گه‌ل له باشورى کوردستان دژى سته‌مکارییه‌کانى رژێمى به‌عس راپه‌ڕى ...
راپه‌ڕینى به‌هارى ساڵى (1991) وه‌ڵامدانه‌وه‌ى زوڵم و تاوانه‌کانى رژێمه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى عێراق بوو، له‌لایه‌ن گه‌له‌وه، به درێژایى مێژووى پێش راپه‌ڕین رژێمه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان هه‌موو شێوه جیاوازه‌کانى توندوتیژى و پیلانى سیاسى و سه‌رکوت کردن و ته‌نانه‌ت دواجار گه‌یشته سیاسه‌تى پاکتاوى نه‌ژادى و گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچه‌که و به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیاوى و ئه‌نجامدانى قۆناغه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى ئه‌نفال، ئه‌مه به‌ده‌ر له سیاسه‌تى "به‌عه‌ره‌ب‌کردن و به به‌عسى‌کردن و راگواستنى زۆره‌ملێ" که زۆربه‌ى ئه‌م تاوانانه له قۆناغى ساڵه‌کانى (1968) به‌دواوه رویان دا، کاتێک حزبى به‌عس هاته سه‌ر حوکم و زیاتریش قۆناغى ساڵه‌کانى (1980 تا 1989) مه‌ترسیدارترین ساڵن، که زۆرترین کوشتارى به کۆمه‌ڵ و جینۆسایدى تیا ئه‌نجام دراوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که رێکه‌وتننامه‌ى (11ى ئازارى 1970) یه‌که‌م هه‌نگاوى دوژمنکارانه‌ى ئه‌م رژێمه بوو دژ به کورد، داواى له ئێرانیش کرد پشت بکاته هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کى شۆڕشگێرى که له باشورى کوردستان سه‌رهه‌ڵ بدات. ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته نامرۆڤانه‌ی رژێم وای کرد که چیدى گه‌ل له به‌رده‌م زوڵم و تاوانه‌کانیدا ئارامى زیاتر هه‌ڵنه‌بژێرێ و له‌گه‌ڵ وه‌ده‌رکه‌وتنى ده‌رفه‌تى لاوازبوونى رژێمدا، پاش ئه‌وه‌ى کوه‌یتى داگیر کرد و هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان زه‌برێکى قورسیان له سوپاکه‌ی دا، کوردى باشورى کوردستانیش، له سه‌ره‌تاى به‌هارى ساڵى (1991)دا و له ماوه‌ى نزیکه‌ى یه‌ک مانگدا، سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانى ئه‌و رژێمه‌یان له دهۆک و هه‌ولێر و که‌رکوک و سلێمانى وه‌ده‌رنا.
رۆژژمێری راپه‌ڕین
راپه‌ڕینى به‌هارى ساڵى (1991) نزیکه‌ى یه‌ک مانگى خایاند و به درێژایى رۆژه‌کانى ئه‌و مانگه، گه‌ل له پێشڕه‌وى به‌رده‌وام و هێزه‌کانى رژێم له پاشه‌کشه‌دا بوون. له رۆژى (5/3/1991) راپه‌ڕین له شارى رانیه له کاتژمێر نۆى سه‌ر له به‌یانى به فه‌رمى ده‌ستى پێ‌کرد. له هه‌موو لایه‌کى ئه‌م ناوچه‌یه هاوڵاتیان رژانه سه‌ر کوچه و کۆڵان و شه‌قامه‌کان، له بڵندگۆى مزگه‌وته‌کانه‌وه خه‌ڵکیان هان دا و، پاشان هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر داموده‌زگاکانى حکومه‌ت. بۆ کاتژمێر سێى ئێواره سه‌رجه‌م رانیه له رژێم پاک کرایه‌وه. هه‌مان رۆژ چوارقوڕنه و حاجیاواو ده‌شتى بیتوێن و سه‌ر بازگه‌ى سه‌رکه‌پکان ئازاد کران. جگه له فیرقه‌ى (44)ى چوارقورنه، (50) که‌س له رژێم و (10) که‌س له هاوڵاتیان کوژران، ژماره‌یه‌کى زۆر له رژێم گیران، بۆیه ئه‌مڕۆژ له مێژوى باشوری کوردستاندا به رۆژى سه‌رهه‌ڵدانى راپه‌ڕین و رانیه‌ش به ده‌روازه‌ى راپه‌ڕین داده‌نرێت. ئه‌گه‌رچى له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان بڕیار بوو (7/3) ده‌ست به راپه‌ڕین بکه‌ن، به‌ڵام جه‌ماوه‌ر زوو گڕى گرت و راپه‌ڕینى به‌رپا کرد.
