...ده‌ڵێن پ.ك.ك تیرۆریسته و خراپه، بۆ داپوشانی
به‌ر له هه‌مووشتێك سه‌ری رێز‌و نه‌وازش له به‌رده‌م هه‌موو شه‌هیدانی قه‌ره‌مان به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی شه‌نگاڵ ده‌نه‌وێنین. ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی خویان فیدا كرد بۆ ئازادی كورد و كوردستان و هه‌موو مرۆڤایی شه‌ڕیان كرد و داستانی ژیانێك ئازادیان به خوێنی خویان نوسی.
2014 / 8 / 3 جاریكی تر شه‌نگاڵ بوو به قوربانی خیانه‌تێك مێژووی له كوردستان. داگیركاری ده‌وله‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار ته‌نیا له سه‌ر خاك نه‌بووه، به‌ڵكو سه‌رتا روح و مێشكی مرۆڤه‌كان داگیری ده‌كات. له‌و بابه‌تادا رێبه‌ر ئاپ‌و باسی گه‌وره‌ترین و مه‌ترسی ترین داگیركاری و ئاسمیلاسیون ده‌كات و ده‌ڵێت: "مه‌ترسیترین داگیركاری ئه‌وه‌یه كه مێشكی مرۆڤ داگیری بكرێت، ئه‌وكات ئه‌و مرۆڤه به‌هه‌موو بوونی خوی ده‌بێته كوێله‌ی دژمنه‌كه‌ی". ئێستا كه سه‌یری بارودۆخی كوردستان ده‌كه‌ین ده‌بینین خیانه‌ت له ئاستێكدایه كه ناتوانی به دوو وشه پێناسه بكه‌یت. به فیكری داگیركراو و به زمانی كوردی قسه ده‌كه‌ن، خراپترینیان ئه‌وه‌یه. به زمانی كوردی بێ ڕێزی له كورد ده‌كرێت.
له‌مێژووی كورد و كوردستان به‌رده‌وام دوو خه‌ت هه‌بووه، یه‌ك تیكۆشان و به‌رخودان و ته‌سلیم نه‌بوون، دووه‌م خیانت و بوون به كوێله‌ی داگیركاران. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌هێز بووه و هه‌میشه به‌سه‌ركه‌وتووه هیڵی ئازادیه. به‌ڵام له رۆژی ئه‌مرۆ شتێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره هه‌یه، ئه‌ویش هه‌وكاری هه‌وكارانی دوژمن! ئه‌وانیش له سه‌رتای خیانه‌ت و بێ ئه‌خلاقی كه روو ده‌دات وه‌كو بینه‌ر داده‌نیشن و ته‌ماشا ده‌كه‌ن و به‌مش شێوه‌یه ده‌بن به هه‌وكار، به‌شێكیش له‌گه‌ل خیانه‌ت جێ خویان ده‌گرن.
