلەی عیبرانییەكان دێت، لەجیاتی تەسلیم‌بوون بە سوپاكەی حامووڕابی و بوون بەكۆیلەیان بەرگرییان كردووە. دەشێ لە ئەنجامی دۆڕانیاندا لە ناوچەكە كۆچیان كردبێت. ئەم باسە لە لایەن میتۆلۆژیای شەڕ و تێكۆشانی حەزرەتی ئیبراهیم لە بەرامبەر نەمرودیشەوە پشتڕاست كراوەتەوە.

چیرۆكی كۆچكردن هاوشێوە و شیاوە بە قۆناخی ئەوڕۆكەش، بەكۆیلەبوون یاخود دەركردنی ئەو قەبیلانەی لە شەڕ و پێكدادانەكاندا دەدۆڕێن یەكێكە لە راستییەكانی دیكەی سەردەم. قەبیلەی عیبرانی نەیانتوانی بەرگەی نەمرودەكانی بابلیان نەگرت و بۆ رزگاربوون لە فشار و گوشارەكانیان بەرەو باشوور، بەرەو میسر كۆچیان كرد و لە دەوروبەری قودسی ئێستاكە نیشتەجێ بوون. هەرچەندە مێژوونووسان لەمەڕ مێژووی ئەم كۆچە هاوڕا و هاوفكریش نەبن، بەڵام دەشێ لەنێوان ساڵانی 2000 ـ 1700 پێش زایندا ئەم كۆچە روویدابێت. "رێبەر ئاپۆ" ئەمە وەك بەرخۆدانی ح.ئیبراهیم سەركردەی قەبیلەی عیبرانییەكان لە بەرامبەر فشارەكانی حاموڕابی شای بابل هەڵدەسەنگێنێ. لەم واتایەدا بەرخۆدانی لە كولتووری عیبرانییەكاندا شێوە دەگرێت.

 ح.ئیبراهیم دوای كۆچكردن لە رۆحا دەیەوێ لە قودس نیشتەجێ ببێت، بەڵام هێزە هەرێمییەكان رێگە بەمە نادەن، دواتر وا دەستنیشان دەكرێ كەوا لە دەوروبەری قودس پارچە خاكێك دەگرێ و لەسەری دەژی و لەوێ كۆچی دوایی دەكات. بەپێی گوتەكانی كتێبی پیرۆز "ئینجیل" خودا بانگی ئیبراهیم دەكات كە لەشاری "ئور"ی ژێر دەسەڵاتی كەلدانییەكانە، بە ئیبراهیم دەڵێت خۆی و قەومەكەی بچنە دییارەكانی كەنعان و لەوێ هەندێ جێگای پێ بەخشراوە. ئیبراهیم بەرەو كەنعان بەڕێ دەكەوێ و بەر لەوەی بگاتە ئەو خاكانەی بەڵێنی پێی دراوە كۆچی دوایی دەكات. یەهودییەكان لە سەردەمی حەزرەتی یوسفی كوڕی حەزرەتی یەعقوب دەچنە میسر. لەو سەردەمەدا لەبەر ئەوەی میسر لەژێر دەسەڵاتی هێكسۆسەكاندایە كە لە میزۆپۆتامیاوە چوونەتە ناوچەكەوە، یەهودییەكان ئاسوودە دەبن. بەڵام كە هێكسۆسەكان هێزیان لەدەستدا و لە میسر كشانەوە و خانەدانی نوێ هاتە ناوچەكەوە، سەرەتای نەمان بۆ یەهودییەكان دەست پێدەكات. كاتی میسرییەكان دەسەڵاتیان لە هێكسۆسەكان سەندەوە، بەسەر بیانییەكان ـ ئەوانەی لە دەرەوەی میسرەوە هاتوون ـ دا دەچن. ئەم شاڵاوەی میسرییەكان بۆ عیبرانییەكان كە هێشتا تایبەتمەندییەكانی كۆمەڵگای سروشتیان لەدەست نەداوە، دەبێتە دۆزەخێك. ساڵانی نێوان 1600 ـ 1300 پ.ز ساڵانی ئەسارەتە بۆ یەهودییەكان.

