نمونه‌ی هه‌ره‌رادیکاڵی دژه‌دیموکراسی نه‌یتوانی په‌ره به چه‌مکێکی دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تی جیاواز بدات و...
ئاتاکان ماهیر
به‌شی حه‌وته‌م
وه‌ک ده‌بینرێ دیموکراسی کاپیتالیست، به‌بڕیاره له درێژه‌دان به دژایه‌تیکردنی دیموکراسی گه‌لان و به دانانی نوێنه‌ر هه‌وڵی داوه هه‌م درێژه به فه‌رمانڕه‌وایی خۆی بدات و ره‌وایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌سته‌به‌ر بکرێ و لێره‌وه به ده‌وڵه‌ته‌وه ببه‌سترێته‌وه، هه‌م نوێنه‌رایه‌تیکردنی گه‌ل بکات. به‌مه‌ش هه‌وڵی داوه تا ده‌توانێ کاردانه‌وه‌ی گه‌ل له به‌رامبه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی سیستم کز بکات و گه‌ل دوری بگرێ له سیستم و هێنده‌ی بکرێ، نوێنه‌ری راسته‌وخۆ نزیک نه‌کاته‌وه. سۆسیالیسته‌کان ره‌خنه‌یان له خودگه‌رایی سیاسه‌ت و ئه‌م لاوازییه‌ی سیستم گرتووه. به گوێری ئه‌مان، پێویستی هه‌ڵسه‌نگاندنی لێکجیاوازی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگا، مه‌نتقێکی هه‌ڵه‌یه. ئابوری، حقوق، به‌رهه‌مهێنان، ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و زۆر بوار و لایه‌نی دیکه‌ی ژیان لێک جیا ناکرێنه‌وه. سۆسیالیسته‌کان "کێ به‌رهه‌مهێنه‌ر بێ، به‌ڕێوه‌به‌ره" به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرن، به‌ڵام بۆرژوواکان پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ن. به گوێره‌ی هزری لیبراڵی له سیستمی کاپیتالیزمدا، پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رانی "ده‌وڵه‌ت" ده‌ست له ئابوری وه‌رنه‌ده‌ن، ته‌نها پێویسته هه‌لی به‌رهه‌می کاپیتالیستی بڕه‌خسێنن. ئێستاش کاپیتالیزم له گۆڕاندایه، له‌نێو قۆناخی بایۆده‌سه‌ڵاتی کاپیتالیزمداین؛ ده‌سه‌ڵات و باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ و به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ده‌سه‌پێنێت. که‌سانێ که خوازیارن به‌سه‌ر ژیاندا زاڵ ببن، ئایا ناچار نابن هه‌موو شتێک له‌نێو یه‌کدا و پێکه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنن؟ کلتور، سیاسه‌ت، وه‌رزش و حقوق له‌نێو یه‌کدا به‌کار ده‌با و له‌م قۆناخه تێکچڕژاوه‌دا، ناڵێ با سیاسه‌ت لێک جودا بکه‌ینه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه ئێدی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و سیاسه‌ت تێکچڕژاون. لێره‌دا به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی یه‌ک ته‌واوکردنی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان، تێکچڕان نیه. وه‌ک تاکه رێگه‌ی زاڵبوونی سیستمی کاپیتالیزم به‌سه‌ر ته‌واوى کۆمه‌ڵگادا نه‌ک ته‌نها له بواری ئابوری و سیاسییه‌وه، به‌ڵکو ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر ته‌واوى بواره‌کانی ژیاندا زاڵ ببێ. ده‌توانرێ تۆتالیتاریزمی پۆست مۆدێرنه‌شی پێ بوترێ. کاری هه‌ره‌راست له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا؛ له کات و شوێنی خۆیدا تاوتوێکردنی ته‌واوى ئه‌م بوارانه‌ی ژیان و به راوه‌سته‌یه‌کى دووره‌په‌رێز له ده‌سه‌ڵات و دژبه‌رانه، وه‌ک تاکه‌ڕێبازى خۆبوواردن له ده‌سه‌ڵات له‌م گۆڕه‌پانانه‌دا چه‌سپاندنى دیموکراسییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بواره لێکدانه‌بڕاوه‌کانی ژیانن، بێ دابڕاندیان له یه‌کدی ده‌بنه دیموکراتیزه‌کردن. به‌م هۆیه هه‌ر له مێژه‌وه سۆسیالیسته‌کان ده‌ڵێن؛ سیاسه‌ت و ئابوورى لێک هاوێر ناکرێن. سیاسه‌ت، ئابورى، حقوق و ئه‌وانى تر لێک جیا ناکرێنه‌وه. بێ‌گومان ئه‌مه روانگه‌یه‌کى راسته.