شه‌نگاڵ به ده‌ستی حیزبی (پ.د.ك) و ئه‌و حزبانه‌ی بوون به هه‌وكاریان و كوردیان كرد به قوربانی. كۆمه‌ڵگا، كو‌لتور، مێژوو، مرۆڤایی، ئه‌خلاق، نرخ، به‌تایبه‌ت ژن و منداڵ له‌لایان ئه‌و حیزبانه فروشران. هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و شێخانه‌ی كه وه‌كو گه‌وره‌و كه‌سانی به‌نرخی شه‌نگاڵ بوون بۆ گه‌لی شه‌نگاڵ ده‌ستیان له‌ناو خیانه‌تی شه‌نگاڵدا هه‌بوو، له‌گه‌ل كۆمه‌ڵكوژ كردنی گه‌ل ئه‌وان چوون و له ته‌نیشت مسعود بارزانی دانیشتن، هه‌رچه‌نده پێشتریش له‌گه‌ل ئه‌واندا بوون و خیانه‌تیان له گه‌لی شه‌نگاڵ و پیر‌وز بوونی ئه‌و شێونه كولتوریه‌یان كرد. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه گه‌ل باوه‌ر‌یێك زۆریان به‌و كه‌سانه هه‌بوو و هه‌تا دوای پشتیان به ئه‌وانیان ده‌به‌ست. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناو شێخ به‌شێك له‌و گه‌له‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و له كامپاكانی دهوك به‌جێ كرد كه نه خوراكیان هه‌بوو و نه جێگایی مانیان. هه‌ر چه‌ند ماڵێك له ژێر خه‌یمه‌یك ده‌مانه‌وه و له سه‌ر ئه‌رز ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، رۆژێ چه‌ندێك له‌و چادرانه ده‌سوتان و چه‌ند كه‌سێك ژیانیان به‌خت ده‌كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌ی له ده‌ستی داعش له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌یان ڕایان كردبوو و په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستانیان هێنابوو له دهوك و هه‌ندێك له شاراكانی تری هه‌رێمی كوردستان بوون به قوربانی عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری و خیانه‌تی مسعود بارزانی و ئه‌و شێخانه‌ی به ده‌وری ئه‌و بوون، ئه‌و ژنانه‌یان ده‌فروشت به پیاوی به‌تامه‌ن له هه‌ولێر، دهوك، زاخو، هه‌ندێك له‌شاره عه‌ره‌به‌كان، باوكی ئه‌و ژنانه‌یان مه‌جبور ده‌كرد كه كچ و ژنیان بفروشن هه‌تاكو بژێوی ژیانیان پێووه بكه‌ن. منداڵی 7 هه‌تاكو 17 ساڵه‌یان به هه‌ندێك پاره‌یان ده‌گۆڕی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌وڵمه‌ند بوون و ئه‌و پیاوانه‌ی كه كچه منداڵانه‌یان ده‌كڕی ته‌مه‌نیان له 70 ساڵ هه‌تاكو 90 ساڵ زیاتر بوون. ئه‌و حیزبه‌ی بازرگانیان به‌و ژنانه ده‌كرد و ئه‌وی كه ده‌كری به‌ناوی زه‌واج به زمان كورد بوون، ئه‌و بێ ئه‌خلاقیه‌یان ده‌كرد. ئه‌و خه‌ڵكه په‌نابه‌ر ببوون و په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنابوویان، به‌ڵام له‌وێش توشی بێ رومه‌تی و بازرگانی بوون. دیسان ئه‌و هه‌وكارانه به ته‌ماشا كردن هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو و هه‌وكاری خۆیان پێشانیان ده‌دان و له به‌رامبه‌ر ئه‌و بێ ئه‌خلاقیه بێدانگ بوون.