له رێکه‌وتى (6/3) ناوچه‌ى بازیانى یه‌ک و دوو و ناوچه‌ى ناو ده‌شتی پشده‌ر ئازاد کران. (7/3) جه‌ماوه‌رى ناو شارى سلێمانى راپه‌ڕى و هه‌ر زوو هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر بنکه‌ى "حامیه‌ى پۆلیس و سه‌را" و ئازادیان کرد، هه‌روه‌ها بۆ به‌یانى (8/3) ئه‌منه سوره‌که‌ى ناو سلێمانى و سه‌ر بازگه‌ى سه‌لام و سه‌ربازگه‌کانى سه‌ر چیاى ئه‌زمه‌ڕیان کۆنترۆڵ کرد به جۆرى به هه‌زاران سه‌رباز ته‌سلیم بوون و ده‌یان پله‌دار و پیاوانى رژێم کوژران. (8/3) راپه‌ڕین له چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه و عه‌ربه‌ت و ئۆردوگاکانى زه‌ڕایه‌ن و سمود و نه‌سر و باریه‌که و پیره‌مه‌گرون و ئه‌ڵڵایی ده‌ستى پێ‌کرد و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه و رێگا سه‌ره‌کیه‌کانى نێوان سلێمانى و که‌رکوک و باقوبه کۆنترۆڵ کران. به خوێنى چه‌ندان شه‌هید و کوژرانى چه‌ندان که‌س له پیاوانى رژێم، هه‌ر ئه‌م رۆژه‌ش (8/3) سه‌رجه‌م ره‌بیه‌کانى سه‌ر مامه‌نده و قه‌ڵادزێ دابه‌زینه خواره‌وه و بێ کوشتار خۆیان دا به ده‌ست گه‌له‌وه. له لایه‌کى تره‌وه قه‌ڵاى سه‌ربازى "سوسێ"ى رژێم گیراو به‌ره‌و دوکان چوون و له‌لاى دۆڵى خه‌له‌کانیش پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر هه‌ر به‌ره و به‌نداوى دۆکان ده‌هاتن بۆیه بۆ ئێواره ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به ته‌واوى کۆنترۆڵ کرا.
(9/3) جه‌ماوه‌رى شارى "شه‌قڵاوه و کۆیه"ش راپه‌ڕین، ئه‌گه‌رچى سوپایه‌کى زۆر له چیاى "هه‌یبه‌ت سوڵتان" هه‌بوو، وه له(8/3)یش چه‌ند لیوایه‌کى زرێپۆشى زیادى هێنایه ئه‌وێ و له ئاسمان و له زه‌مین به‌رگرییه‌کى باشییان له خۆ کرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناو کۆیه ئازاد کرا، دواتر له هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌یبه‌ت سوڵتان ده‌وره درا و کۆنترۆڵ کرا و سوپاکه‌ى گیران. وێڕاى ئه‌وه‌ى که ناوچه‌ى شه‌قڵاوه‌ش ئازاد کراو بۆ ئێواره‌ش کاتژمێر له ئۆردوگاى زۆره نیشته‌جێى باسرمه هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر بنکه‌ى (پۆلیس) و ئه‌وێش بۆ به‌یانی پاک کرایه‌وه، له لایه‌کى تره‌وه له‌لاى کفرى راپه‌ڕین له هه‌مان رۆژ سه‌رى هه‌ڵدا که بووه هۆى ئازادکردنى کفرى و باوه‌نور و به‌رزاییه‌کانی.
