سه‌رمایه‌داری وه‌کو قه‌سابێک جه‌سته‌ی ژن، پارچه پارچه ده‌کا و بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌کیش به‌ها دیار ده‌کات ...
رێبەر ئاپۆ
پێویسته خێزان وه‌کو ده‌زگایه‌کی سیخوڕی کۆمه‌ڵگای ژوورین (کۆمه‌ڵگای ده‌سه‌ڵاتدار) له‌ناو گه‌ڵ ببینرێت. پێویسته پیاو له‌ناوخێزاندا، وه‌کو نوێنه‌رو گوزارشت له‌ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگا ده‌کات ببینرێت. کاتێ ژن هاوسه‌رگیری ده‌کات، له‌بنه‌مادا ده‌بێته کۆیله، زه‌حمه‌ته ده‌زگایه‌کی تر هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی خێزان کۆیلایه‌تی پێش بخات. له‌مانایه‌کی راسته‌قینه‌دا کۆیلایه‌تی هه‌ره به‌رفراوان، به‌م ده‌زگایه ئاوا ده‌کرێت وله‌ناوخێزان رێشه‌ییه‌و به‌رده‌وام ده‌کات. ئێمه له واتایه‌کی گشتی دا باسی ژیانێکی هاوسه‌ری که له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌ی ئازادی هاتبێته لای یه‌کتری و ژیانێکی هاوبه‌ش ده‌ژین ناکه‌ین. ئه‌مه بابه‌تێکه به‌گوێره‌ی چه‌مکی ئازادی ویه‌کسانی هه‌رکه‌سێک ده‌توانێت پیاده‌ی بکات، ئێمه باسی هاوسه‌رگیری وخێزانێک ده‌که‌ین له‌واتای کلاسیک‌دا جێگیر بووه.
به‌موڵک‌بوونی ژن، له‌و واتایه‌دایه که ژن له‌گۆڕه‌پانی سیاسی، هزری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا، نه‌مێنێت و جارێکی تریش به ئاسانی نه‌توانێت سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. ئه‌و به‌موڵک بوونه‌ی که له‌دژی ژن مسۆگه‌ر پێشکه‌وت له‌و واتایه‌دایه که ژن له‌بواره‌کانی سیاسی، هزری، کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری به‌ره‌و دوا بێت و جارێکی تریش نه‌توانێت سه‌ری به‌رز بکاته‌وه. بابه‌تی ئه‌شق که جیهانی ئه‌مڕۆماندا وه‌کو بنێشتی ده‌می هه‌رکه‌سێکی لێهاتووه، سه‌رده‌می هه‌ره ریسوا‌و بێ ناوه‌ڕۆک له مێژوویدا ده‌ژیت. له‌هیچ قۆناخێکی مێژوویی دا ئه‌شق ئه‌وه‌نده نه‌که‌وتووه‌ته ژێر پێیان. بۆ ئه‌وه‌ی ساتێک چێژ لێ وه‌ربگرێت، به‌نزیکبوونی کوشتنی ئاشکرا به‌شێوازی په‌یوه‌ندی هه‌ره مه‌ترسیدار ده‌ڵێن ئه‌شق. هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌مه چه‌مکی ژیانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری باش نیشان نادات. ئه‌شقه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا باسکردنی زیهنییه‌تی سیسته‌می سه‌رده‌سته که ئه‌م زیهنییه‌ته له گۆڕه‌پانه‌کانی هه‌ره پیرۆزیش دا که‌وتووه‌ته چ ره‌وشێک. له ژێر ناوی شارستانییه‌تدا وشه‌ی هه‌ره بێ نرخ ئه‌وه‌ی له‌ده‌رباره‌ی ئه‌شق ده‌بیسترێت. ئه‌وه‌ی که پیاوێک نه‌یتوانییوه به‌سه‌ری بخات یان نایه‌وێت که به‌سه‌ری بخات، به‌شێوازێکی سروشتی هێزی نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ ژندایه. شێوه‌ی ژن که به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌رکه‌وتووته مه‌یدان، له ئاستی به‌موڵک کردندا بیبینن له‌وانه‌یه بتوانین زۆرتر نزیکی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی واقعبینانه ببینه‌وه. باش ده‌زانین که له‌کاتی کۆیلایه‌تی کلاسیکیشدا ژن له شاره‌کاندا ده‌کڕێندرێن و ده‌فرشرێن. ئه‌م