لۆژیکێکى دیاریکراوه سه‌راپا له‌نێو چوارچێوه‌ى سه‌رمایه‌دارى ئه‌مڕۆدا، له پێناو دووباره داڕشتنه‌وه‌ى خۆی و بۆ کارکردن له‌نێو بارودۆخى کۆمه‌ڵگاى به‌کاربه‌ریى ئه‌مڕۆدا...
دیمانه‌ی دیانا دیلۆرس
سلاڤۆى ژیژه‌ک، لێکۆڵه‌رێکى پێشکه‌وتووه له دامه‌زراوه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تی، له زانکۆى (لیوبڵجانا)، له سلۆڤینیا. هه‌روه‌ها نوسه‌رى ده‌یان کتێبه، نوێترین کتێبى ده‌رباره‌ى عێراقه، شیکارکردنى ئه‌و لۆژیکه نائاساییه‌یه که به‌کارهێنرا بۆ پاساوهێنانه‌وه بۆ هێرشه‌که‌ى سه‌ر عێراق. ئه‌م دیمانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م نوسه‌ره به‌ڕێزه، گفتوگۆیه‌کى پێشبڕکێکارییه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکى ئایدیۆلۆژى گرنگ. له‌و نێوه‌نده‌شدا یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌ى که مشتومڕی له‌سه‌ر کرا، بریتى بوو له "کۆتایى شه‌رمى لیبراڵیزم".
دیلۆرس: تۆ به ئاشکرا و به شێوه‌یه‌کى توند، ناکۆکی له‌گه‌ڵ ئه‌م خوێندنه‌وه لیبراڵیانه‌ى که ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ى له پشت جه‌نگى دووه‌مى جیهانییه‌وه ئاماده‌یى هه‌بوو. ئه‌مه‌ش ده‌مبات به‌ره‌و ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ى که چۆن تۆ له کاره‌کانتدا به‌وه ناسراویت که به‌رده‌وام لیبرڵیزم ده‌خه‌یته ژێر ره‌خنه‌وه، ئه‌مه‌ش به ئاشکرا له‌م به‌رهه‌مانه‌تدا؛ راستکردنه‌وه‌ى سیاسه‌ت، پراگماتیزم و ئه‌کادیمیاى ئه‌مریکا ره‌نگى داوه‌ته‌وه، که‌واته ئایا ئه‌مه ده‌بێته ره‌خنه‌ى تۆ له‌مه‌ێ ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه‌یه؟
ژیژه‌ک: پێش هه‌موو شت، من کێشه‌ى گه‌وره‌م له‌گه‌ڵ لیبراڵیزمدا نییه، به‌ڵکو له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌گه‌ر که‌سێک بڕوانێته چۆنێتى سه‌رهه‌ڵدانى لیبراڵیزم پرۆژه‌یه‌کى ته‌واو نایاب بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌مه ره‌خنه‌یه‌کى ته‌واو نوێ‌باوه، له لاى فێمینیسته‌کان و ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ى که دژى به سه‌نته‌رکردنى ئه‌وروپان، بۆ له‌کارخستنى لیبراڵیزم وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کى به‌یانکردنى یه‌کسانى سه‌رجه‌مى خه‌ڵک. به‌ڵام ئه‌مه‌ش له راستیدا رێگه‌خۆشکردنه بۆ پیاوانى سپى پێست بۆ ئه‌وه‌ى مافى له پێشتریان هه‌بێت بۆ خاوه‌ندارێتیه‌کى تایبه‌ت. ئه‌مه‌ش سه‌ر ده‌کێشێت بۆ سنوردارکردنێکى ئۆتۆماتیکانه. دووه‌مین شت که هه‌میشه لیبراڵیزمى پێ تاوانبارده‌کرێت، ئه‌وه‌یه که لیبراڵیزم ده‌ره‌نجام له نێو ئه‌و مافه ئاینیه زۆرتر مۆراڵیه‌ى ئه‌مریکادا داده‌ڕێژرێت، که ده‌یه‌وێ ناوى بنێت هیومانیزمى عه‌لمانی. بیرۆکه‌که ئه‌وه‌یه که هیچ باڵابوونێک یان هیچ نهێنیه‌ک له گه‌ردووندا نیه، و ره‌خنه‌ى ئه‌مان ئه‌وه‌یه که ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ى ـ که ده‌ره‌نجام هیواى مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌یه بتوانێ باڵاده‌ست بێت و ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت به‌سه‌ر چاره‌نوسى خۆیدا ـ لوت‌به‌رزى مرۆڤه، ره‌خنه‌گرتن له‌مه سه‌رناگرێت و به‌و شێوه‌یه.
