له قۆناغى نیولۆتیکدا چ چه‌مک، ده‌سته‌واژه و واتایه‌ک دژبه سروشت سه‌رى هه‌ڵنه‌داوه و ئه‌مه بۆته هۆى یه‌کبوونى مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشتدا...
سۆران ئازاد
به‌شى دووه‌م و کۆتایى
هه‌ر له سه‌ره‌تاى مێژووه، مرۆڤ له‌گه‌ڵ چه‌ندین ره‌وتى دیالێکتیکدا رووبه‌ڕوو بۆته‌وه که هه‌ر کامیان خوێندنه‌وه‌یه‌کى جیاوازن. ده‌شتوانین ناویان بنێین پارادیگما یا ده‌قه ستراتیژییه‌کان. ئه‌م ده‌قانه ته‌نیا تایبه‌ت به سه‌رده‌مى فه‌لسه‌فه نین و یۆنانیش ته‌نیا وارگه‌ى ده‌رکه‌وتنى جوگرافیایى نیه. هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ک، به پارادیگمایه‌ک ده‌ژمێردرێت و له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵهێنانى بوونى مرۆڤه‌وه چه‌ندین جۆرى له خۆیدا گرتووه.
هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ک، فه‌لسه‌فه‌یه‌کى بوون‌ناسانه‌یه. پێشکه‌وتنى عه‌قڵ (هۆش) و زمان (هێما) له کامڵ‌بوون و ده‌رکه‌وتنى هه‌ر چه‌شنه خوێندنه‌وه‌یه‌ک کاریگه‌ر بووه و ده‌شبێت. مێشک و زمان دوو ئامرازى زیندوو و عاقڵمه‌ندن که هه‌میشه له جۆش و خرۆشدان. مادده و وزه له هه‌یکه‌لى دوو نمونه‌ى ده‌رهه‌ست ـ به‌رهه‌ست (انتزاع ـ عین)دا دووانه‌یه‌کى ته‌واوکه‌رى یه‌کترن.
دوابه‌دواى بیرکردنه‌وه‌ى مرۆڤ، جۆره‌کانى دیالێکتیکیش ده‌ئافرێنن، به‌ڵام ئه‌م رووداوه شکۆداره ته‌نیا تایبه‌ته به گۆڕه‌پانى سۆسیۆلۆژیاى مرۆڤی. هه‌ر له سه‌ره‌تاى چه‌که‌ره‌دانى خانه‌کانى DNA ئه‌م لێهاتوویى هزرمه‌ندى و وتاربێژییه له فیزیکى مرۆڤدا خۆى حه‌شار داوه. «لێهاتوویى فیزیکی» یه‌که‌مین و سه‌ره‌تایی‌ترین قۆناغى پێشکه‌وتنى چه‌مکى ساواى دیالێکتیکى مانایى و زاناییه. به‌ڵام گه‌شانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵناسانه‌ى دیالێکتیک له قۆناغى «زمانى جه‌سته‌ییدا گه‌شه ده‌کات. هه‌ر له‌م قۆناغه‌وه تا ئێستا کۆتایى سه‌رده‌مى نیولۆتیک (به‌ردینه‌ى نوێ) و گه‌شه‌سه‌ندنى زمانى هێمایى و عه‌قڵى ئه‌نالتیک، قۆناغێکى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه که درێژخایه‌ن‌ترین لقى ستراتیژیکه له بوارى زمانه‌وه. هه‌ر دوو زمانى جه‌سته‌یى و هێمایی، چه‌مکه ساواکانى مانایی، په‌ره‌یان دا به دیالێکتیک له ناخى زانایى میتۆلۆژیکى و گه‌ردونیان شرۆڤه کرد. که‌چى پاراوترین ده‌قێکه که دووره له شڵه‌ژاوى کائیۆتیکى چاخى شارستانیه‌ت. به‌ردى بناغه‌ى ئه‌م چاخه، زمان و عه‌قڵى ئه‌نالتیکن، به‌ڵام به کاراکته‌رێکى تایبه‌ته‌وه که پشت‌به‌ستووه به سروشته‌وه، زمان و عه‌قڵى ئه‌نالتیکى مرۆڤ، به چاوى (بوون)ه‌وه سه‌یرى سروشت ده‌که‌ن و ماناکان وه‌رده‌گرن. سه‌رده‌مى خوداوه‌ند ـ دایک و هه‌روه‌ها تا راده‌یه‌ک سه‌رده‌مى فه‌لسه‌فه‌ى سروشتى یۆنان خاوه‌ن دوو هۆکار و ناوه‌ڕۆکێکى تایبه‌ت و ته‌نانه‌ت جیاوازن له نیولۆتیک، به‌ڵام تا راده‌یه‌کى زۆریش به به‌راورد له‌گه‌ڵ قۆناغى پێش خۆیان، نزیکبووه‌نه‌وه‌یان هه‌یه. چونکه کاریگه‌رى زۆریان له سه‌ره و هێشتا به ته‌واوه‌تى نه‌خلیسکاونه‌ته ناو چاڵه‌ڕه‌شه قه‌یراناوییه‌که‌ى شارستانیه‌ته‌وه.