ره‌وشه له‌کاتی کۆیلایه‌تی فیودالیزمیشدا به‌شێوه‌ی»جاریه«یه‌تی له‌ئاستی ژووردا ده‌بینرێت. ئه‌وه‌ی که بفرۆشرێت به‌گشتی ژنه. شیربایی وبازرگانی سیاسی، شێوازه‌کانی ئه‌م به‌کارهێنانه‌یه که که‌وتووه‌ته ناو خێزانیش. له‌سه‌رمایه‌داری دا، وه‌کو قه‌سابێک جه‌سته‌ی ژن، پارچه‌پارچه ده‌کرێت و بۆ هه‌رپارچه‌یه‌کیش به‌ها دیار ده‌که‌ن. نموونه‌ی له‌قژ هه‌تا قاچی، له‌ناوک هه‌تا سینگ له‌مل تا ئه‌ژنۆ، له‌پشت تا ران، له‌چاو تالێو، به‌شێک که پارچه نه‌کرابێت ونرخی بۆ دیاری نه‌کرابێت نه‌ماوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌سێک ئه‌مه ناپرسێت که‌ئایا ئه‌م ژنه گیان»روح»ی هه‌یه. یان نا، گه‌ر هه‌بێت به‌های چه‌نده. بۆ ژن ده‌ڵێن که ئه‌و هه‌ر له‌رابردووه‌وه که‌م ئه‌قڵه. کاڵایه‌که خۆشی ده‌داته ماڵه‌کانی تایبه‌ت وگشتی. ئه‌و ئامێری منداڵ دروستکردنه. هیچ له‌بواره‌کانی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی وسه‌ربازی دا ته‌نها بۆ نمایشکردنه. که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌کی وده‌ستلێبه‌رنه‌دراوی ریکلامه. هه‌بوونێکه که زایدنده‌که‌ی هه‌ره زیاد ده‌کرێته موڵک وپێشکه‌شی بازاڕه‌کان ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی که ده‌بێته‌و پێشکه‌شی بازاڕه‌کان ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی که ده‌بێته بابه‌تی، جوێن ولێدان، ژنه. ئه‌وه‌ی که زیاتر ده‌کرێته ئامرازێک بۆ درۆکانی ئه‌شق هه‌ر ژنه. ئه‌و که‌سێکه که موداخه‌له‌ی هه‌رشتێکی ده‌کرێت. وه‌کومرۆڤێک هاوڕێتی له‌گه‌لێدا ناکرێت. ئه‌و مرۆڤه‌یه که پیاوی هه‌ره باشیش له‌گه‌ڵیدا ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری هه‌ستی هێرشکردنی ببێت. ئه‌وه هه‌بوونێکه که هه‌ر پیاوێک له‌سه‌ر ئه‌و هه‌بوونه خۆی وه‌کو ئیمپراتۆر ده‌بینێت. زایه‌ندی ژن»جنسی» که به‌پۆڕنۆ»سێکسی کراوه« له‌هه‌موو پیرۆزییه‌کانی خۆی دوور ده‌خرێته‌وه، له‌سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری دا ده‌بێته پریمات یاخود ده‌که‌وێته ئاستی سه‌ره‌تاییترین مرۆڤ. له‌مێژووی شارستانیدا، سڕانه‌وه‌ی ژن له‌نێو کۆمه‌ڵگا به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی که گرێدراوه به پێشکه‌وتنه‌کانی سیسته‌می چینایه‌تییه به‌و ئه‌ندازه‌ش گرێدراوه به‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌ستی پیاو که له‌لایه‌ن پیاوه‌و به‌رز راده‌گیردرێت. دیسانه‌وه ژن چه‌نده له‌کۆمه‌ڵگا ده‌ستبه‌رداری کاریگه‌ری خۆی بووبێت ئه‌وه‌نده‌ش له‌نرخه‌کانی کۆمیناڵیش دوور که‌وتووه‌ته‌وه. سروشتی ژن زیاتر نزیکه له‌نرخه‌کانی کۆمه‌ڵگای کۆمیناڵ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ژیری ژن له‌به‌رامبه‌ر تایبه‌تیه‌کانی سروشت هۆشیارترو راستترن، بۆیه ژیری سۆزداری له‌پله‌ی یه‌که‌میندایه. ژیری ئانالیتیک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌ست دووره بۆیه گرێدانی له‌گه‌ڵ سرۆشت وژیاندا سنوورداره. پێشکه‌وتنی ژیری ئانالیتیکی پیاو په‌یوه‌ندییداره له‌گه‌ڵ پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پیاوی فێڵبازی وچه‌وسێنه‌ردا.