یه‌که‌مین شت، پێم وا نیه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌وشێوه‌یه ساده بێت، له‌به‌ر دوو هۆکار؛ راستیه‌کى مێژوویى هه‌یه که له سه‌ره‌تادا بیرۆکه‌ى مافه‌کانى مرۆڤ و سه‌رجه‌مى ئه‌و بیروڕا لیبراڵیانه، زۆر کاریگه‌رانه به شێوه‌یه‌کى جفره‌دار وه‌ده‌رنانى خه‌ڵکانێکى دیاریکراوى ده‌گه‌یاند. هه‌رچه‌نده له‌م ناکۆکیه‌ى نێوان واقیع و رووکه‌شدا، (رووکه‌ش: هه‌موو مرۆڤێک مافى هه‌یه، واقیع: زۆرێک له خه‌ڵک ده‌خرێته ده‌ره‌وه، له رێى زنجیره‌یه‌ک له لقه یاسا ناسه‌ره‌کییه نهێنیه‌کانه‌وه)، ناکۆکیه‌کى دیاریکراو ده‌خرێته شوێنێکه‌وه له‌نێو بیروڕاى گشتیدا، که ئیدى ناتوانی به ساده‌یى بڵێت رووکه‌ش ته‌نها ماسکێکه به رووى واقیعى سته‌مکاریدا، رووکه‌ش هه‌ر به‌ناو ده‌سه‌ڵاتێکى رزگاریکه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ خۆى به‌ده‌ست هێنا. بۆ نموونه، به دڵنیاییه‌وه، له سه‌ره‌تادا ژنان ده‌خرانه ده‌ره‌وه‌ى مه‌سه‌له‌که به‌ڵام هه‌ر ماوه‌یه‌کى که‌م دواى ئه‌وه، ژنان وتیان «ببوورن، ئه‌ى بۆ ئێمه نا؟»، دواتر ره‌شپێسته‌کان وتیان « ئه‌ى ئێمه؟»، و کرێکاران و... مه‌به‌ستى من ئه‌وه‌یه، سه‌رجه‌م ئه‌م گروپانه که ره‌خنه له لیبراڵیزم ده‌گرن، له‌و ترادیسیۆنه بورژوازیه لیبراڵیانه‌ى پێشووه‌وه به ته‌واوى سه‌ریان هه‌ڵداوه. لیبراڵیزم کۆمه‌ڵێک رێساى داڕشت ـ ئه‌م ترادیسیۆنه‌ى جیهانێتى و گشتگیرى مافه‌کانى مرۆڤ و...ـ هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و بۆشاییه‌ى پڕ کرده‌وه. بۆیه ئه‌وه یه‌که‌مین شته که ده‌بێ له مه‌ڕ لیبراڵیزم بوترێت.
