له دۆخی په‌ره‌سه‌ندنی دیموکراتیزاسیۆن، زۆرێک له‌و کارانه‌ی پێکهاته‌ی ناوه‌ندی ده‌یکات، ده‌سپێردرێته هه‌رێمه‌کان. له دۆخی به‌هێزبوونی کۆمه‌ڵگا، پێکهاته‌ی یونیتهریش تێدهپهڕیندرێت...
هاوار کرماشان
کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک، خۆبهرێکخستنکردنى دیموکراتیکه له به‌رفراوانترین شێوه‌یدا که له ناوه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاوه ده‌ست پێده‌کات؛ دامه‌زراندنى دام و ده‌زگاکانى کۆمه‌ڵگایه؛ له‌گه‌ڵ بنه‌ماگرتنى جه‌ماوه‌ر، سیستمێکه له سه‌ر بنه‌ماى دام و ده‌زگاى دیموکراتیک. رێکخستنى ئه‌وان له هه‌ر گۆڕه‌پانێکدا له کۆمین گه‌ڕه‌ک و گونده‌وه بگره تا ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌ک و شار به‌فراوان ده‌کات و له‌گه‌ڵ دروستکردنى کۆنگره‌یه‌کى گه‌ل که نوێنه‌رى کۆى هه‌موویان بێ، کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک داده‌مه‌زرێت.
کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ هه‌ستیاربوون له به‌رامبه‌ر دیموکراسی، له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا له‌گه‌ڵ قووڵبوونهوهى روانینى ئازادى و دیموکراسى گه‌لان وه‌ک پردێکى په‌یوه‌ندی، خۆى له رێگه‌ى سازدانى دام و ده‌زگاى دیموکراتیکدا به‌رفراوان ده‌کاته‌وه. ئه‌مه سیستمێکى به‌رێکخستنکردنى کۆمه‌ڵگایه. به سیستمێک که هێزى راده‌ربڕین و بڕیاردانى توێژه جۆراوجۆره‌کانى کۆمه‌ڵگا وه‌ک ئیراده‌یه‌ک دروست ده‌کات، به ئاستى رێکخستنى دیموکراتیک ده‌گه‌ینێ و ئه‌م رێکخستنانه له شوێنێکدا و له چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندى کۆنفیدرالدا دێنێته لاى یه‌ک کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک ده‌وترێت؛ له داهاتوودا له به‌رامبه‌ر کاپیتالیزمى ده‌وڵه‌تگه‌را، داسهپاندنهکان له سه‌ره‌وه، سیستمه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوورى و کولتوورییه‌کانى و له‌گه‌ڵ زاڵکردنى ئیراده‌ى دیموکراتیکى کۆمه‌ڵگاکان، مۆدێلێکى ژیانێکى ئهلترناتیڤى کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسى و ئابوورییه. کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک له ناو هه‌ر چه‌شنه ده‌وڵه‌ت یان فیدراسیۆن، سیسته‌مى یونیته‌ر و نایونیتهردا، داواکارى ئازادى و دیموکراتیکى کۆمه‌ڵان ده‌رده‌بڕێ و وه‌ک ئالته‌رناتیڤ و مۆدێلێکى دهزگاسازى دیموکراتیک په‌ره ده‌ستێنێت. دیارده‌یه‌ک نیه که به‌پێى ناسین یا نه‌ناسینى له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بێته ئاراوه، به‌ڵکو سیستمێکه له رێگه‌ى خودى کۆمه‌ڵگاکانه‌وه دروست ده‌بێت و له‌گه‌ڵ تێڕوانین و تێکۆشانى ئه‌وانه؛ له ناو سیستمى دهوڵهتگهراى کاپیتالیستى و له ته‌نیشتی، له‌گه‌ڵ دروستکردنى سیستمێک، سیستمى ئالتهرناتیڤى ئه‌و به‌ربڵاو ده‌کاته‌وه و له پێناو زاڵبوونى ئه‌م سیستمه تێده‌کۆشێت.