کۆمه‌ڵگایه‌کی زایه‌ندپه‌ره‌ستی (جنسیتگه‌رایی) مه‌زن ئاوا کراوه. خراپترین شت ئه‌وه‌یه که ده‌ستدرێژی پیاو له‌سه‌ر ژن وه‌کو قاره‌مانیه‌تیه‌ک ده‌بینرێت و پیاو که‌یف وخۆشی له‌م شته وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ژن به‌به‌رد کوشتن»ره‌جم»، که‌وتنی ناو سۆزانیخانه رووبه‌رووی ده‌کرێته‌وه هه‌تاکو نه‌توانێت له‌نێو کۆمه‌ڵگادا سه‌ری خۆی به‌رز بکاته‌وه. له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه که پیاو له ئۆڕگانی جنسی خۆی وه‌کو له‌خۆبایی بوون ته‌ماشا ده‌کات وئۆڕگانی جنسی ژنیش وه‌کو سه‌رچاوه‌ی شه‌رم ده‌بینرێت. جیاوازییه‌کانی جه‌سته‌یی ژنیش له‌دژی ژن به‌کار ده‌هێنرێت. وای لێهاتووه که ژن بووین بۆوه‌ته بابه‌تێکی شه‌رم وحیا. پیاو سه‌رکه‌وتنی په‌یوه‌ندی جنسی وه‌کو چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت وبه‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م که‌سایه‌تیه بۆ خۆی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کێشه‌کانه. ته‌نانه‌ت له‌به‌ر لاوازی په‌یوه‌ندی جنسی، یان له‌ژێر بوونی گوشاری جنسی ئه‌گه‌ر تێر نه‌بێت، شێت ده‌بێت و په‌لامار ده‌دات و ده‌که‌وێته نێو بارودۆخێکی ناله‌بارو بێ سه‌روبه‌ر. پیاو سه‌رچاوه‌ی کێشه گه‌وره‌کانه. به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌بارودۆخێکی راست وسروشتیدا له‌دوای چاره‌سه‌ریدا بگه‌ڕێت ده‌که‌وێته ره‌وشێکی وه‌کو، چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتر، ژن فڕاندن، ده‌ستدرێژیکرن بۆ گه‌یشتن به‌تێربوونی جنسی وله‌پێوانه‌کانی ئه‌خلاقی دوور ده‌که‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر هێزی ئه‌مه‌شی نه‌بێت ئه‌م جاره‌ش ده‌که‌وێته ناو هه‌ڵویستێکی وه‌کو راهیبی وقه‌شه‌یی. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌بێته هۆکاری دروستبوونی شێتوکه‌یی. کاتێک که چالاکی جنسی پیاو له‌پێش بێت خۆی زۆرتر به‌هێز ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش وه‌کو شانازی بۆ خۆی ده‌زانێت. ئه‌و که‌سه‌ی که له‌بواری جنسیدا «چاوبرسی بێت» نه‌ته‌نها یه‌ک، دوو، سێ ژن ده‌هێنێت. له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه ده‌چێته، سۆزانیخانه، ئه‌مه‌شی به‌ش ناکات، له‌کۆڵاناندا به‌دوای ژناندا ده‌گه‌ڕێت. تێده‌گه‌ین که ئه‌م ره‌وشه له‌لایه‌نی ئه‌خلاقییه‌وه، رێگا له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆمان بکه‌ین، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌خۆیان زۆرباش، به‌نامووس و خێزانپه‌رست ده‌زانن، ره‌وشیان له‌ئاستی نه‌خۆشێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدایه.