دیلۆرس: که‌واته هه‌رچه‌نده لیبراڵیزم له لایه‌ن که‌مینه‌یه‌کى سنورداره‌وه ده‌ست پێکرا به‌ڵام له هه‌ناویدا توانایه‌ک هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانى تر، تا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا به گه‌ڕى بخه‌ن؟
ژیژه‌ک: به‌ڵێ، دووه‌مین شت که پێویسته له‌سه‌ر لیبراڵیزم بوترێت، ئه‌وه‌یه که له بنه‌ڕه‌تدا ویستێکى لوتبه‌رزانه نه‌بوو، به‌ڵکو ته‌واو به شه‌رم و بێ‌فیز بوو، ویستێکى راستگۆیانه بوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى لێبورده‌یى ئاینی. پاش سى ساڵ له شه‌ڕ و ئاژاوه، له سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌دا، هه‌موو ئه‌وروپا له شۆکدا بوون، له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و هه‌ژموونه تاڵه و تێڕوانینى لیبراڵیانه سه‌ری هه‌ڵدا. بیرۆکه‌که ئه‌وه بوو که هه‌ریه‌ک له ئێمه خاوه‌نى بڕوایه‌کى وجودى و ئاینین به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له دڵسۆزییه بنه‌ڕه‌تیه‌کانى ئێمه‌ش بن، ئه‌وا نابێت چیتر ئێمه له پێناویان‌دا یه‌کتر بکوژین، ئه‌مه‌ش بۆ دروستکردنى پێکهاته‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى که وجودێکى هاوبه‌شمان تێیدا ببێت، بۆشاییه‌ک که تیایدا ئه‌و بیر و باوه‌ڕه جیاوازانه‌ى بۆمان ماوه‌ته‌وه، تیایدا موماره‌سه‌ى بکه‌ین. ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وا دووباره ده‌ڵێم، هیچ شتێک نابینم ته‌واو له‌م پرۆژه‌ى لیبراڵیزمه‌دا خراپ بێت.
دیلۆرس: منیش هه‌ر واده‌ڵێم. به‌ڵام پارساڵ ئاماده‌ى وانه‌وتنه‌وه‌یه‌ک بووم که تیایدا به توندى هێرشت ده‌کرده سه‌ر لیبراڵیزم، ده‌توانى یارمه‌تیم بده‌یت ئه‌وه‌م بۆ روون بکه‌یته‌وه؟
ژیژه‌ک: ئه‌و کێشه‌یه‌ى من ئه‌مڕۆ ده‌یبینم له مه‌ڕ لیبراڵیزم، لیبراڵیزمى ئابوورى نییه به‌ڵام لیبراڵیزمى مافه رادیکاڵیه‌کانى مرۆڤ، رێبازێکى فه‌لسه‌فیه، سامناکترین شت که له‌م سى ساڵه‌ى دواییدا رووی دا، له‌ده‌ستدانى ئه‌و بڕوا و قه‌ناعه‌ته بوو که له رابردوودا به کۆمۆنیزم هه‌مانبوو، ته‌نانه‌ت له وڵاته خۆشگوزه‌رانه‌کانى رۆژاواشدا، که له په‌یڕه‌وانى سۆسیال دیموکراتن. ئه‌و راستیه قبوڵکراوه‌ى که چاره‌نووسى مرۆڤایه‌تى به شێوه‌یه‌کى هه‌روا ساده چاره‌نوسێکى نه‌زانراوه، ئه‌و بیر و باوه‌ڕه‌ى که چاره‌نوسێک له ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى مرۆڤایه‌تى ئێمه کۆنتڕۆڵ ناکات. هه‌رچه‌نده گریمانه‌ش ده‌کرێ که وا بێت، له رێى کرده‌وه‌کانى مرۆڤه‌وه، بۆ تێکدانى پێشکه‌وتن، ئه‌مانه تێپه‌ڕین. بڕوام وایه ئه‌وه‌ى له‌م ساڵانه‌ى دواییدا رووی دا، ئه‌وه‌یه که لۆژیکى چاره‌نووسه پشت ئیراده‌ییه‌که‌ى مرۆڤ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕایه‌وه. سه‌رمایه‌دارى جیهانگیریش به ساده‌یى وه‌ک واقیعێک قبوڵ ده‌کرێت، که ناتوانی هیچ شتێکى له‌باره‌وه بکه‌یت، تاکه پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا تۆ خۆتى له‌گه‌ڵدا ده‌گونجێنیت، یاخود له داهاتوودا به‌رکه‌نار ده‌خرێیت و وه‌ده‌ر ده‌نرێیت؟ چه‌شنه پرسیارێکى تایبه‌ته، پێویست ناکات بخرێته فۆڕمێکى کۆنباوى مارکسیه‌وه، وه‌ک خه‌باتى چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ڵام ئه‌و پرسیاره گشتیه‌ى که ئه‌وانه‌ى به راستى دژى سه‌رمایه‌دارى بوون ده‌یانکرد، ئێستا به شێوه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى ون بووه.