له سه‌رووى ئه‌مانه، سیستمى کۆمه‌ڵگایه‌که که خاوه‌ن روانگه‌ى سوسیالیست ـ دیموکراتیک و ئاواته‌خوازى کۆمه‌ڵگایه‌کى کۆمینال ـ دیموکراتیکه و راوه‌سته‌ى ئایدیۆلۆژیک و نزیکایه‌تى تیۆریک له ریزبه‌ندى یه‌که‌مدا ده‌بینێت. پێناسه‌ى ئه‌م سیستمه وه‌ک سیستمێکى کۆمه‌ڵایه‌تى که له سه‌ر بنه‌ماى قووڵترین و پاڵاتراوترین رهواڵهتى ئازادی، یه‌کسانی، دیموکراسى و دادپه‌روه‌رییه، به‌جێیه. ده‌توانرێ بهرۆژکردنى هاوچه‌رخى کۆمه‌ڵگاى نیۆلۆتیک (بهردینهى نوێ)یش بوترێت که مرۆڤایه‌تى له‌وێدا، داگیرکارى و گوشارى به خۆیه‌وه نه‌بینی. به شێوه‌ى روونیش، ده‌توانرێ وه‌ک مۆدێلى رێکخستنگهلى دیموکراتیک که له قاڵبى سیستمێکى کۆنفیدرالدا و له ئیراده‌ى سه‌رجه‌م توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دروست ده‌بێ پێناسه بکرێت. له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما، نیشانده‌رى به‌دیهاتنى ئازاداییهکانى ئه‌وانه له به‌رفراوانترین شێوه‌یدا.
ئۆتۆنۆمى دیمورکراتیکیش له ناو هه‌ر جۆره پێکهاته‌ى ده‌وڵه‌تگه‌را، ژیانى کۆمه‌ڵانى جۆراوجۆر له ناو ده‌وڵه‌تێک یا وڵاتێک‌دا، ده‌توانێ به‌دیهێنه‌رى مافه‌کانى ئه‌م کۆمه‌ڵانه بێت له رێگه‌ى ده‌وڵه‌ت یاخود رژێمه‌وه. وه‌ک نمونه؛ ئه‌م سیستمه نیشانده‌رى هاتنه‌کایه‌ى مافه‌کانى کوردان له به‌رامبه‌ر دیموکراسى به شێوه‌یه‌کى هه‌ستیار، قبوڵکردن له چوارچێوه‌ى تورکیا و له‌ناوچوونى ئاسته‌نگییه‌کانى به‌رده‌م به‌دیهاتنى ئه‌م مافانه‌یه؛ باس له خۆبهرێکخستنى دیموکراتیکى کۆمه‌ڵگا یاخود له مۆدێلى خوڵقێنه‌ر رێکخستنى سه‌ربه‌خۆ، په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سیستمى ناوبرا یان له‌ناوبردنى ئاسته‌نگییه‌کانى به‌رده‌م مافه دیموکراتیکه‌کان له ناو ئه‌و سیستمه ده‌کات. له‌م رووه‌وه، کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک، هه‌روه‌ها که نیشانده‌رى خۆبهرێکخستنکردنى گه‌وهه‌رى کۆمه‌ڵگاى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیکه، به‌دیهێنه‌رى مافه‌کانى په‌یوه‌ندى دیموکراتیکى کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت یان هه‌ر جۆره سیستمێکه. بۆیه، پێویسته هه‌ر دوو له یه‌کتر روون بکرێته‌وه. ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک هه‌مان کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیکه.
ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک نوێنه‌رى مافه دیموکراتیکه‌کانى کۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یى و ئه‌تنیکییه‌کانه. له‌گه‌ڵ ناسینى ئه‌م مافه‌ش و له‌ناوچوونى ئاسته‌نگییه‌کانى به‌رده‌می، ئه‌و گه‌له له په‌ناى به‌کارهێنانى ئه‌م مافه به‌پێى چه‌مکه ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوورى و سیاسییه‌کانى خۆى درێژه‌ى به به‌ره‌وپێشچوونه‌کانى دا بۆ دامه‌زراندنى کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک یاخود قبوڵکردنى سیستمى دیموکراسى نوێنه‌رایه‌تى وه‌ک نمونه‌ى به‌رچاوى له ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مۆدێله‌کانى تر له پێناو به‌دیهێنانى دهزگاسازى دیموکراتیک خه‌بات ده‌کات. کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیکیش له روویه‌که‌وه تهرجیحێکه له په‌یوه‌ندى به روانینێکى ئایدیۆلۆژیک و تیۆریک. له رێگه‌ى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک گه‌یشتن به کۆمه‌ڵێک به چین و توێژى جیاوازه‌وه ده‌بێت. ئه‌مانه به‌پێى نزیکبوونه‌وه ئایدیۆلۆژیک و تیۆریکى خۆیان، ده‌تواننن مۆدیڵى جۆراوجۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ڵبژێرن. له راستیدا، خاوه‌نانى روانگه‌ى سوسیالیست ـ دیموکراتیک و کۆمینال، ئازادیخوازتر، خوازیارى سازدانى سیستمێکى دیموکراتیکتر و ئایدیالترین مۆدێل له پێناو دیموکراسى و ئازادی‌دا، به‌ره‌و کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک هه‌نگاو ده‌نێن. هه‌ندێکانیش به جیاتى سیستمى دیموکراتیک له سه‌ر بنه‌ماى کۆمه‌ڵگا و گه‌ل، له‌گه‌ڵ که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌زمونه‌کانى سیستمه ده‌وڵه‌تگه‌را هه‌نووکه‌ییه‌کان و له ژێر کاریگه‌رى چینه حاکمه‌کان، رێکخستنێک له سه‌ر بنه‌ماى جه‌ماوه‌ر ناکه‌ن به‌ڵکو به درێژه‌پێدان به ژیانێک له ناو سیستمێکى ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى به پاڵپشتى رێکخستنى کۆمه‌ڵگاى ژوورین خه‌ریک ده‌بێت. ئه‌مانه وه‌ک تهرجیحى جیاواز له ناو ئۆتۆنۆمى دیموکراتیکدا له به‌رده‌م ئه‌و کۆمه‌ڵگایه دێته پێشه‌وه. که‌واته ئۆتۆنۆمى دیموکراتیکى ناوبرا هى تهوانى گه‌لانه. ته‌نیا مۆدێلێکى ئه‌زمونکراو نیه له ناو سوسیالیسته‌کان، بورژوالیبهراڵهکان و ئانارشیسته‌کان یان ئه‌وانى تر له ئایدیۆلۆژیاى جیاواز نین. ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ له‌خۆگرتنى ته‌واوى ئه‌مانه، مافه‌کانى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌نووکه‌یى کۆمه‌ڵگاى ناوبرا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت پێناسه ده‌کات. وه‌ک نمونه؛ له باکوورى کوردستاندا ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک، هه‌م پارتى کوردان و هه‌م پارت و توێژه جۆراوجۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له خۆ ده‌گرێت. به‌م جۆره، تورکیا له به‌رامبه‌ر دیموکراسییه‌وه دێته ئاستێکى هه‌ستیار. ئه‌گه‌ر بۆ کوردان ده‌رفه‌تى به‌دیهاتنى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک فه‌راهه‌م بێت، ئه‌م مافێک نیه که ته‌نیا له‌گه‌ڵ پارتی کوردان دروست بێت به‌ڵکو مافێکه که له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنى کۆمه‌ڵگا، ته‌واوى کوردان و چه‌مکه جۆراوجۆره سیاسییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه. کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیکیش سیستمێکه زیاتر روانینى کۆمه‌ڵگا و گرسهکانى نیشان ده‌دات؛ مۆدێلى کۆمه‌ڵگایه‌کى ئالته‌رناتیڤه که له‌گه‌ڵ ئیراده و هه‌وڵه‌کانى خوازیاران په‌ره ده‌ستێنیت و به‌ربڵاوترین شێوه‌ى به‌دیهاتنى ئازادى و دیموکراسییه. هه‌ڵبه‌ت که کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک نزیکبوونه‌وه‌ى ته‌سکى چینایه‌تى سوسیالیزمى بونیادنراو به بنه‌ما ناگرێت. هه‌روه‌ها رێبازهکانى ناوه‌ندگه‌را نین به‌ڵکو زیاتر کۆنفیدرال دیموکراتیکن.