ئه‌و لایانانه بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه رۆژی دوای ئه‌و نوره‌ی ئێمه‌یه،ئایا به‌م شێوازه چاوپوشی ده‌كه‌ن؟ ئایا بینه‌ری كوشتنی مندال و ژن و پیر ده‌بن؟ ئایا له‌به‌رامبه‌ر بازرگانی ژنان و كچان و دایكانیان بێ ده‌نگ ده‌بن؟ ئایا ماڵیان پێشكه‌ش به خیانه‌ت و دوژمن ده‌كه‌ن؟ ئایا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وان هاوكاریه له‌گه‌ل دوژمن؟
داعش دوژمنی مرۆڤایی بوو و وه‌كو غه‌نیمه‌تی شه‌ڕ ژنیان ده‌برد و له بازاراكان بازرگانیان پێوه ده‌كردی، عه‌قڵیه‌تی خیانت و خۆ فروشیش هێنای له بازاره‌كانی خۆی بازرگانی پێوه كردی، هه‌ر دووكیان یه‌ك شتن. ئایا هیچ فه‌رقێك له‌نێوانیان هه‌یه. بێگومان نیه، سه‌یری هه‌ر یه‌ك له كولانه‌كانی شاراراكانی هه‌رێمی كوردستانت كردبا چه‌ندین ژن و منداڵت ده‌بینی كه له بن دیواری دوكان و ماڵ و باغه‌كاندا دانیشتوون و خه‌ریكی قه‌رجیتین، ئایا ئه‌و كه‌سانه به‌م شێوه‌یه بوون؟ بێگومان نه. به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت پ.د.ك شه‌نگاڵی فروش و خیانتێك كرد كه له‌مێژوو وێنه‌ی نیه، بێ نرخی و بی ئه‌خلاقی له به‌رامبه‌ر دایك و مندال و كولتوری كوردی كرد كه جێگای به‌خشین نیه. ئێستاش ره‌وشی ئه‌و گه‌له‌ی كه هێشتا له هه‌رێمی كوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی پ.د.ك ده‌ژین خراپه و هیچ شتیكی له ژیانیان نه‌گوڕیووه، ئه‌و شێخانه‌ی له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانین له سه‌ر خوێنی ئه‌و مرۆڤه بێ تاوانانه ده‌ژین و خه‌می هیچ شتێكیان نیه. ئایا خه‌لك چه‌نده ئاگایان له‌و خراپیه و خیانه‌تا هه‌یه یان نه نازانین، چونكه درۆ له‌گه‌ل خه‌ڵك ده‌كه‌ن و خۆیان وه‌كو دڵسۆزی ئه‌وان نیشان داده‌ن. راستیه‌كان به پێچه‌وانه ده‌كه‌ن، ی.ب.ش وه‌كو خیانه‌تكار نیشان ده‌دان و ئه‌و گه‌له‌ی له شه‌نگاڵ مابوونه‌وه و به‌رخودانیان كرد، هه‌روه‌ها چه‌كیان هه‌ڵگرت و له‌گه‌ل هێزی خۆیان له به‌رامبه دوژمنی خوێن مژی وه‌كو داعش شه‌ڕیان كرد و ئێستاش به سه‌ربه‌رزی پاراستنی خاكی پیروزیان له‌گه‌ل منداڵانیان ده‌كه‌ن و به شه‌ره‌فن له به‌رامبه‌ر مێژووی خۆیان.
به ده‌ركه‌وتنی ته‌ڤگه‌ری ئاپووی له كوردستاندا و گه‌شه‌دانی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپ‌و مه‌جال بۆ دوژمنانی كورد نه‌ماوه‌ته‌وه و هه‌موو شتێك ئاشكرایه، ئه‌و حیزب (پ.د.ك) و لایه‌نانه‌ی كه به ته‌واوه‌تی له‌ناو خیانه‌ت خنكاوون و بوونه‌ته‌وه كوێله‌ی ته‌واوی ئاغاكانیان بێجگه له روو ره‌شی و شه‌رمه‌زاری هیچی تر پێانناكرێت.
ده‌ڵێن پ.ك.ك تیرۆریسته و خراپه، بۆ داپوشانی به‌ڵام ئه‌وه فكری رێبه‌ر ئاپ‌و بوو كه ژنی شه‌نگاڵی رزگار كردوو كرد به شه‌ڕوان و فێری به‌رخودان و تێكۆشانی كردن. زۆر به روونی دیاره كه كێ خیانه‌ت ده‌كات و كێ به‌رخودان، كێ هه‌وكاری دوژمن و له سه‌ر گه‌لی خۆی تیرۆر به‌ڕێوه ده‌بات، و كێ به قه‌ره‌مانی شه‌ڕ ده‌كات و خیانه‌ت له‌ناو ده‌بات.؟ كاتێك ئه‌وان گه‌لی كوردیان فێری كوێلایه‌تی ده‌كرد پ.ك.ك ش خوی ده‌كرد به قالغان و منداڵ و ژنیان ده‌پاراست و فێری شكاندنی ئه‌ڵكه‌كانی زه‌نجیری كوێله‌یاتیان ده‌كرد.
