لە باشووری کوردستان لەجیاتی ئاشکراکردنی راستیەکان و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حەقیقەتدا، پەردەپۆش کراون و شاردراونەتەوە ...
ههولێر ههڵهبجهیی
لە رێکەوتی ١٤/ ٥/ ١٩٩٧ دەوڵەتی داگیرکەری تورك ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانی لە ناوچەو دەڤەره شاخاویەکانی سەر سنووری باکورـ باشووری کوردستان ئەنجام دا. لەو ئۆپەراسیۆنەدا بنکە و بارەگاکانی پهکهکه لە ناوچە سنوریەکانی باشووری کوردستان کرابوو بە ئامانج. هەموومان ئاگاداری چارەنووسی ئەو ئۆپەراسیۆنەین کە چۆن شکستی هێناو مایەپووچ بوو. بەڵام ئەوەی خوازیارین لێرهدا ئاماژەی پێ بکەین ئەو رووداوە قیزەون و هۆڤانەیە کە لە ١٦/٥/١٩٩٧ وهک بهشێکی ئهو ئۆپهراسیۆنه لە شاری هەولێر روویدا.
بەڵێ، ١٨ ساڵ بەر لە ئێستا چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق بە بڕیاری سەرکردایەتیەکەیان چوونە پاڵ سوپای فاشیستی دوڵهتی تورک و بە یەکەوە ئۆپەراسیۆنیان دژ بە گەریلاکانی پهکهکه ئەنجام دا.
لەمیانی ئەو رێکەوتنەی نێوان دەوڵەتی تورک و پهدهکه دا تەنیا هێزەکانی گەریلا بە ئەنجام نەگیرابوون، بەڵکو هەر شتێك بوو بە ئامانجی پهلاماردان کە دوور و نزیك بە جۆرێك لە جۆرەکان پەیوەندی بە هزری ئازادیخوازی بزاڤی پهکهکه وە هەبوو. لەو سەردەمەدا لە باکووری کوردستان بە هەزاران کوردی نیشتیمانپەروەر بوونە ئامانجی تاوانەکانی بکەری نادیاری کۆنترا گەریلاکانی سەر بە دەزگای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکیا. لهو چوارچێوهیهشدا چەندین رۆژنامەوان و رۆشنبیر شەهید کران و نووسینگەی رۆژنامەکان تەقێنرانەوە.
لە چوارچێوەی هەمان کۆنسەپت و ئەجندادا لە ١٦/ ٥/ ١٩٩٧ چەکدارانی پهدهکه هێرشیان کردە سەر خەڵکانێکی هونەرمەند، رۆژنامەوان، هەڵسوڕاوانی سیاسی و ژنان، تەنانەت کەسانی برینداری بێ دەست و قاچی نەخۆشخانەش لهو هێرشانه رزگاریان نهبوو. بەڵێ لەو رۆژەدا نووسینگەی رۆژنامەی ووڵات، ناوەندی کولتووری میزۆپۆتامیا، نەخۆشخانەی مانگی سووری کوردستان، نوێنهرایەتی یەکێتی ئازادی ژنانی کوردستان، بارەگای یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان و تەنانەت نووسینگەی نوێنهرایەتی پهکهکهش لە هەولێر هەموویان بە یەکەوە کرانە ئامانجی هێرشێکی هۆڤانەی قین لە دڵەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بە دەیان کەس شەهیدو بێ سەروشوێن کران.
بێگومان لە سەرتاسەری جیهان شەڕ یاساو رێسای تایبەت بە خۆی هەیە، هەندێك پێوانە دیاری کراون کە پێویستە سەرجەم هێزە شەڕکەرەکان پەیرەوی بکەن، بنپێکردنی ئەو پێوانەو یاساو رێسایانە بە تاوانی جەنگ دادەنرێت. ههمان ئهو پێوان، یاسا و ڕێسایانه بۆ ئهو شهڕه ناوخۆییه خۆکوژیاش پهیڕهو دهکرێت که له رابردوو له کوردستان روویدا. بهگوێرهی ئهو رێساو پێوانانهش ئەوەی لە هەولێر روویدا بە مانای وشە تاوانە، تاوانی جەنگە. بەر لە هەموو شتێك بە گوێرەی ئوسولی پەیوەندی و دیبلۆماسی نوێنەرایەتیەکان پارێزراون و پێویستە نەکەونە بەر هێرش و پەلاماری سەربازی. بە هەمان شێوە نووسینگەی رۆژنامەکان و رۆژنامەوانانیش پارێزراون. رۆژنامەی "ووڵات" هەفتەنامەیەکی فەرمی مۆڵەت پێدراو بوو، تا چەند رۆژێكیش بەر لە پەلامارەکە رۆژنامەکە چاپ ببوو و بڵاو کرابوویەوە. بە هێرشکردنە سەر نووسینگەی ئەو هەفتەنامەیە بەر جگه له بن پێکردنی یاسا و ڕێسا گهردوونیهکان و وابهسته نهبوون به ڕێساکانی شهڕ که نابێ کهسان و دامودهزگای مهدهنی بکرێته ئامانج، بهر لە هەموو شتێك یاساکانی (هەرێمی باشوری کوردستان) پێشێل کران، له ئهنجامی ئهو هێرشه چەندین رۆژنامەوان بە شێوازێکی دڕندانە شەهید کران. چەندین هونەرمەند و کەسانی هونەردۆستی بێ تاوان بوون بە قوربانی زهنیەتێکی دژ بە هونەرو هونەردۆستان، چەندین هەڵسوڕاوی ژنان کە تاکە تاوانیان بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری ژنان و کارکردنیان بوو لهچوارچێوهی ژن، ژیان، ئازادی و رووبهرووبوونهوهی کۆنهپهرستی، ئهمانه شەهیدو بێ سەروشوێن کران، تەنانەت بێڕێزی بەرامبەر بە جەستەی بێ گیانیشیان کرا، ئهمهش لوتکهی ترسنۆکی و نا ڕهسهنی ئهو چهکدارانه بوو. لە هەمووشیان هۆڤانە و نەگریسانەتر ئەو پەلامارە بوو کە کرایە سەر بریندار و نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی مانگی سووری کوردستان. کەسانێك کە لە شەڕی دژ بە داگیرکەرانی کوردستان بریندار ببوون، کەسانێکی بێ دەست و پێ، بێ چاو و لە پەلوپۆ کەوتوو بوون بە قوربانی؛ کامە یاسا، رێسا، ویژدان و ئەخلاق رێگا بە چەپەڵیەکی بەمجۆرە دەدات؟ مەگەر کەسانێك کە بەشی خۆیان لە مرۆڤایەتی و مرۆڤبوون وەرنەگرتبێت. ئەو کەسانەی لەو نووسینگە، کۆمەڵە، بارەگاو سەنتەرانە شەهید بوون کوڕ و کچانی هەر چوار پارچەی کوردستان بوون. واته ئهو هێرشه له ههمانکاتدا دژ به نهتهوهبوون و رۆحیهتی یهکێتی نهتهوهیی بوو. بە گوێرەی بەڵگەو زانیاریەکان ژمارەی شەهیدو بێ سەروشوێنەکان حەفتا کەس دەبێت کە لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر نێژراون.