له کاتى ئاراسته‌کردنى کۆمه‌ڵگا بۆ سازدانى سیستمى کۆنفیدرال ـ دیموکراتیک، روانینى ئه‌وانه‌ى وا مۆدێلى ده‌وڵه‌تگه‌را و مۆدێلى کۆمه‌ڵایه‌تى جیاواز په‌سه‌ند ده‌که‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت؛ له ناو کوردستانى ئۆتۆنۆم دیموکراتیکدا، توێژه دژبه‌ره‌کان به کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیکه‌وه دێنه پێشه‌وه. له کاتى ئاراسته‌کردنى بۆ بهسیستمبوونى کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک به چه‌مکى سوسیالیست ـ دموکراتیک، له‌به‌ر دوورى له نزیکبوونه‌وه‌ى به‌رته‌سکى چینایه‌تی، ئه‌م رژێمه به شێوه‌ى سیستمێکى دێته ئاراوه که تێدا هه‌موو چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌توانن خۆ ده‌رببڕن. هه‌ڵبه‌ت به بنه‌ماگرتنى کمۆنالیته له ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابووریدا، سیستمێکه که تێڕوانینى کاپیتالیزم سنووردار ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش نه له رێگه‌ى زۆره‌وه، به‌ڵکو به گشتگیرکردنى سیستم له ناو کۆمه‌ڵگادا دروست ده‌بێت. له‌گه‌ڵ قانعکردن، ژیاندن و هێنانهناوهى توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش بۆ ناو یاسا و رێسا دیموکراتیکه‌کانى گه‌ل خه‌بات ده‌کات. ئه‌م یاسا و رێسا خه‌ریکى بهسیستمبوون ده‌بێت و به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته ده‌ڕوات که حیساب بۆ هه‌ر توێژێک بکات. چۆنکه له سیستمى کۆمیناڵ ـ دیموکراتیکدا زۆر و سه‌پاندن نیه. کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى سیستمى دیموکراتیکى خۆی، به‌م جۆره ده‌رفه‌ته‌کانى کۆمه‌ڵگا به‌رێکخستن ده‌کات، چه‌مک و ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت سنووردار ده‌کاته‌وه و له‌گه‌ڵ فهرمانڕهواکردنى سیستمى خۆی، به ئیراده و نزیکبوونه‌وه‌ى دیموکراتیک ده‌جوڵێته‌وه.