سەرەڕای ئەوەی كە لە میسر لە نێو كارە هەرە قورسەكان، لە نێو كاری خوڵامیدا كاریان پێ دەكرا، هەمیشە رووبەڕووی گوشارێكی زۆریش دەكرانەوە. ئەمەش ئەوانی بەرەو بەربەرەكانێیەكی نوێ دەبات، ئەویش دەركەوتنی ح.موسایە. بەپێ هەندێ باس ح.موسا یەكێكە لە میرزاكانی سەرا، ئەگەری ئەوەی هەیە كە لە بەربەرەكانێی دەسەڵاتدا سەركەوتنی بەدەست نەهێنابێت و رووی لەم دەروازەیە كردبێت. ح.موسا كە تێدەگات ناتوانێ ببێتە هێزێك لە سیستەمی سیاسی میسردا، دەیەوێ سیستەمێك لە دەرەوەی سیستەمی میسر دروست بكات، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو عیبرانییانەی كە لە كەش و هەوای هەرە نالەبار و زەحمەتی كاری قورس و خوڵامییدا دەژین راكێشی دەرەوەی میسر دەكات. لە پێناو دروستكردنی دەسەڵاتێكی جیاواز، ناچارە جیاوازیش بێت لە میسرییەكان. ئەم جیاوازییەش لە ئایینەكەیدا، لە فكر و ژیانیدا لە گەلێك خاڵدا دەردەخاتە روو.

كە فشارەكانی فیرعەونەكان بە دوا ئەندازە دەگات، خوداوەندیان مۆڵەتیان پێدەدات تا لە میسر دەرچن. بە پێشڕەوی ح.موسا بە دەریای سووردا بەرەو چیای سینا دەڕۆن. كاتێ دەگەنە چیای سینا خوداوەند 10 فەرمانیان بۆ دەنێرێت. بەم شێوەیە قەبیلەی عیبرانی دابونەریت دەخوڵقێنن و بوون بە یەهودی دەست پێدەكات. هەرچەندە یەهودییەت ئاینێكیش بێت، بەڵام لە بناخەدا دروستبوونی زیهنی قەومێكە. واتا ئاینی قەبیلە ـ قەومێكە. لێرەدا ئایینی نەتەوەی عیبرانی لە بناخەدا دروست دەبێت. بێگومان هەر لەبەر ئەمەشە كە بە ح.موسا دەوترێ "ئەو پێخەمبەرەی نەتەوەی دروست كرد". هەروەها یەكێك لە تایبەتمەندییە جیاوازەكانی ئەم باوەڕییە، خۆپێناسەكردنی ئەم قەومەیە و دواتر خۆسەردەستكردنیان بە شێوەیەك كە دەبێتە خوڵقێنەری بناخەی هەموو نەژادپەرستییەك. وەك لە هەر 10 فەرمانەكەشدا دەبینرێ، یەهودییەت گرنگییەكی زۆر گەورە بە یەكێتی و یەكبوون و پێكهاتەی ئەخلاقی دەدات. ئەمەش تەنها قەومی عیبرانی دەگرێتەوە. سەرباری ئەوەی 10 فەرمانەكە كوشتن قەدەخە دەكات، لە پێناو وەدەستخستنی خاكی بەڵێندراودا، یەهودییەكان شەڕێكی گەورە دەكەن. لە لایەكی دیكەشەوە خوداوەند یاه‌واه تاكە خوداوەندە و خوداوەندی عیبرانییەكانە. ئەم نموونانە بەرزی ئاستی قەبیلەگەرایی یەهودییەكان دەستنیشان دەكات. كاتێك ئەمانە دەكرێنە یەك دەبینرێ كەوا یەهودییەت خەرجی دروستبوونی نەتەوەی عیبرانییەكانە. ئەم دۆخە پێشكەوتنێكی سروشتیانەی قەبیلەی عیبرانی نییە. بەرخۆدانی كەمینەكان لەبەرامبەر هێرشەكاندا، تێكۆشانی مان و نەمانە و سەرەكیترین پێویستییە. بەڵام لە دۆخێكی بەدەر لەمەدا هێرشبردن و بەسەر دەسەڵاتدا چوون، رەوشێكی سروشتی كەمینەكان نییە. ئەمەش كە بەرەو دەسەڵات و دەوڵەت رێدەكات، دژبەری كەمینەكانی دیكە دەبێتەوە. پێكدادانەكانی نێوان كەمینەكانیش بە رادەیەكی گرنگ سەرچاوەكەی بۆ ئەم دۆخە دەگەڕێتەوە كە سەرەداوێكی كراوەی بۆ نەژادپەرستی هەیە. كاتێ ئەرنیست گاللێری زانای كۆمەڵایەتی كە گەلێك كار و بەدواداچوونی هەیە لەم مژارەدا دەڵێت "نەژادپەرستی گەیشتنی نەتەوەكان نییە بە هزری خۆیان، نەژادپەرستی دروستكردنی نەتەوەیە لە كاتێكدا كە بوونیان نییە"، وەك ئەوە وایە چۆنێتی دانانی بناخەی سیۆنیزم دەربخاتە روو.