له قۆناغى نیولۆتیکدا چ چه‌مک، ده‌سته‌واژه و واتایه‌ک دژبه سروشت سه‌رى هه‌ڵنه‌داوه و ئه‌مه بۆته هۆى یه‌کبوونى مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشتدا. ئه‌مه قۆناغێکه که هێشتا ماناکان نه‌براونه‌ته ئاسمانه‌کان، هێشتا چاوى نیاز رووه‌و زه‌وینه. مرۆڤ دژبه‌ره‌کان و کۆسپه‌کان هه‌م له مادده‌دا یاخود واتادا ده‌بینیه‌وه و هه‌موو شتێکت لێ ده‌بێته پرسیار، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵدانى بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه وه‌ک دیارده‌گه‌لێک له قه‌ڵه‌م نه‌دات که ئه‌و له سروشت دوور ده‌خه‌نه‌وه و سروشت دڕنده ده‌که‌ن. تێگه‌یشتنى ئه‌وان به‌و شێوازه‌یه که دژبه‌ره‌کان ئامرازێکى بایه‌خدارن له به‌رده‌م بوون و وه‌گه‌ڕکه‌وتنى بووندا. به پێچه‌وانه‌ى سه‌رده‌مى دوگماتیکى یۆنان، بوون به شێوازى یونیته‌ر و یه‌کانه تێناگه‌ن. زانایى دیالێکتیکى مرۆڤه‌کان، به‌ره‌و تاریکایى تێگه‌یشتن و ئیدراکی ده‌سه‌ڵاتخوازانه و پاوانخوازى بوونى مرۆیى و کۆمه‌ڵایه‌تى پاڵیان نانێت. زۆرترین یه‌کانه‌په‌رستى و ده‌سه‌ڵات‌گه‌رایى که ده‌رکى پێ کرا و له سه‌رده‌مى یۆنان‌دا هاته ئاراوه و ئه‌مه‌ش، له دژایه‌تى ره‌گه‌زى نێوان ژن و پیاودا به ئاشکرایى ده‌بینرێت.
له سه‌رده‌مى شارستانیه‌تدا رێژه‌ى عه‌قڵ‌گه‌رایى زۆرتر بوو له عه‌قڵى سۆزدارى سه‌رده‌مى نیولۆتیک. واته ئیدراکه دیالێکتیکییه‌کان به‌ره‌و تێگه‌یشتنى تونه‌کردن و ده‌سه‌ڵات و له‌ناوچوونى یه‌کێک و باڵاده‌ستى ئه‌وى تر هان دران. چونکه له سه‌رده‌مى دین و فه‌لسفه‌دا هه‌موو ئیدراکه‌کان ناچارى هه‌ڵبژاردنى یه‌ک و یه‌کتاپه‌رستى ته‌واوى بوون و هه‌بوون کران. سه‌ره‌تا له نێوان ژن و پیاودا، پیاو تاقه ده‌سه‌ڵاتدار له قه‌ڵه‌م درا، هێز و شکۆى شاهانه‌ى پاشاکان له سه‌ر دیموکراسى باڵاده‌ست کرا و له جیهان‌بینى کۆمه‌ڵگادا، یه‌کگرتوویى بووه ته‌نیا دڵه‌ڕاوه‌کێ و ئاواتى کۆمه‌ڵگا. یه‌کگرتوویى به وێنه‌ى شڵه‌ژاوترین ده‌سته‌واژه به سه‌ر زهنیه‌کاندا سه‌پێندرا. له