مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى هه‌موو به‌ها مادى و مه‌عنه‌وییه‌کانى مرۆڤایه‌تى بۆ به‌رفراوانکردنى ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونگه‌رایى خۆى به‌کار دێنێ ...
عه‌دنان هه‌ورامی
په‌یوه‌ندى مرۆڤ و سروشت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه که مرۆڤیش به‌شێکه له سروشت و هه‌ردووکیان پێکه‌وه گرێدراون هه‌ر وه‌کو چۆن شتێک له ناوه‌ڕۆکى خۆى دوور بکه‌وێته‌وه یان هه‌وڵى به‌تاڵکردنه‌وه‌ى له سرۆشتى خۆى بدرێت ئه‌وه زۆر ناشیرین ده‌بێت و هیچ به‌هایه‌کى نامێنێت ئه‌وه مرۆڤیش هه‌رچه‌نده له ناوه‌رۆکه سرۆشتییه‌که‌ى واتا کۆمه‌ڵگابوون دوور بکه‌وێته‌وه ئه‌وه‌نده بێ‌واتا ده‌بێت و به خۆى نامۆ ده‌بێت. ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا کائۆس و کاره‌ساتى جۆراوجۆر دێنێته ئاراوه. بۆیه سروشت لایه‌نى سه‌ره‌کى و ته‌واوکه‌رى مرۆڤه ناوه‌ڕۆکى مێژوى مرۆڤایه‌تیش به‌شێکه له مێژوى سروشت و ته‌واوکه‌رى یه‌کترن. هه‌ر وه‌کو چۆن مرۆڤ له سه‌رده‌مى به‌ردینه‌ی نوێ‌دا ئه‌وه‌نده له سرۆشت نزیک بووه که به بێ سروشت نه‌یتوانیوه بژى په‌یوه‌ندی نێوان سروشت و مرۆڤ له ئاستێک‌دا بووه که هه‌موو پێداویستى ژیانى مادى و مه‌عنه‌وییه‌کانه‌وه بگره تا هه‌موو شتێکی تر به گوێره‌ى پێویستى بووه و له هیچ شتێکدا زیاده‌ڕه‌وى نه‌کراوه و که‌ڵکى خراپ له سرۆشت وه‌رنه‌گیراوه و به‌م شێوازه تا سه‌رده‌مێکى درێژ به‌رده‌وامی کردووه. واتا شتێک یان به‌رهه‌مێک له خزمه‌تى که‌سانێکى دیاریکراو نه‌بووه، به‌ڵکو به بێ جیاوازى به‌رهه‌م ماڵى هه‌ر که‌سێک بووه و هه‌ر که‌سێکیش به گوێره‌ى پێویستى خۆى هه‌ڵیگرتووه. بیروبۆچونێکى ده‌سه‌ڵاتدارى و هه‌ڵگرتنى زێده‌به‌رهه‌م نه‌بوو، به‌ڵکو دابه‌شکردنى به‌رهه‌م و شێوازى ژیان له چوارچێوه‌ى یاساى سروشت نه‌چۆته ده‌ره‌وه.
له‌گه‌ڵ زیادبوونى ژماره‌ى مرۆڤه‌کان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى زیاده‌به‌رهه‌م له لایه‌ن ئه‌قڵیه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارى پیاو هه‌روه‌ها به‌کارهێنانى ئه‌و به‌رهه‌مه که له لایه‌ن خۆدى مرۆڤه‌وه کۆ کراوه‌ته‌وه بۆ به‌کارهێنانى مرۆڤه‌کانیتر به گوێره‌ى داخوازى و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان سه‌رده‌مێکى نوێى له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌ته ئاراوه هه‌نگاوى دوور که‌وتنه‌وه و نامۆبوون به سروشت هه‌وڵدان بۆ کۆنترۆڵ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سروشت سه‌ره‌تا له که‌سایه‌تى ژن و دواتر منداڵ و گه‌نج و پیر له لایه‌ن خودى مرۆڤه‌وه به کۆکردنه‌وه‌ى زێده‌به‌رهه‌م هه‌نگاو هاوێژرا. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا زاراوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به کالا هێنایه ئاراوه. بۆیه ده‌توانین بڵێین زاراوه‌ى ده‌سه‌ڵات وه‌ک ئامێر داموده‌زگاکانى توندوتیژى که له‌سه‌ر ره‌نج و هه‌وڵه‌کانى مرۆڤ ئاوا کرابوون، ئامانجى زه‌وتکردنى زێده‌به‌رهه‌م و توانسته‌کانى به‌هایه.