سۆسیالیسته‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که ئاماژه‌یان به پێویستی بونیادنانی دیموکراسی دا هه‌ر له خواره‌وه به شێوه‌یه‌ک که چه‌رخی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌نێو هه‌ڵبڕێ، ئه‌مه‌ش راسته. هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه سۆسیالیستییه‌کان ئه‌وه‌یان وه‌به‌رچاو که‌وتووه که هێڵی کێشراوی جیاوازی نێوان نوێنه‌رایه‌تی سیاسی و به‌رهه‌می ئابوری کلیلی پێکهاته گوشار و زه‌ختهێنه‌ره‌کان پێک دێنن. گه‌ر به‌رهه‌مهێنه ئابورییه‌کان جیاواز و به‌ڕێوه‌به‌ران جیاواز بن، ئه‌وا بۆ وه‌لاوه‌نانی جیاوازییه‌کان و بیانیبوونه‌کانی نێوانیان پێویستی به دروستکردنی مۆدێلێکی پێکهێنانی دیموکراسی ده‌بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه راست و گرنگانه له‌به‌ر ده‌ستبه‌ردارنه‌بوون له هزری ده‌وڵه‌تگه‌رای ده‌سه‌ڵاتپه‌رست، مێژووی سیاسه‌تی سۆسیالیزمی بونیادنراویش له‌م مژاره‌دا رێگایه‌کی هه‌ڵه‌ی وه‌به‌رگرتووه. با ته‌ماشایه‌کی هه‌ڵه شیمانه بۆ کراوه‌کان بکه‌ین.
بۆ نمونه با بڕوانینه چه‌مکی پارتی؛ پارتی وه‌ک پێشه‌نگێک، چینی کرێکار و هه‌ژاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار و گوندی و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی ناڕه‌حه‌ت و ناڕازی له ده‌وڵه‌تی کاپیتالیست و رووناکبیرانی لێک کۆ کردنه‌وه و وه‌ک ئۆرگانێک بیری لێ کراوه‌ته‌وه که چینی کرێکار ده‌بنه چینی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاتی وه‌ده‌ستخراو. ئه‌م پارتییه ده‌بێته ئیراده و هێزی تێکۆشانی جه‌ماوه‌ری کرێکار و هه‌ژار. پارتی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانه ده‌کات که له سیستمی ده‌سه‌ڵاتدا نوێنه‌رایه‌تیان ناکرێ. نیاز و نیه‌ت ته‌نها روخاندنی ده‌وڵه‌ت و شوێنگرتن نیه له ده‌سه‌ڵاتدا، نوێنه‌رایه‌تیکردنی ئه‌وانه‌شه که له ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوى گۆڕه‌پانه‌کانی ژیان و سیاسه‌ت راگیراون. له‌م روانگه‌یه‌وه وه‌ک دیارده‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بینراوه. له هه‌مان کاتدا پارتی هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی مه‌نتقی ئابوری کاپیتالیست و سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆرژوازی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م پارتییه؛ وه‌ک ئامانجگری ده‌سه‌ڵات و پێشه‌نگی شۆڕش و سه‌ربازی رێکخراوی ته‌ماشای کراوه. ئه‌م چه‌مکه‌ی پێشه‌نگایه‌تی پارتی، له‌نێو باڵی رادیکاڵ و پێشکه‌وتووخوازی بۆرژوازیدا، له‌نێو ژاکۆبێنیزمدا پێناسه ده‌کرێ به‌وه‌ی وه‌ک شێوازی پێشه‌نگایه‌تیکردنی شۆڕشه له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی رادیکاڵه‌وه و له پارتێکی سۆسیالیست‌دا رێنیشاندانی به‌رجه‌سته ده‌کات. شتێکی نوێ نییه، له‌و شۆڕشگێڕه فه‌ڕه‌نساییانه‌وه هاتووه که ده‌یانوت "ده‌بێ پێشه‌نگی رادیکاڵ چه‌مکی بۆرژوا بێت". هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌شێ له لینین تێبگه‌ین که ده‌یوت "ئێمه ژاکۆبێنی سه‌ده‌ی بیستین". له کاتێکدا که ره‌خنه له پارتی مارکسیست ده‌گرین، ناتوانین