له‌و كاته‌ی ئه‌وان ژنیان ده‌فروشت و ده‌یان كرد به له‌شفروش و به شه‌ش و هه‌ووت كه‌س له به‌رپرسه‌كانی (هه‌ندێك له پێشمه‌رگه‌كانی پ.دك) ده‌ستدرێژیان ده‌كرده سه‌ر ژنی شه‌نگاڵ، حه‌ره‌كه‌تی ئازادی ژنانی گریلاش ژنانی شه‌نگاڵ له‌ناو ده‌ستی داعش و ئه‌و بێ ئه‌خلاقانای كه ئه‌و جوره سوكایه‌تیان ده‌كرد رزگار ده‌كرد و فێری ئازادیان ده‌كرد. ئه‌وه‌انه زۆر روون و به به‌ڵگه‌ن پێویست به باسیش نیه، ئه‌گه‌ر رێبه‌ر ئاپ‌و و حه‌ركه‌تی ئازادی نه‌بوایا گه‌لی شه‌نگاڵ ئێستا هیچ بوونێكی نه‌بوو. ئه‌گه‌ر ده‌نگی ڕاگه‌یاندی ئازاد نه‌بوایا كه‌س ده‌نگی گه‌لی ئێزدیش نه‌ده‌بیست و ئاگاشیان له جینوسایت نه‌بوو.
ئه‌مساڵ شه‌شه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگاڵه و زا‌مه‌كانی گه‌ل،ژنان و شه‌نگاڵ تازه‌یه و هه‌رگیز كون نابێته‌وه، چونكه هێشتا خیانه‌ت به‌رده‌وامه. گه‌لی شه‌نگاڵ پێویسته بزانیت كه ئه‌و خیانه‌تا له به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت. دوێنێ شه‌نگاڵ بوو به‌یانی هه‌ولێر و دهوك و زاخو سلێمانین، له‌به‌ر ئه‌وای ئه‌وان خه‌می هیچ شتێكیان نیه و ئه‌واتا ده‌وله‌تی داگیركاری توركیان هێناوه‌ته‌و ناو دڵی خاكی كوردستان، له ژێر ناوی پ.ك.ك هه‌نگاو به هه‌نگاو له شه‌نگاڵ هه‌تاكو قه‌ندیل بۆ ئه‌وان هه‌ر یه‌ك شته و ده‌فروشن. پێویسته گه‌لی شه‌نگاڵ بگه‌ڕێته‌ووه بۆ سه‌رخاكی خۆی و چیتر به درۆه‌كانی ئه‌وان فریوو نه‌خوون و واز له‌و كه‌سانه بیهێنن كه به‌ناوی شێخ و نوێنه‌ری ئه‌وان خویان ده‌ناسێنن. هه‌موو ئه‌وانه دوورن له راستی.
كاتێك مرۆڤ سه‌یر ده‌كات ده‌چن و له‌گه‌ل ئاواراكانی شه‌نگاڵ ڕێپورتاژ دروست ده‌كه‌ن و خۆیان وه‌كو خه‌مخوری ئه‌وان نیشان داده‌ن. ئه‌گه‌ر خه‌میان بێت رێگا به‌و خه‌ڵكه داده‌ن كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌نگاڵ و خزمه‌تیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به پێچه‌وانه به گه‌ل ده‌ڵێن ئه‌و منداڵانه‌ی ئێوه كه له‌ناو ی.ژ.ش و ی.ب.ش پارێزوانی له خاك ده‌كه‌ن خیانتكارن و تێروریستن. به فه‌رمی شه‌نگاڵ ناناسن، ڕێگا ناده‌ن گه‌ل به ئاسانی هاتوو چوو بكات، ئه‌گه‌ر راست ده‌ڵێن با سه‌رتا ئه‌و كوسپ و ڕێگیریانه هه‌ڵگرن، كاناڵه بێ پێوانه‌كانی وه‌كو رووداو و ك.24 بینێرین بو تومار كردنی دیمه‌نه‌كانی سه‌خته، كه هیچ پێوان نازانن و به زمانی كوردی جوێن به كورد ده‌ده‌ن و پاراچه پارچه‌یان ده‌كه‌ن و خزمه‌تی ذهنیه‌تی و هێرشی داگیركاران ده‌كه‌ن.