یەهودییەكان بە مەبەستی خواپەرستی و عیبادەت كردن دەیانەوێ لەو شوێنەی كە خوداوەند پێیداون پەرستگایەك دروست بكەن، ح.موسا سەرەڕای ئەوەی 40 ساڵ لە بیاباندا گەڕا و لێیكۆڵییەوە، ئەم خواستەی بەجێ نەهێنا و كۆچی دوایی كرد. دوای ئەویش ح.هارونی برای و یاریدەدەرەكەی ح.یاشو جێگای دەگرنەوە. ح.یاشو شاری ئەریها دەگرێت و لەوێ نیشتەجێ دەبێت، ئێرە یەكەمین شوێنی نیشتەجێبوونی یەهودییەكانە، لە ماوەیەكی كورتدا لە هەرێمەكەدا باڵادەست دەبن. 

ئەم سەردەمە هەر لە گەیشتنی قەبیلەكانی عیبرانییەكان بە كەنعان بە پێشڕەوی ح.یاشو تا بە دامەزراندنی پاشایەتی یەهودییەكان لە لایەن ح.داود ەوە واتا زیاد لە سەدەیەك دەگرێتەوە. لە 1168 پ.ز دا فیرعەون رامسەسی سێهەمین دەسەڵاتی بەسەر میسردا لاواز دەبێت و دەسەڵاتی بەسەر كەنعانیشدا نامێنێت. ح.هارون و ح.یاشو ئەم هەلە دەقۆزنەوە و هێرش دەكەنە سەر "خاكی بەڵێن دراو" و دەیگرن. بەم شێوەیە قەبیلەی عیبرانییەكان یەكەمین دەوڵەتی خۆیان دادەمەزرێنن. ئەم دەسەڵاتە بە باڵادەستی خوداوەند یاه‌وەه بەڕێوە دەبرێ. بۆ ئەوەش بەم سەردەمە دەوترێ سەردەمی باڵاداران. لە هەمان كاتدا سەردەمێكە كە قەبیلەی عیبرانی بە ئاسوودەگی بەسەریان بردووە، بەڵام سەردەمێكی درێژخایەن نەبووە و دووچاری هێرشی قەومە هاوسێكانیان دەبنەوە. لە تەوراتی پیرۆزدا وا باس دەكرێ كەوا" خوداوەند یاه‌وەه ئەو عیبرانیانەی سزادا كە لە ئایینەكەیان دوور كەوتوونەتەوە." لە لایەكی دیكەشەوە هەمان سەردەم دەبێتە سەرەتای سەردەمێكی نوێ كە پێی دەوترێ سەردەمی پێخەمبەران. كە عیبرانییەكان تۆبە دەكەن و داوای لێبوردن لە خودا دەكەن، خودا پێخەمبەران دەنێرێت و لەو دۆخی گوشارە رزگاریان دەكات. دوا باڵادەست لە مێژووی عیبرانییەكاندا "ساموەل"ە. دوابەدوای ساموەل سەردەمی باڵادەستی پادشاكان دەست پێدەكات. ئەمەش هەنگاوی بە دەسەڵات‌بوون و بە دەوڵەتبوونی ئەتنیكە عیبرانییەكانە كە لەم پێناوەدا بەرخۆدانییەكی گەورەیان نیشان داوە. شانبەشانی بەدەسەڵاتبوون تۆوی نەژادپەرستیش دەچێنرێت، هەڵبەتە بەكارهێنانی دەستەواژەی خاكی پیرۆز و بەڵێندراو دەربڕی ئەم رەوتی بە دەسەڵاتبوونەیە.