بڵێین کاپیتالیست شێوه ئامرازێکی کۆمه‌ڵگا بووه. له سه‌ره‌تاکاندا وه‌ها بیریان لێ ده‌کرده‌وه. بۆ ره‌خساندنی شێوه‌ی به‌شدارکردنی دیموکراسی، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کاپیتالیستدان و کێشه‌ی به‌شداربوونی دیموکراسیان هه‌یه بیری لێ کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامگیر نه‌بووه. چونکه بوون به پێشه‌نگی کۆمه‌ڵگا، میراتێکه و له پێشه‌نگایه‌تییه‌که‌ی بۆرژواوه وه‌ریگرتووه. ئه‌م پێشه‌نگایه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌کاته ئامانج، ئه‌مه‌ش بخوازرێ یان نه‌خوازرێ، چه‌مکێک ده‌نوێنێ که به‌رده‌وام له‌جیاتی به‌هه‌ندوه‌رگرتنی پێشه‌نگایه‌تییه‌کی پێکهاته‌ی خوارو و دیموکراسی، وه‌ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات و پێشه‌نگایه‌تییه‌کی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌رده‌بڕێ. به گوێره‌ی ئه‌م روانگه‌یه پارتی چینی کرێکار به رێبازێکی ژاکۆبێنیستانه به‌یداخی پێشه‌نگایه‌تی به‌رز ده‌کاته‌وه، کۆمه‌ڵگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له چینی بۆرژوا داده‌ماڵرێ و هه‌موو شتێک له چوارچێوه‌ی گونجان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پرۆلێتاریادا رێکده‌خرێ. هه‌موومان ئه‌نجامه‌کانیمان بینی، ده‌سه‌ڵاتداری ده‌ستی گۆڕیوه، نوێنه‌رایه‌تی له ژێره‌وه ده‌ستی پێ کراوه، بۆ گوزاره‌کردن له‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ناکرێن و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌هێڵرێنه‌وه دروست کرابوو، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستبه‌رنه‌دان له هزری ده‌سه‌ڵاتپه‌رستی ده‌وڵه‌تگه‌را، سه‌ره‌تا به پێچه‌وانه‌ی قسه و قسه‌ڵۆکه‌کانه‌وه، له‌جیاتی باڵاده‌سته رووخاوه‌کان، راستینه‌ی جێگیربوون ده‌رکه‌وته روو، له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه چوو، له‌سه‌ره‌وه دانیشت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌بوو نوێنه‌رایه‌تی بکرێن، له دواوه مانه‌وه. به‌م شێوه‌یه قه‌یراناوی بوونی چه‌مکی دیموکراسی سۆسیالیسته‌کان و راستینه‌ی هه‌ڵه و نابه‌جێبوونی ئاشکرا بوو. له‌نێو سۆسیالیزمی په‌یڕه‌وکراودا وه‌ک نمونه سود له ته‌ماشاکردنی کۆمینی پاریس‌دا هه‌یه. کۆمینی پاریس که باسی لێوه ده‌که‌ین، ئه‌نجومه‌نێکه، ناوی کۆمین، له کۆڵانه‌کانی پاریس‌دا وه‌ک ئۆرگانێکی گه‌وهه‌ریانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رگر و پراکتیزه‌کاری هه‌موو بڕیارێک که له سه‌باره‌ت به ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رێکخستنی ته‌واوى ژیان به‌کار ده‌برێ. ئۆرگان و ده‌زگای هه‌ره‌بچووکی به‌ڕێوه‌به‌ری به کۆمین ناوزه‌د ده‌که‌ین. رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ندێکی دیکه‌ی له‌سه‌ر زێده کرد و به"ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که به مه‌به‌ستی هه‌ر کارێک یان ئامانجێک لێک کۆ ببنه‌وه یاخود رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌کان"ی وت کۆمین. بۆ نمونه کۆمینی چاند و پاراستنی دار و دارستان، کۆمینی پرد، کۆمینی گه‌نم و... له