یه‌کگرتوویى ئایدیالیستیدا هه‌موو نمونه‌کان ده‌برێنه ئاسمان و تایبه‌تمه‌ندى رۆحانى نادیار له‌خۆ ده‌گرێت. یه‌کگرتوویى و یه‌کبوونى پیاو، شا، راهیب، قه‌شه، نه‌ته‌وه و... له جۆرى چه‌مکى تایبه‌تى دیالێکتیکى ملکه‌چن که له دژایه‌تى له‌گه‌ڵ سروشتى هه‌موو دیارده‌کان و بوونه‌کاندان. له سومه‌ریه‌کانه‌وه تا ده‌گاته یۆنان، مێژووى دیالێکتیک زۆرتر ده‌مییه و نه‌نووسراوه، به‌ڵام له سه‌رده‌مى فه‌لسه‌فه‌ى تایبه‌ت و نووسراوى یوناندا ئیتر دیالێکتیک تیپه‌ڕى و قۆناغێکى به ته‌واوه‌تى جیاواز ده‌بێت. پیرۆزى عه‌قڵ، پیاو، شا، فه‌یله‌سوف و قه‌شه هێشتا وه‌ک رۆژگارى ئه‌مڕۆ درێژه‌ى هه‌یه. فه‌لسه‌فه‌ى «یه‌کگرتوویی» ده‌سه‌ڵاتخواز، ناوه‌رۆکى هه‌موویان پێک دێنێت. ده‌توانین بڵێین که له یۆنانه‌وه تا ئه‌مڕۆ، یه‌ک ده‌قى ستراتیژیک سه‌رقاڵى شرۆڤه‌ى چه‌مکى دیالێکتیک و هه‌موو شێوازه‌مانى ئایدیالیستى و ماتریالیستى له سه‌ر شڤه‌ڕێى ره‌ت و نکۆڵی‌کردن وه‌گه‌ڕ که‌وتوون.
که‌چى ته‌نیا بابه‌تێکى جیاواز له سه‌رڕاست‌کردنه‌کانى تیۆرى (هیگڵ)دا ده‌بینین و دیالێکتیک به شێوازێکى باشتر پێناسه ده‌کات، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا فه‌لسه‌فه‌ى هیگڵ وه‌ک هه‌بوونێکى گشتی، په‌یڕه‌وى هه‌مان لۆژیکى تونه‌کردنه له ناخى خۆیدا و دیالێکتیک توشى نه‌خۆشى ده‌کات. ئه‌ویش به‌رده‌وام‌بوونى چه‌مکى یونیته‌رخوازى و یه‌کتاپه‌رستانه‌ى تاکه‌ڕه‌هه‌ندى باڵاده‌ست‌بوونى پیاو، شا، قه‌شه و به شێوازێکى ره‌هاتر ده‌وڵه‌ت و په‌رستنیه‌تی. ته‌واوى ده‌قه ستراتیژیه‌که‌ى هیگڵ جگه له پێناسه‌که‌ى بۆ دیالێکتیک، هه‌ر هه‌مووى له ره‌تى دیالێکتیکى هه‌بوونه‌کاندایه. نیشاندانى ده‌وڵه‌ت و ناپلیۆن وه‌ک خوداى سه‌رزه‌وى له لایه‌ن هیگڵه‌وه، بۆ خۆى راڤه‌ى دیالێکتیکى ره‌تکردنه‌وه‌یه. کاتێک چه‌مکى دیالێکتیک پێناسه ده‌کات، پێناسه‌که کوانتۆمییه، به‌ڵام کاتێک ده‌چێته ناخى په‌ره‌پێدانى فه‌لسه‌فه‌ى کۆمه‌ڵناسانه و سیاسیه‌وه، ئه‌وا کرداره‌که‌ى له خودى خۆیدا ره‌تکردنى دیالێکتیکه.