وه‌ک نمونه؛ ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ کۆمارى دیموکراتیکى تورکیا ناکۆک نیه. ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ى سیاسى یونیتهریش له ناکۆکیدا نیه. واته دیموکراتیزاسیۆنى کۆمار بۆ کوردان و کۆمه‌ڵانى تر به‌واتاى به‌دیهاتنى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک دێت. له ناو دیالکتیکى دیموکراتیکى دوولایه‌نه‌دا، خاوه‌ن جوڵانه‌وه‌یه‌که که یه‌کتر مه‌رجدار و یه‌ک ده‌کات. بۆیه کۆمارى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک ناکۆک نیه. ئه‌مه‌ش راستییه‌که که ئیتر نابێ یونیتهریهت وه‌ک یونیتهریهتهکانى سه‌ده‌کانى (19) و (20) تێبگهیندرێت. له دۆخى په‌ره‌سه‌ندنى دیموکراتیزاسیۆن له وڵاتێک‌دا، پێکهاته به‌ره‌و سیستمێک ده‌ڕوات که گه‌ل زیاتر خاوه‌ن ماف و پێکهاته ناوه‌ندییه‌کانى یونیته‌ر لاواز ده‌کات. دیموکراسی، سیستمێکه گه‌ل ده‌کاته خاوه‌نى هێز و ئه‌م هێزه به‌ره‌به‌ره له ناو گه‌لدا بڵاو ده‌کاته‌وه. بۆیه، له شێوه‌ى دیموکراتیزاسیۆنى کلاسیک، تێپه‌ڕاندنى پێکهاته یونیتهره ناسراوه‌کان له‌گه‌ڵ خۆى دێنێت. فه‌ره‌نساى یونیتهرى ئه‌مڕۆ، فه‌ره‌نساى یونیتهرى سه‌ده‌کانى (19) و (20) نیه. چۆن له دۆخى په‌ره‌سه‌ندنى دیموکراتیزاسیۆن، زۆرێک له‌و کارانه‌ى پێکهاته‌ى ناوه‌ندى ده‌یکات، ده‌سپێردرێته هه‌رێمه‌کان. له دۆخى به‌هێزبوونى کۆمه‌ڵگا، پێکهاته‌ى یونیتهریش تێدهپهڕیندرێت. ئیتر پێکهاته‌ى یونیتهرى ناوه‌ندى له‌و دۆخه دێنێته ده‌ره‌وه که وه‌ک پێشتر بڕیارده‌ر و جێبه‌جێکه‌ر بێت. له‌م رووه‌وه، له دۆخى گه‌شه‌کردنى دیموکراسى له کۆمه‌ڵگادا، پێکهاته‌ى یونیتهرى ناوه‌ندى به کاراکته‌رى پێشوویه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت. ئه‌م دۆخه به چالاکییه ناوه‌ندى بۆ له‌ناوبردنى پێکهاته‌ى یونیته‌ر نابێت به‌ڵکو له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانى دیموکراسى به‌دى دێت و سیستمى یونیته‌ر شێوه‌یه‌کى نوێ به خۆوه ده‌گرێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، له شوێنێکدا کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک گه‌شه‌ى کردبێت و رێکخستنکردنى کۆمه‌ڵگا له ناوه‌وه کۆمینى بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن دروست بێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما، کۆنگره‌کانى گه‌ل به‌ڕێوه بچێت، پێکهاته‌ى یونیته‌ر له وڵاتێک‌دا وه‌ک شێوه‌ى پێشتر نامێنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌نجومه‌ن و کۆنگره گه‌لى به‌مجۆره ئه‌نجا له دۆخى هه‌ستیاربوون له به‌رامبه‌ر دیموکراسى له وڵاته‌کاندا بتوانێ گه‌شه بکات. بێ هه‌ستیاربوون له به‌رامبه‌ر دیموکراسى وڵاتان له راستیدا، وه‌ها رێکخستنگهلێک له به‌رده‌م خۆبهرێکخستنکردنى گه‌ل و هه‌وڵه‌کانى ئاراسته‌کردنى ژیان، ده‌بێته ئاسته‌نگی. ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر دیموکراسییه‌وه هه‌ستیار بێت. له‌گه‌ڵ هه‌ستیاربوون له به‌رامبه‌ر دیموکراسی، له راستیدا ده‌وڵه‌ت، کۆمارى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک به ئاسانى له لاى یه‌کتر به‌ره‌و پێش ده‌چن. ئه‌مانه‌ش بۆ یه‌کتر ئاسته‌نگ نین. ته‌نیا له جێگایه‌ک که دیموکراسى به‌م شێوه گه‌شه بکات، زه‌مینه‌ى ده‌وڵه‌تى یونیته‌ر له رهواڵهته پێشووهکانیدا نامێنێته‌وه.