دیلۆرس: به‌شێوه‌یه‌کى گشتى دروسته به‌ڵام من به ته‌واوى له‌گه‌ڵت کۆک نیم، که گوایه هه‌موو که‌س سه‌رمایه‌دارى جیهانگیرى قبوڵ بکات، ئه‌ى چى ده‌ڵێى سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه دژه جیهانگیرییه‌کان که له رابردوو و ئێستاشدا له سه‌رانسه‌رى دنیادا رووی داوه و روو ده‌دات، به‌تایبه‌تى له‌م ساڵانه‌ى دواییدا، چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌وانه؟
ژیژه‌ک: ئێستا بزووتنه‌وه دژه جیهانگیریه‌کان هێشتا سنوردارن، ون ده‌بن و سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه به‌ڵام بیرۆکه‌که ئه‌وه‌یه مه‌وداکانى ئه‌و پێکدادانه بنه‌ڕه‌تییه، چیتر ئه‌وانه نین که خه‌باتێکى کۆمه‌ڵایه‌تى بن و له ئاستێکى ستونیدا که‌م و زیاد بکه‌ن، به‌ڵکو ئێستا ئه‌وه‌تا جیاوازى گه‌لێکى ئاسۆیى زیاتر له نێوان من و تۆدا ده‌بینرێت، له نێوان چه‌ندین گروپى کۆمه‌ڵایه‌تى جیاوازدا، مه‌سه‌له‌ى قبوڵکردن، مه‌سه‌له‌ى قبوڵکردنى ره‌گه‌زه‌کانى تر، که‌مینه ئاینیه‌کان و... بۆیه ده‌ره‌نجام کێشه بنچینه‌یه‌که ئه‌وه‌یه که له قبوڵکردنى جیاوازییه‌کانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات. من ناڵیم ئه‌مه شتێکى خراپه، به دڵنیاییه‌وه پێویسته ئێمه له پێناو ئه‌مه‌دا شه‌ڕ بکه‌ین به‌ڵام من پێم وا نیه ئه‌م ئاسۆیه ـ که تیایدا ئه‌و به‌ها ئه‌خلاقیه سه‌ره‌تاییانه‌ى هى یه‌کتر قبوڵکردنن ـ ببێته خاڵى بنه‌ڕه‌تى پرسیارکردن و گومان لێکردن، هه‌ر بۆیه کێشه‌ى من له‌گه‌ڵ لیبراڵیزم کێشه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى و مه‌بده‌ئیه.
ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ى چه‌پى نوێ و رادیکاڵى نوێ، به‌ره‌و سیاسه‌ته‌کانى شوناس، (سیاسه‌ته‌کانى که‌مینه و مافه‌کانى گه‌نج و...) رێبه‌دێى و تێگه‌یشتنێکى دیاریکراوى زۆرتر رادیکاڵانه له‌ده‌ست ده‌دات، له‌نێو ئه‌و کاراکته‌ره‌ى که به شێوه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى دوژمنکارانه‌یه له کۆمه‌ڵگادا، ئه‌م جۆره گومان لێکردن و پرسیارکردنه رادیکاڵانه‌یه‌ش ون بوو و دیار نه‌ما.