دیالێکتیک له کاتێکدا لوا‌و ده‌بێت که جۆرێک ناسین و ئاشکرایى هاتبێته ئاراوه. ناسین و مه‌عریفه، به واتاى دۆزینه‌وه‌ى رێگا و لابردنى شک و گومانه. هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا به خه‌ریکبوون به هۆکارگه‌رایى به‌رهۆوه‌کان، ناتوانرێ شرۆڤه‌ى دیارده‌کان بکرێت. هه‌ر چه‌ند ناسینى ره‌ها ناتوانێ بوونى هه‌بێت، به‌ڵام دیسان هه‌مان ناسینى رێژه‌ییه که ده‌بێته هۆى جوڵان و گۆڕان و ره‌وتى دیالێکتیک دێنێته ئاراوه. هه‌ر گۆڕانێکى چه‌ندایه‌تى و چۆنایه‌تى یان دینامیکى و ئۆتۆدینامیکى پێویستى به جوڵێنه‌ر هه‌یه. له گۆڕان دینامیکیدا، هۆکار ده‌ره‌کییه به‌ڵام له ئۆتۆدینامیکدا هۆکار، ناوخۆییه. له لایه‌کى تره‌وه ناتوانرێ هه‌ر دوو هۆکاره‌که به شێوه‌یه‌کى مسۆگه‌ر وه‌ک هۆکار ناو لێ بنرێت، ته‌نانه‌ت پێویستى به هه‌وڵێکى وه‌ها نیه. ناسین هه‌م بۆ هۆکار و هه‌م دیارده‌ى به‌رهۆ نیشانده‌رى ناسینه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى گۆڕان و له نێوه‌نده‌دا هۆکارى مه‌سه‌له، ته‌نیا به‌شێکى بچوکه له‌وه. پۆست مۆدێرنیزم، ئه‌م پرۆسه ناسینه، به بیانوى ناروونبوونى دیارده‌کان، ره‌هاى کردۆته‌وه. ره‌نگه هه‌ندێک جه‌خت له‌وه بکه‌نه‌وه که ئه‌م میتۆده میتافیزیکییه هى (نیچه)یه، به‌ڵام ریشه‌ى ئه‌م شێوه‌ى بیرکردنه‌وه هى (کانت)ه و (هیوم)ه و نیچه خۆى کاریگه‌رى له میتافیزیکى کانته‌وه وه‌رگرتووه.
دیالێکتیک له‌گه‌ڵ ناسیندا لوا‌و ده‌بێ به‌ڵام پۆست مۆدێرنیزم مه‌سه‌له‌ى ناسین و مه‌عریفه ره‌ت ده‌کاته‌وه و ته‌نانه‌ت بکه‌ر به نه‌مێن ده‌ژمێردرێت. ریشه‌ى ئه‌م عه‌قڵیه‌ته پۆست مۆدێرنیزمییه له فه‌لسه‌فه‌ى «نازانم چییه«ى کانت خۆى ره‌نگ داوه‌ته‌وه. دژوارکردنى پۆست مۆدێرنیزم له‌م فه‌لسه‌فه و رێژه‌گه‌رایى مایه ده‌گرێت و خودى بوون وه‌ک دیالێکتیکى شێواو، نارێکوپێکى ئه‌وه و زێده‌یى و فره‌یى نه‌ناسراو و رکابه‌رى ده‌سه‌ڵاتخوازانه له سه‌ر هه‌بوون و نه‌بوونى بوونه‌وه‌ره‌کان و بیروڕاکان پێناسه ده‌کات و بناغه‌ى زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان داده‌ڕێژێت. هه‌ڵبه‌ت لایه‌نه عه‌یبداره‌کانى زیاتره له لایه‌نه باشه‌کانی. ئیتر باسکردن له سه‌ر تاقانه‌یی، سه‌ره‌تا و کۆتایى و ناسین و رێک‌وپێکی، دیموکراسى و رێکخستن‌کردنه‌کان به بێ‌که‌ڵک ده‌زانن و نکۆڵی‌کردن له ده‌رکردنى حوکمى «کۆتایى ئایدیۆلۆژیاکان» خاڵى کۆتایى بانگه‌شه‌ى «ناسین و دیالێکتیک»ى بوونه‌کانه. له حاڵێکدا هۆکارى سه‌ره‌کى ئه‌م مه‌سه‌له، هه‌ڵقوڵاوى دیارده‌گه‌رایى توندڕه‌وانه‌یه که له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونى بوون به به‌ش به‌ش ئه‌زمونگه‌رایی، گورزێکى کوژه‌رى لێداوه. ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وه په‌سه‌ندبوونى رێژه‌گه‌رایى زیاتر کرد و وه‌ها ده‌بیندرێت که ره‌نگه رێگایه‌کى باشه بۆ ده‌رچوون له نیگه‌رانییه‌کان.
روانگه‌ى پۆست‌مۆدێڕن، هه‌ر چه‌نده به ته‌واوه‌تى ره‌تکردنى دیالێکتیک نیه، به‌ڵام له ناواخنى فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى و کۆمه‌ڵناسانه‌که‌یدا «په‌رته‌وازه‌یى دیالێکتیکه». په‌رته‌وازه و شڵه‌ژاوکردنى دیالێکتیک، ته‌نیا خاڵى جیاوازى نێوان ئه‌و ده‌قه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌قه پێشووه‌کاندا. ده‌بێ ده‌قێکى نوێ له‌دایک بێت.