په‌یام
دوای خیانه‌تی شه‌نگاڵ، خاكورك هات، دوای خاكورك هه‌موو باشووری كوردستان ئێستا چاوره‌روانی خیانه‌تیك زۆر گه‌وره‌یه. هاوكارانی دوژمن و هاوكارانی خیانه‌ت پێویسته ئاگادار بن و بێ ده‌نگ نه‌بن به‌یانی نوێره‌ی ئه‌وانه. پێویسته پ.د.ك، ی.ن.ك و هه‌موو حیزبانی باشووری كوردستان ئه‌وه باش بزانن كه هیچ كات پ.ك.ك هوكار نیه بۆ داگیركاری و شه‌ڕ چونكه ئه‌وان پێشمه‌رگه‌ش شهید ده‌كه‌ن گریلاش، باكوریش داگیر ده‌كه‌ن باشوور و رۆژهه‌ڵات و روژاواش، هه‌ر كورد بێت و كوردستان به‌سه. چاویان بكه‌نه و یه‌كیتی نه‌ته‌وه‌ی كورد دروست بكه‌ن. واز له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خویان بیهێنن و هه‌ندێك خه‌می ئه‌و گه‌ل و خاكه بن. سیاسته‌ی داگیركاری و سه‌ر له نوێ پارچه كردنی كوردستان له سه‌ر كاره و بۆ گه‌یشتن به ئارمانجیان هه‌موو رێگایك ده‌گرن به‌ر. ئێستا ده‌وله‌تی تورك ناڵێت پ.ك.ك ده‌ڵێت پێویسته خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی باپیرانمان كه مه‌به‌ست ئوسمانیه‌كانن بیهێنینه جێ. ئه‌و جێگایانه‌ی كه له سه‌ر نه‌خشه‌ی داگیركاریان كێشاوه ده‌یان هه‌وێ له سه‌ر ئه‌رزیش پێان بگه‌ن.
په‌یام
ژنانی ئێزیدی كه هێشتا له كامپه‌كانن پێویسته له به‌رامبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تیه خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و خویان به‌رێكخستن بكه‌ن، له‌ناو رێكخستنی ژنانی شه‌نگاڵ جێ بگرن و به خویان خویان بپاریزن، ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه به‌سه‌ر ئه‌وان هات به ده‌ست داعش و هه‌روه‌ها له‌ناو شاراه‌كانی باشووری كوردستان له بیریان نه‌چێت. پێویسته بۆ ئازادی خویان فێری تێكۆشان ببن، ئه‌ویش به ناسینی ڕابردوو و مێژووی ژنان و به‌تایبه‌تیش كوێله‌یه‌تی ژنان له‌ناو سیستمی پیاوسالاری. ئه‌گه‌ر وه‌كو چاره‌نوس سه‌یری خویان بكه‌ن ناتوانن بۆ خاك و ئازادای خویان هیچ شتێك بكه‌ن. پێویستی ئێمه‌ی ژنان به ئازادی هه‌یه، و ده‌بێت به بێ مه‌ندوو بوون له‌ناو خه‌باتێك بین كه هیچ رێگایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه نه‌هێڵین. هیچ شتێك مان نیه له ده‌ستیان بده‌ین. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و تێكۆشان بكه‌ین ئه‌وه هه‌موو شتێك به ده‌ست ده‌هێنین و هه‌ر به قازانجمان ده‌بێت.
روكه‌ن نه‌قه‌ده
2019 / 8 / 5