ئه‌شقیش گوایا هه‌ستێکی پیرۆزه ئه‌وه‌ی که ژن به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، داسه‌پاندنێکی پیاوه به‌سه‌ریدا. پێویستی جنسی ژن ده‌بێ له‌نزیکه‌وه چاودێری بکرێت. ئه‌و پێویستییه‌ی که پیاو هه‌تا دوا ڕاده ده‌یسه‌پێنێت، وه‌کو ئه‌رکێکی درێژه‌پێدانی ژیان گوزاره‌ی لێ ده‌کات. له‌کاتی جووت بووندا زیاد بوونی وزه جارێکی تر په‌یوه‌ندی سێکسی «زایندی» له‌گه‌ڵ ژیاندا له‌هزر مرۆڤدا نیشان ده‌دات، به‌ڵام ده‌بێت زایندی وه‌کو لایه‌نێکی سه‌ره‌کی درێژه‌پێدانی ژیان چاو لێنه‌کرێت. له‌وانه‌یه دیارده‌ی هه‌ره سه‌ره‌تایی ژیان زایندی بێت. ئه‌وه له‌سه‌ر بناغه‌ی چه‌ندایه‌تی درێژه‌پێده‌ری ژیانه.
هه‌مه‌ڕه‌نگی وپێشکه‌وتنی پله‌به‌پله رێگا له‌به‌رده‌م شێوازه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ژیان ده‌کاته‌وه. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی جنسی ته‌نها غریزه‌و خواستن نا، چونکه ترسی مردن یاخود مردن به‌خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی زایندی تا ئاستێکیش مردنه. هه‌ندێک ئاژه‌ڵ دوای په‌یوه‌ندی زایندی له‌ناکاودا ده‌مرن. ئه‌و کاته له‌ئاستێکی زۆردا په‌یوه‌ندی به‌زایندی»سێکسی» ره‌وشی ژیانی سه‌ره‌تایی وپێکهاتنی مردنیش به‌بیرده‌خاته‌وه. زایندی چه‌نده ببێته هه‌سته‌کانی وه‌کو حه‌زکردن وجوانی و چه‌نده‌ش ژیان بکرێت، ئه‌وه‌نده له‌مردن دوور ده‌که‌وێته‌وه‌و ده‌بێته نه‌مر. ئه‌و نه‌مرییه‌ی که له‌به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کاندا هه‌یه، ئه‌نجامی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یه. ده‌توانین له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوونی منداڵیش وه‌کو شێوازێکی به‌رگری شرۆڤه بکه‌ین. تۆ چه‌نده زۆربیت، ئه‌وه‌نده ده‌توانی هه‌بیت ودرێژه به‌ژیان بده‌یت و به‌رگری له‌خۆت بکه‌یت. ئه‌و چێژه‌ی که له‌جووتبووندا هه‌یه، وه‌کو ئه‌شق هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنه. به‌پێچه‌وانه‌وه جووتبوون نکۆڵی کرنی ئه‌شقه. مۆدیرنییته‌ی سه‌رمایه‌داری وه‌کو شێرپه‌نجه به‌په‌ره پێدانی زایندیه‌وه له‌ژێر ناوی ئه‌شق کۆمه‌ڵگا ده‌کوژێت. ئه‌شقی راسته‌قینه، ئه‌و جۆش وخرۆشه‌یه که له‌زمانی پێکهاتنی گه‌ردووندا هه‌یه. وته‌ی مولانا که ده‌ڵێت:» له‌جیهاندا چی هه‌بێت ئه‌شقه، ئه‌وانه‌ی تر هه‌مووی قسه‌وقسه‌لۆکه(قیل وقاڵه)». ده‌توانێت ببێته شرۆڤه‌ی ئه‌شقێکی راسته‌قینه. تێپه‌ڕاندنی هێزی زایندی گرێدراوه به پێشکه‌وتنی ئاستی ئازادی ئه‌خلاقی مرۆڤه‌وه. چێژی زایندی به‌له‌ده‌ستدانی ئازادی وه په‌یوه‌ندیداره به‌بێ جموجۆڵ کردنی مادده. نه‌ته‌نیا ئه‌شقی نێوان ژن وپیاو، ئه‌شقی نێوان هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی گه‌ردوون به‌هه‌ماهه‌نگی پێکهاتنی په‌یوه‌ست بوونیکی راستتره.