"سیۆنیزمی سیاسی دەستەواژەی ـ وەعد ـ كە لە مژاری خاكی بەڵێن دراو دا بەكارهاتووە و رێبازەكانی وەدیهێنانی ئەم بەڵێنەی لە پەرتووكی ح.یاشو دا دەرخستووە. بەم پێیە خودا فەرمانی لەنێوبردنی گەلانی دیكەی ح.یاشو داوە، ح.یاشو ش بەهاوكاری خودا خۆی فەرمانەكەی بەجێ گەیاندووە. بە هەمان شێوە دەستەواژەكانی ـ گەلی هەڵبژێردراو  و ئیسرائیلی گەورە هەر لە نیلەوە تا فورات ـ سیۆنیزمە سیاسییەكان بۆ پەرتووكی "ح.یاشو"ی دەگەڕێننەوە و ئایدیۆلۆژیای سەرەكییانە." ـ 1).

هەروەها گوزارەكانی وەك گەلی هەڵبژێردراو، گەلێك كە رێكەوتنی لەگەڵا خودادا مۆر كردووە. ئەمانەش دەربڕی جیاجیای نەژادپەرستین. بە پشتبەستن بە تەورات كۆمەڵكوژی لە هەرێمەكەدا ئەنجام دەدەن و بانگەوازی ئەوەش دەكەن كەوا تێكڕای ئەمانە بە فەرمانی خودا ئەنجام دەدەن.

"فكری گەلی هەڵبژێردراو، جینایەتێكی سیاسییە، چونكە ئەم فكرە لە مێژوودا هەمیشە هێرشكردنی پیرۆز كردووە، هەوەسی بڵاوبوونەوە و باڵادەستی خوڵقاندووە. ئەم فكرە لە رووی رەهەندەوە، توون و تاڵییەكی گەورەی بێ ئەندازەیە، چونكە ئەگەر هەڵبژێردراوێك هەبێت كەواتە دەركراوێكیش هەیە." 2)