بۆ نموونه، (جودیس بوتله‌ر)ى هاوڕێم به نموونه دێنمه‌وه. به دڵنیاییه‌وه ماوه ماوه، پشتگیرى دژه‌سه‌رمایه‌دارى ده‌کات به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یکات شتێکى ته‌واو ئه‌بستراکته، ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یڵێت، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌یه که چۆن ئه‌و ژنانه‌ى سێکس له‌گه‌ڵ یه‌کدى ده‌که‌ن و ئه‌و که‌مینه ره‌گه‌زییه سه‌رکوتکراوانه‌ى تر، پێویسته ده‌رک به بارودۆخى خۆیان بکه‌ن و تێیبگه‌ن، نه‌ک وه‌ک داواکاریه‌ک بۆ رێزگرتن له جۆرێ له شوناسى ره‌گه‌زى بنچینه‌یی، به‌ڵکو وه‌ک بونیادنانى شوناسێک که ده‌شێت بونیاد بنرێت، ئه‌وه‌ش واتا: ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت ره‌گه‌زێتیى ئاسایى راست و ره‌وان، ده‌شێت هه‌بێت، هه‌موو که‌س به رێگه‌یه‌ک که ده‌شێ ببێت بونیاد ده‌نرێت و به‌م شێوه‌یه. به‌م رێگه‌یه‌ش نابێت هیچ که‌سێک په‌راوێز بخرێت. بۆیه هیچ سنورێکى گه‌وره له نێوان ئاساییبوونى شوناس و فره‌رۆڵى ئینساندا نییه، به‌ڵکو ئه‌و کێشه‌یه‌ى من لێره‌دا ده‌یبینم، ئه‌وه‌یه که له‌م لۆژیکه‌دا شتێک نابینم که به شێوه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى دژى سه‌رمایه‌دارى بێت، به‌ڵکو له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م جۆره تێکۆشانه له پێناو هه‌ڵکردن و به‌رگه‌گرتندا، که به تێڕوانینێکى سیاسیانه تێکۆشانێکى دروسته، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه نه‌بێ ته‌نها له پێکداداندا نه‌بێت له‌گه‌ڵ مه‌یله سروشتى و لایه‌نگرییه مۆدێرنه‌کانى سه‌رمایه‌دارى جیهانگیریدا، به‌ڵکو ته‌واو له‌گه‌ڵیدا ده‌گونجێت.
ئه‌وه‌ى من بیرى لێ ده‌که‌مه‌وه، ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه‌دارى له ئێستادا له‌سه‌ر جیاوازییه‌کان نه‌شونوما ده‌کات، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت ده‌رونزانه سه‌رسه‌خته‌کانى کڵێسه‌ش پێشنیارى ئه‌وه ده‌که‌ن که خودناسى ـ سه‌بجێکتیڤیتی ـ له‌مڕۆدا، له روانگه‌ى شتگه‌لێکى وه‌کو فره‌منایه‌تى و شوناسى، من‘ى نه‌گۆڕ به‌واتا فه‌لسه‌فیه‌که‌ی، که‌سێتیه‌که به‌رده‌وام خۆى نوێ ده‌کاته‌وه و به‌و شێوه‌یه. بۆیه کێشه‌ى گه‌وره‌ى من له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا، وێنه‌کێشانى ئه‌و که‌سایه‌تیه ناحه‌زه‌یه وه‌ک چه‌شنێک له سه‌رگه‌وره یا په‌یامبه‌رێکى بنه‌ڕه‌تى نه‌گۆڕ. پێویسته ئه‌و فره‌شوناسى و به‌رده‌وام خۆنوێکردنه‌وه‌یه له‌دژى بوه‌ستێته‌وه. من پێم وایه ئه‌م کێشه‌یه کێشه‌یه‌کى درۆیینه‌یه، من به‌م کێشه‌یه کارم تێناکرێت. پێم وایه ئه‌مه لۆژیکێکى دیاریکراوه سه‌راپا له‌نێو چوارچێوه‌ى سه‌رمایه‌دارى ئه‌مڕۆدا، له پێناو دووباره داڕشتنه‌وه‌ى خۆی و بۆ کارکردن له‌نێو بارودۆخى کۆمه‌ڵگاى به‌کاربه‌ریى ئه‌مڕۆدا. داینه‌میکه په‌ڕپوته‌کانى بازاڕ چیتر پێویست ناکات یاخود ناتوانن، کار به که‌سێتیه نه‌گۆڕه ترادیسیۆنیه‌کانى سه‌رگه‌وره‌سالارى بکه‌ن، به‌ڵکو پێویستیان به که‌سایه‌تیه‌که که به‌رده‌وام خۆى نوێ بکاته‌وه.