وه‌کو ده‌زانرێت مرۆڤ کۆگایه‌کی مه‌زنی وزه‌یه. کاتێک که ئه‌م وزه‌یه بشاردرێته‌وه له‌ناو زه‌وی دا ونبێت وتێکه‌ڵی سروشت ده‌بێت به‌گوێره‌ی یاساکانی سروشت ئه‌رکدار ببێت. ئاشکرایه که مرۆڤ توانستێکه له‌ئاستی هێزی ئه‌تۆمدایه، کێشه ته‌قاندنیه‌تی. ده‌توانین بڵێین ئایا چ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌م کێشه‌وه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر تۆ خۆت له‌زایندی»په‌یوه‌ندی غه‌ریزی» رزگار نه‌کردبێت، ئه‌وا نا‌توانیت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی راست بته‌قیته‌وه. له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌که، به‌ڵام وه‌کو چه‌رنۆبیل ده‌بێته هۆکاری رووداوێک مرۆڤه‌کان به‌ره‌و شێرپه‌نجه ده‌بات، که‌ئه‌مه‌ش له‌کۆتاییدا ده‌بێته هۆکاری ئیفلیج بوون ومردن. ژنێک که‌دیل کراوه به‌هه‌موو باشیه‌کانی خۆیه‌وه خنکێنراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی بژی، مردووه، پێویست ده‌کات که ئه‌م یه‌که‌پارچه بکرێت.
دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کانی ماددی ومه‌عنه‌وی له‌ده‌ست پیاودا کۆبووه‌ته‌وه، ئیتر ژن ده‌بێته هه‌بوونێک که‌سه‌یری ده‌ستی پیاو بکات و جاربه‌جار به‌ده‌ووریدا ده‌گه‌ڕێت وجاربه‌جاریش هه‌موو نرخه‌کانی خۆی ژێر پێ ده‌کات وله‌چاره‌نووسی خۆی رازی ده‌بێت، زۆر جاریش له ژیان توڕه و بێزار ده‌بێت و ده‌که‌وێته ناو بێده‌نگییه‌کی قووڵه‌وه. له‌واتایه‌کدا ده‌توانێت پێی بگوترێت مردووێکه که‌ده‌ژیت. به چه‌ند به‌راوردێکی تره‌وه ده‌توانین ئه‌م بابه‌ته زۆرتر روون بکه‌ینه‌وه. یه‌که‌مین، باڵنده‌یه‌ک له‌قه‌فه‌سدا، باڵنده‌یه‌که وه‌کو قه‌ناری ده‌ڕازێنرێته‌وه. جاربه‌جار وه‌کو بۆلبولی ده‌نگ خۆش ده‌کرێته‌وه، هه‌رکه‌سێکیش به‌گوێره‌ی خۆی به‌راوردی به‌باڵنده‌یه‌ک ده‌کات. به‌راوردێکی تر وه‌کو پشیله‌یه‌که ده‌خزێندرێته ناو بیرێکه‌وه هه‌میشه "میاومیاو" ده‌کات. به خواردنی پاشماوه‌ی به‌خێو ده‌کرێت وبۆ خاوه‌نه‌که‌ی به باشی ماڵی ده‌کرێت. ده‌بێت ئه‌مه نموونه‌یه‌ک له‌جێگای خۆیدا نه‌بێت، به‌ڵام بۆ ده‌رککردنی قووڵایی کۆیلایه‌تی پێویستی به‌تێکۆشینێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه زانستی و وێژه‌یی هه‌یه.