بێگومان هەژدە ساڵ بە سەر ئەو رووداوەدا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستاش لەلایەن پهدهکه وه بە فەرمی و نافهرمی دان بە چارەنووسی بێ سەروشوێنەکان نەنراوە؛ تا ئێستاش باوانیان، خوشك و براکانیان لە چاوڕوانی گەڕانەوەیانن، لە هەمان کاتدا رێگا بەوە نادرێت کە گۆڕەکانیان رێك بخرێت و گۆڕستانێکی شایستەی شەهیدانیان بۆ دروست بکرێت. لەبەر ئەوەی سەرکردایەتی و کاربەدەستانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق تا ئێستا دانیان بەو تاوانە نەناوە و بەردەوام لە هەوڵی شاردنەوە و پەردەپۆشکردنیدان، تەحهموولی تاکە رەخنەو قسەیەك ناکەن کە لەو بارەوە بگووترێت. تەنانەت یادکردنەوەی قوربانیانی ئەو رووداوەو ناڕەزایی پیشاندان لەو رۆژەدا بە هەڕەشە بۆ سەر خۆی دەبینێ و هێڕشی دەکاتە سەر.
پارساڵ لەو یادەدا لە بەردەم پارلەمانی هەرێمی کوردستان چالاکیەکی ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن چەندین کۆمەڵە، رێکخراو و کەسایەتی رۆشنبیرو رۆژنامەوان ئەنجامدرا، چەند رۆژێك دواتر، واتە لە ١٩/ ٥/ ٢٠١٤ دیسان چەکدارانی پهدهکه هەڵیانکووتایە سەر نووسینگەکانی گۆڤار، ئاژانسی دەنگوباس، رێکخراوی ژنان و گەنجان؛ وێڕای دەست بە سەرداگرتنی هەندێك لە کەلوپەلەکان، وەك چۆن بە بێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر نووسینگەی ئەو گۆڤار، ئاژانس و رێکخراوانهی ژنان و لاوان کە هەمووشیان فەرمی و موڵەت پێدراو بوون، بە هەمان شێوە سەرجەمی ئەو نووسینگانە داخران.
ساڵانێکی درێژ لە کوردستان شەڕی ناوخۆیی لە ئارادابوو. لە دەرەنجامی ئەو شەڕانەدا چەندین بوویەری دڵتەزێن روویان داوە، هەندێکیان تاوانی شەڕن و پێویستە راوەستەی تایبەتیان لە سەر بکرێت و بە پێی ئەو ئەنجامانەی لەو هەڵوەستەکردنە بە دەست دێن رێکاری پێویست پەیرەو بکرێت.
بەڵام ئەوەی لە باشووری کوردستان پەیرەو کراوە لەجیاتی ئاشکراکردنی راستیەکان و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حەقیقەتدا، پەردەپۆش کراون و شاردراونەتەوە. بۆیە بەر لە هەموو دامو دەزگاکانی دیکە پێویستە پارلەمانی هەرێمی باشووری کوردستان ئەو دۆسیهیە بگرێتە دەست و وەك هەنگاوی یەکەمیش کۆمیسۆنێکی تایبەت بە دەرخستن و ئاشکراکردنی راستیەکان پێك بێنێت و بەمجۆرە حەقیقەت وەك خۆی بکەوێتە بەرچاو. لەو چوارچێوەشدا تاوان و تاوانباران دەستنیشان بکرێن و لەجیاتی خەڵاتکردن و گەورەکردنیان بە سزای عادیلانە بگەیهنرێن. بەم جۆرەش چارەنووسی بێ سەروشوێنەکان ئاشکرا دەبێت و هەر هیچ نەبێ ئیتر خزم و کەسی قوربانیان لە چاوهڕوانیدا نابن و دەتوانن سەردانی گۆڕی رۆڵەکانیان بکەن.
لە ١٨ هەمین ساڵیادی قوربانیانی ئەو رووداوەدا جارێکیتر سەری رێز و نەوازش بەرامبەر بە شەهیدان دادەنوێنین و لە خەبات و تێکۆشانماندا بیرەوەریەکانیان بەرز رادەگرین.