(10/3) جه‌ماوه‌رى شارۆچکه‌ى "مه‌سیف و ته‌قته‌ق و ره‌واندز و قه‌ره‌هه‌نجیر و ئاغجه‌له‌ر و هه‌ریر و باتاس و خه‌لیفان و سپیلک و سۆران و چۆمان و حاجى ئۆمه‌ران و مێرگه‌سور" و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه راپه‌ڕین و له چه‌ند کاتژمێرێکدا ئازادیان کردن. (11/3) جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر هه‌ر له سپێده‌ى به‌یانییه‌وه له گه‌ڕه‌که‌کانى "شۆڕش و مه‌لایان و برایه‌تی"ى سه‌ره‌وه هاتنه خواره‌وه به‌ره‌و باره‌گاکانى رژێم و له کاتژمێر نۆى به‌یانى سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌رى گه‌ڕه‌که‌کان رژانه سه‌ر شه‌قام و کوچه و کۆڵانه‌کان و به‌یه‌ک ده‌ستدا رژانه سه‌ر سه‌رجه‌م باره‌گا و داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانى رژێم، له هه‌مانکاتدا فه‌رمانگه‌ى "ئه‌من و جه‌یشى شه‌عبى و ئه‌منى ته‌وارى و مه‌نزومه‌ى شیمالى و بنکه‌کانى پۆلیس و ..." که تا ئێواره سه‌رجه‌م ئه‌و باره‌گایانه کۆنترۆڵ کران، ته‌نها له فه‌رمانگه‌ى ئه‌من و مه‌نزومه‌ى شیمالى به‌رگریه‌کى سه‌ختیان کرد، بۆیه کوژراوێکى زۆریان لێکه‌وت و هه‌ندێک له‌وانه‌ى له‌وێ گیران له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه گولله‌باران کران. (12/3) جه‌ماوه‌رى جه‌له‌ولا راپه‌ڕین تا ئێواره ناو شارى جه‌له‌ولا و ده‌وروبه‌ریان ئازاد کرد. به‌ڵام دواتر رژێم له هه‌وا و له زه‌مین به‌چه‌کى قورس تۆپبارانى کردن. بۆیه چه‌ندان هاوڵاتى له‌وێ شه‌هید بوون و رژێمیش زیانێکى زۆرى مادى و مه‌عنه‌وى لێکه‌وت. له‌لایه‌کى تره‌وه هه‌ر هه‌مان رۆژ ناحیه‌ى مه‌خموریش له خواروى هه‌ولێر ئازاد کراو له رێگاى موسڵیش لافاوى جه‌ماوه‌ر له زێى که‌له‌ک په‌ڕیه‌وه بادینان. بۆیه هه‌ر ئه‌و رۆژه ئاکرێ و ناحیه‌ى بجیل و سورچیایه‌تى و به‌رده‌ره‌ش و دیناره‌تى زێبار تا ده‌گاته شێخان و سه‌ر زێى خازر ئازاد کران و، هه‌مان رۆژیش (خانه‌قین) ئازاد کرا. (13/3) له‌وسه‌رى سنوره‌وه جه‌ماوه‌رى زاخۆ و ده‌روبه‌رى راپه‌ڕین سه‌ره‌نجام ناو شارى زاخۆ و کۆمه‌ڵگاى هیزاوه و ده‌رکار عه‌جه‌م ئازاد کران و راپه‌ڕین گه‌یشته ده‌شتى سلێڤان و چیاى بێ خێر ئازاد کران و له سنورى که‌رکوکیش شارۆچکه‌ى پردێ ئازاد کرا و له گه‌رمیانیش که‌لار و ناحیه‌ى جه‌باره و کوڵه جۆ ئازاد کران.
سه‌ر له به‌یانى (14/3)ش جه‌ماوه‌رى دهۆک له گه‌ڕه‌کى (به‌رۆشکێ)ى لاى سه‌ره‌وه سه‌ریان هه‌ڵداو به‌تێکڕا ده‌ورى (دائیره‌ى ئه‌من و ئیستخبارات و پۆلیس و ئالیات و لیواو فرقه‌ى حزب)یان دا‌و، هێرشیان کرده سه‌ر تا نیوه‌ڕۆ هه‌مویان گیران، جگه له ئه‌منخانه که شه‌ڕى مان و نه‌مانیان کرد، بۆیه زۆربه‌یان کوژران، دواتر لیواکه‌ش ته‌سلیم بوو، به‌مه‌یش ناوچه‌کانى (زاوێته و مانگێش و باگێراو سه‌رسه‌نگ و ئه‌نیشک و بامه‌ڕنێ و دێره‌لوک و ئامێدى و سیریێ و شێلادزێ و باتوفه و بێ گۆڤا و...هتد) پشتاوپشت بوون، بۆ رۆژانى دواتر ناوچه‌کانى تریش کۆنترۆڵ کران تا ده‌گاته کانى ماسى و ناوچه‌ى به‌رواى بالا‌و رێکان) بۆیه پایه‌گاکانى سه‌ر چیاکانى (گاراومه‌تین و شیرین و فاتێ و بارزان و بامه‌ڕنێ) بۆ خۆیان ته‌سلیم بوون. (15/3) جه‌ماوه‌رى شارۆچکه‌ى (سمێل)ى سه‌ر رێى (دهۆک ـ موصل) راپه‌ڕین و هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر مونه‌زه‌مه، له‌پاشان هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر مه‌رکه‌زى ته‌دریبى ناحیه‌ى فایده ئه‌وێشیان ئازاد کرد و دوژمن به‌ره‌و موسڵ و سه‌ر سنورى سوریا پاشه‌کشه‌ى کرد.
