ئازادی و یه‌کسانی ته‌نیا به رێگای چاره‌سه‌رکردنی پرسی ژن ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت...
په‌یامی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ هه‌شتی مارسی 2015
به بۆنه‌ی هه‌شتی مارس، رۆژی جیهانی ژن له شارۆچکه‌ی (پرسوس)ی پارێزگای ئورفای باکوری کوردستان هه‌زاران ژن کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ساز کرد. رێبه‌ری گه‌لی کورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه په‌یامێکی نووسراوی به‌ڕێ کرد. ئه‌م په‌یامه له لایه‌ن جه‌یلان باگریانک، ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی خوێنرایه‌وه. ده‌قی په‌یامه‌که؛
ئه‌ڤینی کۆمه‌ڵایه‌تی
"ژنان له سێبه‌ری به‌رخودانی کۆبانێ و به رۆحی به‌رخودانڤانی ئارین میرکان، چاویان به روی ژیان و شارستانییه‌کی نوێ هه‌ڵهێناوه. به‌م هه‌ستانه‌ی خۆم، به‌م ژنانه که تێکۆشانی ئازادیخوازی به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن سڵاو ده‌نێرم و هه‌شتی مارس، رۆژی جیهانی ژنانی ره‌نجده‌ر پیرۆز ده‌که‌م. ئه‌وه‌ی ئێمه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی تێده‌کۆشین، ئازادی ژنانه. ئێستا هه‌موو که‌سێک له که‌سایه‌تی ئه‌و ژنه به‌رخودانڤانانه ئه‌م گه‌وره‌ییه ده‌بینێ و له گۆڤاره‌کانی خۆیاندا گرنگی به‌و جوانیه ده‌ده‌ن. ئه‌ڤینی ئازادی لێره‌وه، له کۆبانێ ده‌ستی پێ‌کرد. ده‌بێ ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌یه‌کی راست تێبگه‌ینرێت؛ ده‌بێ مرۆڤ له چوارچێوه‌ی حه‌قیقه‌تی کورد و کوردستان، له کۆمه‌ڵناسی ئه‌ڤین تێبگات. من ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی و بنه‌ماڵه ره‌ت ناکه‌مه‌وه و پابه‌ندی به‌مانه، پابه‌ندییه‌کی پاکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیانێکی ئازاد له ئارادا نه‌بێ، بێ‌واتان. ئه‌وه‌ی من باسی ده‌که‌م، ئه‌ڤینێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه.
جوانترین ژن ئه‌و ژنه‌یه که ژیانی ئازاد ده‌ژیت
ئازادی ژنان بۆ من له هه‌موو شتێک گرنگتره. جوانترین ژن ئه‌و ژنه‌یه که ژیانی ئازاد ده‌ژیت. مانه‌وه له‌گه‌ڵ ژنی کۆیله و پیاوی ده‌سه‌ڵاتدار گڵاوترین و بێ‌که‌رامه‌تترین کاره. هه‌روه‌ها هیچ شتێک به قه‌د یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ ژنی ئازاد و پیاوی رزگاربوو له ده‌سه‌ڵاتداری، راستتر و جوانتر نیه.
ماوه‌ی سی ساڵه گه‌وره‌ترین لایه‌نگرانی من ژنانن. دیالۆگ و په‌یمانی من له‌گه‌ڵ ژنان گرنگه. ئێوه په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان ببه‌ستن. ده‌بێ ئه‌م په‌یمانه وه‌ها بێت که کوشتنی ژنانه‌وه بگره تا خه‌ته‌نه‌کردنیان، له دژی ده‌ستدرێژی و هه‌موو خالێ هاوشێوه‌ی تێبکۆشێت. ده‌بێ تێڕوانینتان قووڵ بێت. به پیاوان متمانه مه‌که‌ن. دوگماتیزمی پیاوان هه‌ڵوه‌شێنن. به ژن‌بوونی خۆتان باوه‌ڕیتان هه‌بێت. ئازادی و یه‌کسانی ته‌نیا به رێگای چاره‌سه‌رکردنی پرسی ژن ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه شۆڕشی ئێمه شۆڕشی ژنانه. ژیان بێ ژن ئه‌سته‌مه. ره‌وشت و جوانی بێ ئازادی به‌دی نایه‌ت. ئه‌وه‌ی من ناوی لێ ده‌که‌م "ره‌وشتی ژن"، هێزی ژن له بواری بڕیاردانه. دیلگرتنی ژن یاخود فرۆشتنی کچ، کارێکی تاقه‌تبڕه. تۆ ده‌بێ بڵیی "من منم، هی که‌سێک نیم". ژن، هاوسه‌ری پیاوی خۆی، کچی باوک یاخود خوشکی برای خۆی نیه. نابێ وه‌ها بێت، به‌ڵکو ژن ده‌بێ هی خودی خۆی بێت. فرموڵه‌ی ئه‌وه‌ش چالاکی و هه‌وڵدانی دروست، تێفکرین و لابردنی تاریکییه‌کانه.