هه‌مان کاتدا رێبه‌ر ئاپۆ کاره هاوبه‌ش و کورتخایه‌نه‌کانیشی وه‌ک کۆمین پێناسه کرد. هه‌روه‌ها وه‌ک سۆسیالیسته‌کان هه‌ر له کۆنه‌وه پێناسه‌ی ده‌که‌ن، به ژیانه هاوبه‌شه‌کانیش ده‌وترێ کۆمین. ته‌واوی ئه‌مانه به‌نێو یه‌کدا ده‌چن و یه‌ک ده‌گرن، واتای کۆمین ده‌وڵه‌مه‌ندتر و گشتگیر ده‌بێت. ده‌شێ وه‌ک کاره هاوبه‌ش و کورتخایه‌نه‌کان، ژیانه هاوبه‌شه‌کان و ئۆرگانه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌وهه‌ری پێناسه ده‌کرێ. له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی کۆمین به‌رفراوانه. کۆمینی پاریسیش کۆمینێکه، به‌ڵام شێوازی ئه‌نجومه‌ن په‌یڕه‌و ده‌کرێ، لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێ که‌وا ئه‌نجومه‌نیش کۆمینێکه، ئۆرگانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌وهه‌رییه، گۆڕه‌پانی ژیانی هاوبه‌شگه‌رایه.
تێکڕای باسکه رادیکاڵه‌کانی دابونه‌ریتی سۆسیالیست و ئه‌نارشیستی کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیستدا ره‌خنه له پارله‌مانتاری نوێنه‌رێتی ده‌گرن و له‌نێوبردنی ده‌وڵه‌تیان کردبوو به ئامانج. له‌جیاتی پارله‌مانتاری نوێنه‌رێتی، جۆری نوێنه‌رایه‌تی خاوه‌ن هه‌لومه‌رجی به‌رفراوانتر و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی راستی خۆیان پێشنیار کرد. کۆمینی (1871)ی پاریس ببوو به نمونه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ مارکس و لینین و هاوتاکانیان. هه‌ڵبه‌ته کۆمین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی نوێنه‌رێتی بوو، به‌ڵام بووه ئیلهام بۆ مارکس بۆ وه‌لانانی جیاوازییه‌کانی نێوان نوێنه‌ر و نوێنه‌رایکراو. کۆمین زۆر جار رۆڵی خۆی بینی له ره‌واکردنی مافه‌کانی هه‌موو که‌س، ئاماده‌باشی نوێنه‌ران بۆ هه‌ر بانگه‌وازییه‌کی نوێنه‌ریکراو و هه‌روه‌ها نه‌بوونی جیاوازی له نێوان بودجه‌ی نوێنه‌ران و کرێکاراندا. کۆمۆنیسته‌کان پێشبینی په‌یڕه‌وکردنی هه‌مان ئه‌م پره‌نسیپانه‌یان ده‌کرد له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌کانیاندا. وه‌رگرتنی هه‌مان بڕی بودجه له لایه‌ن نوێنه‌ران و کرێکارانه‌وه به‌بێ جیاوازی. په‌روه‌رده و فێرکاری بێ به‌رامبه‌ر و پاراستنی ره‌وای هه‌میشه‌یی و پێشخستنی سوپای رێکخراو له شێوه‌ی "میلیشیا ـ کادری هه‌رێمی"دا هه‌موو ئه‌مانه به‌رهه‌می کۆمینن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چه‌مکی دیموکراسی کۆمین هێشتا له "چۆنێتییه‌کدا" نییه که به ته‌واوى له چه‌مکی دیموکراسی بۆرژوازی. سه‌رباری ره‌خنه‌ی مارکس و لینین له‌باره‌ی "ده‌وڵه‌تیان نه‌خسته ده‌ست، دیکتاتۆرییه‌تی پرۆلیتاریای نه‌خوڵقاند" ـ که ئێمه ئه‌م لایه‌نه‌ی به گرنگ ده‌زانین ـ به زۆری کۆمینیان وه‌ک میکانیزمایه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵسه‌نگاندووه و له هه‌موو روویه‌که‌وه ئۆگانیزه‌کردنی ژیانی دیموکراتیکیان که‌موکوڕ هێشتۆته‌وه، ده‌شێ هۆکاری راستی لاوازهێشتنه‌وه‌ی کۆمین له لایه‌ن مارکس و لینینه‌وه نه‌ک بۆ وه‌ده‌ست نه‌خستنی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵکو بۆ گه‌شه‌نه‌کردنی پێکهاته‌ی دیموکراسی بگه‌ڕێنینه‌وه.