کۆڕه‌وه ملیۆنیه‌که‌ى کورد
(19/3) لافاوى راپه‌ڕین گه‌یشته ده‌وروبه‌رى که‌رکوک و له‌سێ لاى سه‌ره‌کى ده‌وره‌دراو له رێى سه‌ره‌کى هه‌ولێر و سلێمانى و گه‌رمیان هێرش کرایه سه‌ر که‌رکوک و له‌چه‌ند لایه‌که‌وه دزه‌یان کرده ناو که‌رکوک. (20/3) راپه‌ڕین به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى له که‌رکوک ده‌ستى پێ‌کرد و بۆ ئێواره زۆرى هه‌ره‌زۆرى شاره‌که پاک کرایه‌وه بۆ (21/3) هاوکات له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز به‌یداخى کورد له‌سه‌ر باڵه‌خانه و بانه‌کانى که‌رکوک شه‌کایه‌وه، به‌خوێنى ئاڵى چه‌ندان پێشمه‌رگه‌ى جوامێر، جێى باسه خه‌ڵکێکى زۆر له حکومه‌ت کوژرا. (21/3) شه‌ێ هه‌ر به‌رده‌وام بوو هێزى پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ى خالد ده‌کشان و که‌رکوک ته‌واو که‌وته ده‌ستى هێزى گه‌ل. (27/3) که‌رکوک له لایه‌ن رژێم داگیر کرایه‌وه و به‌هۆى ئه‌وه‌ى که راپه‌ڕین به پیلانى نێوده‌وڵه‌تى و بڕیارى سه‌رکردایه‌تى به‌ره‌ى کوردستانى له کوردستان راوه‌ستاو. نه‌خشه‌ى خۆقایمکردن و به‌رگریش نه‌بوو. رژێمیش په‌یتاپه‌یتا ده‌هاته‌وه پێش و له زۆربه‌ى شاره‌کانیش به‌تایبه‌ت له که‌رکوک به‌عسیه‌کان هه‌ر مابوون، بۆیه له کاتى کۆڕه‌وه‌که له دواوه له خه‌ڵکیان ده‌داو شاره‌که‌یان شڵه‌ژاند. ئه‌وه بوو سوپاى رژێم له (29/3) پردێ و شێراوه‌ى گرته‌وه و بۆ (30/3) گه‌یشته قوشته‌په و له ناوچه‌کانى نزیک رژێم کۆڕه‌و ده‌ستى پێ‌کرد و له (31/3) به فه‌رمی له هه‌موو لا کۆڕه‌وه ملیۆنیه‌که‌ى کورد ده‌ستى پێ‌کرد و، له‌و رۆژه‌وه هه‌ولێر و چه‌ندان ناوچه‌ى تریش که‌وتنه‌وه ده‌ستى رژێمى دڕنده تا ده‌گاته سلێمانى و کۆڕێ و له (7/4) و (11/4) دوو شه‌ڕى گه‌وره له کۆڕێ و له ده‌ربه‌ندى هیزۆپ و بازیان و... به خوێنى ئاڵى چه‌ندین پێشمه‌رگه و کادیر روی دا که بووه مایه‌ى تێکشکاندنى سوپاى رژێم و به‌ربه‌ستکردنى تا دانوستانه‌که به‌رپا کرا، پاشان پێ به‌پێ له شاره‌کانیش له (7/10/1991) داموده‌زگاکانى رژێم کشانه‌وه و ئیداره‌ى کوردستان که‌وته ده‌ستى لایه‌نه کوردییه‌کان.