دواتر دووەم ساموەل لە ساڵی (1044)دا لە گیلگاڵ پاشایەتی خۆی دادەمەزرێنێت. ئەمە لە هەمان كاتدا سەرەتای سەرەتای سەردەمی مۆنارشییە. لە لایەكەوە یەكێتی دادەمەزرێنن و لە لایەكی دیكەشەوە بەهۆی كێبڕكێی دەسەڵاتەوە دەسەڵات دەكرێتە دوو. ح.داود بۆ سەندنەوەی دەسەڵات لە ساول، لەگەڵا قەبیلە هاوسێكانی رێدەكەوێت و بەسەر ساولدا سەردەكەوێت. بەپێی هەندێ باس و گێڕانەوە دەوترێ گوایە ساول كە لە گۆڕەپانی شەڕدا لە بەرامبەر ح.داوددا لە داخا خۆی دەكوژێت. حرسی دەسەڵاتخوازی ح.داود كە بە ئاستی خیانە گەیشتووە، یەكێتی قەبیلە عیبرانییەكان تێكدەدات. ح.داود یەكەم كەسێكە كە ئایینەكەی لە پێناو پۆلیتیكاكەیدا بەكار دێنێت. چیرۆكەكانی داودیش كە لە تەوراتدا باسیان لێوە دەكرێت پڕن لە گەمە و فێڵ و گەلەكۆمە. بە فێڵی جیاجیاوە سەركەوتنی بەسەر گۆلیاددا كە بە وەحش نیشان دەدرا سەلمێنەری ئەو راستییەیە. لە راستیدا ئەوەی كە نموونەی گۆلیاددا دەهێنرێتەوە، بەرخۆدانییە لە كۆمەڵگای سروشتی، كۆمەڵگای ئەخلاقیدا، بەڵام ح.داود بە فێڵ و تەڵەكە و گەلەكۆمەی جیاجیا لەم شەڕەدا سەركەوتن بەدەست دێنێت. ح.سولێمان كە كوڕی ح.داود ە جێگای دەگرێتەوە. هەر چۆن دەچێتە سەر تەخت، وەسێتەكەی باوكی جێبەجێ دەكات و سەرەتا براكانی و دواتر فەرماندارە بەناوبانگەكان لە سێدار دەدات. هاهامە دژبەرەكان دەربەدەر دەكات. سەرەڕای ئەمانەش ناتوانێ بەرگری لە پارچەبوونەكەی نێو پاشایەتییەكەی عیبرانییەكان بكات و دەبێ بە دوو بەشەوە پاشایەتی عیبرانی ئیسرائیل و پاشایەتی یاهودا. دوای ماوەیەكی كورت و لە ساڵانی 722 پ.ز دا بە سەركردایەتی سارگۆن ئیمپراتۆرییەتی ئاشووری پاشایەتی ئیسرائیل دەڕووخێنرێ و خاكەكانیان داگیر دەكەن. هەروەها بەشێك لە یەهودییەكان راپێچی ئاشور دەكات، بەڵام پاشایەتییەكەی یاهودا كە ناوەندەكەی لە قودس لەم هێرشانە رزگاری دەبێت.

بابل دوابەدوای رووخانی ئاشوور لە میزۆپۆتامیادا سەرلەنوێ بەهێز بووەوە و خوازیاربوو سەرتاسەری ناوچەكە بخاتە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە. ئەبوقدنزر لە ساڵی (586 پ.ز) یندا پاشایەتی یەهودا داگیر دەكات و لەنێوی دەبات. پەرستگای سولێمان لە قودس دەڕوخێنێت كە سیمبۆڵی پاشایەتی یەهودییەكان بوو و یەهودییەكان ئاوارەی بابل دەكات. ئەمەش بۆ عیبرانییەكان دێتە واتای دەركران و كۆچێكی دیكە. دەشێ ئەمە یەكێك بێت لەو دەركران و ئاوارەییەی وەك هاوشێوەی بەسەرهاتەكانیان لە رۆحا و میسر كە زیاترین كاریگەری لە یەهودییەكان كردووە. ئەم ئاوارەییە كە نزیكەی 40 ساڵا دەخایەنێت، شوێنێكی قووڵی بە مێژووی عیبرانییەكانەوە بەجێهێشتووە. بەشێكی گەورەی ئەو یەهودییانەی كە ئاوارە و دەربەدەركران لە رۆشنبیر و بیرمەند و ئەریستۆكرات پێكدەهات. هەر لەبەر ئەمەشە كە دوابەدوای رووخانی دەوڵەتی ئیسرائیل "رۆنسانسی ئاینی و هۆشیاربوونەوەی مەعنەوی نەتەوە" لە قۆناخی ئاوارەییدا دەركەوتووە. هزری ئەوەی كە نەوەكانی ئیسرائیل دەتوانن بێ دەوڵەت و بێ پاشا و بێ خاك بژین، لەسەروبەندی ئاوارەییەكەیان لە بابلدا دروست دەبێت و بڵاو دەبێتەوە.