سۆڤێتییه‌کان که به کۆمینی شۆڕشی روس گوزاره‌ی لێوه ده‌کرێ، له ئۆرگانی خۆبه‌ڕێوه‌برییه‌وه بوو به‌ره‌و ئۆرگانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا به‌ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه. له ئه‌نجامدا نه‌یتوانی خۆی له ده‌وڵه‌ت داببڕێ که نمونه‌ی هه‌ره‌رادیکاڵی دژه‌دیموکراسی نه‌یتوانی په‌ره به چه‌مکێکی دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تی جیاواز بدات و گه‌وهه‌ری چینی ده‌سه‌ڵاتگه‌را و باڵاده‌ستی دووپات کرده‌وه و له‌نێو باوه‌ڕی پێویستی ده‌وڵه‌تدا چه‌قی. نوێنه‌رێتی تاقی کراوه به چه‌مکی ناوه‌ندگه‌رایی دیموکراتیکه‌وه و به ئاسانی ده‌گه‌ینه ده‌سته‌واژه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری. له هه‌مان کاتدا به‌م نزیکبوونه‌وه دواجار ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که پێشبینی دیموکراتیکبوونییان ده‌کرا، ره‌نگی کاراکته‌رێکی ده‌وڵه‌تگه‌راییان ده‌گرت. تا به ده‌وڵه‌ت ده‌بوو، له دیموکراتیکبوون دوور ده‌که‌وته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به چه‌مکی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی پارتی به‌ناوی گه‌له‌وه، له ئاکامدا له لایه‌ک له سه‌روی کۆمه‌ڵگا مایه‌وه و له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه بوو به ئۆرگانێکی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا. له ئه‌نجامدا به راستی کۆمه‌ڵگا به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌گه‌یشت به‌وه‌ی که خۆی خۆی به‌ڕێوه ببات؛ هیچ کات باڵاده‌ستی راده‌ستی گه‌ل نه‌کرا، ئه‌و ده‌سته و شۆڕشگێڕ و سۆسیالیست و کۆمۆنیستانه‌ی که به ناوی گه‌له‌وه به‌ڕێ که‌وتن، چوون و بوون به فه‌رمانبه‌رێکی ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌ر و ژێر فه‌رمانی باڵاده‌ستان. زیاد له گۆڕینی هه‌ڵسوکه‌وته ـ که ئه‌مه‌ش به به‌کارهێنانی توانسته‌کانی ده‌وڵه‌ت بوونه چینی برۆکراتی تاڵانکار و چه‌وسێنه‌ر ـ زیاتر هیچ شتێکی دیکه‌ی نه‌ده‌خوڵقاند. هیچ ده‌رکه‌وتنی چۆنایه‌تی نه‌بینرا. له هه‌مان کاتدا له په‌یڕه‌وکردنی دیموکراسیدا شتێکی جیاواز رووی نه‌دا. باڵاده‌ستبوون دووباره دروست کرایه‌وه و ئه‌و ئه‌نجامه‌شی که پێیگه‌یشتن رێک وه‌ک کاپیتالیسته‌کان به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت و به‌ناوه‌ندکردنی هێز بوو. تاوه‌کو ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز نه‌بێ نه‌ده‌توانرا کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ببرێ! ئه‌مه‌ش رێگه‌ی نه‌ک له‌به‌ر به‌هێزبوون و به‌هێزکردنی گه‌ل به‌ڵکو له‌به‌ر چڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر گه‌ل خۆش کرد.