رێگاچارهسهرى گونجاو هه‌م بۆ گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌م بۆ ته‌واوى گه‌لانى جیهان، کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیکه. کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک، به‌رێکخستنکردنى گه‌ل نیه له پێناو دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تدا. کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک، به‌رێکخستنکردنى که‌مینه‌کانه، به‌رێکخستنکردنى کولتووری، ئاینى و ته‌نانه‌ت ره‌گه‌زى و له‌م چه‌شنه‌یه. ئه‌مه به‌رێکخستنکردنى نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتیک و کولتوورییه. ئه‌م کۆنفیدراسیۆنه به‌رهه‌مى دروستکردنى هه‌ر چه‌شنه رێکخستنى کولتوورى و یه‌کێتى نێوان هه‌موویانه. به‌م جۆره رێکخستنه که ده‌وڵه‌ت نیه، کۆنفیدراسیۆنى دموکراتیک ده‌ڵێن.
ئه‌مڕۆ کۆنفیدرالیزمى ئه‌وروپا له دۆخى دامه‌زراندندایه. له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستیش ده‌توانرێ کۆنفیدرالیزم دروست بکرێت. بۆ کوردانیش مۆدێلى کۆنفیدرالیزم گونجاوه. ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیش ده‌توانن له نێوان خۆیاندا مۆدێلى کۆنفیدرالیزم دامه‌زرێنن. هه‌روه‌ها بۆ (22) ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بی، کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک که چاودێرى سه‌قامگیرى دیموکراسى بێت گونجاوه. تورکه‌کانیش ده‌توانن له نێوان خۆیاندا کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک دروست بکه‌ن. چۆنکه ئه‌گه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دێنه ئاراوه له سه‌ر بنه‌ماى سیستمى کۆنفیدرال ـ دیموکراتیک نه‌بێت، جارێکى تر شه‌پۆلى ناسیۆنالیزم هه‌ڵده‌ستێته‌وه. ئه‌م شه‌پۆله هه‌ر چۆن رابردووى تێک دا، ده‌بێته هۆى تێکدانى بارودۆخى ئێستا. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، ناسیۆنالیزمى ورووژاند و به‌م شێوه‌یه رێگا له به‌رده‌م وێرانى و شکستى سه‌ده‌یه‌ک کرده‌وه. ئه‌گه‌ر نامانه‌وێ سه‌ده‌ى رابردوو دووباره بێته‌وه، ده‌بێ کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ له ناخى کۆمه‌ڵگه‌وه به‌رێکخستن بکرێت. ئه‌مه هێڵى سه‌ره‌کییه. به سۆسیالیزمێکى له سه‌ر بنه‌ماى دیموکراسى پێویستیمان هه‌یه و ئه‌مه بۆ کوردان گونجاوه. کوردان بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستکارى سنوره‌کانى هه‌نووکه‌یى بکه‌ن، ده‌توانن له نێوان خۆیاندا سیستمى کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک دامه‌زرێنن. کوردان له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان، بێ ده‌ستکارى سنووره‌کان و بێ ئه‌وه‌ى سنووره‌کانى ئێستا له به‌رده‌م خۆیان ئاسته‌نگ ببینن، ده‌توانن له سنووره‌کان وه‌ک پردێکى په‌یوه‌ندى که‌ڵک وه‌رگرن و له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه په‌ره به کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک بده‌ن. کوردان ده‌بێ له نێوان خۆیاندا په‌یوه‌ندى سیاسى ـ کولتوورى به‌رقه‌رار بکه‌ن. به‌مجۆره، ئامانج له‌ناوچوونى سنوووره‌کان نیه، به‌ڵکو به‌کارهێنانى ئه‌وانه وه‌ک پردێکى په‌یوه‌ندى و ئه‌مه‌ش بۆ که‌س زه‌ره‌رێکى نیه. به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م دۆخه، لافاوى خوێن هه‌ڵده‌ستێت. کوردان ته‌نیا له‌و دۆخه‌دا ده‌توانن له قۆناغێکى خوێناوى و قه‌یراناوى رزگاریان بێت. دیموکراسى بێ رشتنى خوێن له نێوان کوردان‌دا، به‌م جۆره به‌رقه‌رار ده‌بێت. ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه قۆناغێکى خوێناوى وه‌کو فه‌له‌ستین ـ ئیسرائیل ده‌ست پێده‌کات.