من نابمه ئه‌ندامی وڵاتێک که ژن تیایدا ده‌کوژرێت
ئه‌ردۆغان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم قسه ده‌کات. باس له سێ منداڵداری و هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت ده‌کات. به ئه‌نقه‌ست باسی ئه‌مانه ده‌کات. منیش ئاگادارانه قسه ده‌که‌م. دوو ئه‌ندێشه‌ی دژی یه‌کن، به‌ڵام ده‌یبینین که من سه‌ر ده‌که‌وم یان ئه‌و. له‌و خاڵانه‌ی که له پێناو چاره‌سه‌ری دیموکراتیک پێشه‌که‌شم کردووه، پرسی ژن له پێشێتیدایه. ئه‌وان تێناگه‌ن، ده‌ڵێن: "ئه‌م بابه‌ته چ په‌یوه‌ندییه‌کی به چاره‌سه‌ری دیموکراتیکه‌وه هه‌یه." من راشکاوانه قسه ده‌که‌م، په‌یوه‌ندی پرسی ئازادی ژنان له‌گه‌ڵ رێگه‌چاره‌ی دیموکراتیک به ته‌واوه‌تی روونه. پێشتریش وتبووم؛ من نابمه ئه‌ندامی وڵاتێک که ئه‌و هه‌موو ژنه تیایدا ده‌کوژرێت. چاره‌سه‌ری ته‌نیا له دۆخی ده‌سته‌به‌رکردنی مافی یه‌کسان و ئازادی ژنان به‌دی دێت. مافی ژنان و مافی ئازادی بۆ من بونیادی کاره‌که‌یه.
من هه‌ڤاڵی رێگای ئازادیتانم
ده‌زانم که ژنان به پشتیوانی من ده‌بنه خاوه‌ن هێزێکی گه‌وره و خۆم به هه‌ڤاڵی رێگای ئازادیتان به ناو ده‌که‌م. کلتوری زاڵی پێنج هه‌زارساڵه‌ی پیاوسالاری، کلتوری ده‌ستدرێژیکردنه. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین حه‌قیقه‌تی ژنان که نۆهه‌زار ساڵه هه‌ڵوه‌شاوه بژێنینه‌وه. بۆیه گه‌وهه‌ری سه‌ره‌کی و سه‌رگوڵی هه‌موو چالاکییه‌کانی ئێمه له دانوستاندا، چالاکی ژنانه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه پرسی ژن پرسێکه خاوه‌ن ره‌هه‌ندی کلتوری، سیاسی، ئابوری و کۆمه‌ڵناسی. ئێمه ده‌مانه‌وێ به گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، بۆ ئازادی ژنان، باس له پرۆژه‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک له ته‌نیشت ده‌وڵه‌تی دیموکراتیک بکه‌ین.
من ئازادم، ئێوه‌ش ئازاد بن
ئه‌م دروشمه‌ی ژنان که "تا ئۆجالان ئازاد نه‌بێ ئێمه‌ش ئازاد نابین" جوانه، من ئازادم و ئێوه‌ش ئازاد بن. من به ئێوه ژنانی به‌رخودانڤان بڕوایه‌کی قووڵم هه‌یه. ده‌مه‌وێ بڵێم که ئاماده‌بوونی ژنان له شاندی دانوستاندا بۆ یه‌که‌مین جار ئه‌ویش له‌م قۆناخه مێژوییه، دیارده‌یه‌کی مێژووییه و ئه‌مه پیرۆز ده‌که‌م. به بڕوای من سه‌ده‌ی (21)، سه‌ده‌ی به‌دیهاتنی ئازادی ژنانه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، جارێکی تر بۆ هه‌موو ئێوه به رێز و دروستییه‌وه سڵاو ده‌نێرم و ئاواته‌خوازم له تێکۆشانی ئازادیخوازانه‌تاندا سه‌رکه‌وتوو بن."