هه‌رچه‌نده به‌رخۆدانى مرۆڤایه‌تى بۆ به‌رده‌وامکردنى ژیان و پاراستنى خۆى له به‌رامبه‌ر گه‌رما و سه‌رماى سروشت هه‌رهه‌بووه وه‌ک یاسایه‌ک بۆ به‌رده‌وامبوونى ژیان و به‌رده‌وامى ژیان پێویستییه‌کى ژیانى بووه، به‌ڵام به له دایکبوونى زاراوه‌ى سیستمى ده‌سه‌ڵات شێوازى خۆراگرى ئیتر له جیاتى ئه‌وه‌ى کاره‌ساته شروشتییه‌کان پێش بخرێت به‌پێچه‌وانه مرۆڤایه‌تى ده‌بوایه ئیتر له هه‌وڵى ئه‌وه دابێت خۆى له به‌رامبه‌ر مرۆڤ بپارێزێت بۆ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونى سیستم و کۆیله‌کردنى ژن خۆراگرى بێ‌وێنه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه په‌ره‌ی پێ درا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژن زیاتر له پیاو تێکه‌ڵاوى سروشت بووه، بۆیه زیاتر له هه‌موو شتێک هه‌وڵى کۆیله‌کردنى چه‌وسانه‌وه‌ى دراوه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ژن وه‌کو کۆکه‌ره‌وه‌ى سیستمى ژیان سیستم هه‌تا ژن کۆیله نه‌کات ناتوانێ کۆمه‌ڵگاش کۆیله بکات و به‌کارى بێنێت. خۆى له خۆیدا یه‌که‌مین گورزێک له مێژوودا به ناوه‌ڕۆکى راستینه‌ى مرۆڤایه‌تى که‌وتبێ سه‌رچاوه‌که‌ى له کۆکردنه‌وه زێده‌به‌رهه‌م و کۆیله‌کردنى ژن بووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش رێگا له پێش کۆیله‌کردنى ته‌واوى چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا و زه‌وتکردنى به‌ها مادى و مه‌عنه‌وییه‌کانى پاش خۆى کردۆته‌وه. هه‌تا رۆژى ئه‌مڕۆش وه‌کو زنجیره‌یه‌کى لێکنه‌پچراو له هه‌ر سه‌رده‌مێک به هاتنه‌ئاراى ده‌سه‌ڵاتى نوێى ئه‌ڵقه‌یه‌کى پێوه زیاد کراوه. وه‌کو ده‌بینین ئه‌و ئه‌ڵقانه رۆژ له دواى رۆژ له زیادبووندان، که هه‌ره دواییان له ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا خۆى ده‌بینێته‌وه. بۆته به‌ڵایه‌ک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تییه‌وه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له قۆناغه جیاوازه‌کانى مێژوى مرۆڤایه‌تى به گوێره‌ى هه‌ر سه‌رده‌مێک ئه‌ڵته‌رناتیڤێک بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و قه‌یران و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ى که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا هاتوون پێش خرا بێت، به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى که هه‌تا ئێستاش هیچ کام له‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤانه نه‌یانتوانیوه خۆى له ژێر کاریگه‌رى سیستمى ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌وڵه‌تپارێز رزگار بکات، شانسى سه‌رکه‌وتنى نه‌بووه. له هه‌مان کاتیش‌دا نه‌یتوانیوه ببێته وڵامێک بۆ چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه به‌و واتایه نایێ که ئیتر که هیچ کاریگه‌رییه‌کى له‌سه‌ر روونکردنه‌وه و هۆشیارکردنه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى نه‌بووه، نابێ و ناکرێ ئه‌و که‌سایه‌تییه گه‌ورانه‌ى که چ له‌سه‌ر ناوى دین و چ له‌سه‌ر ناوى فه‌لسه‌فه‌ى زانستی هه‌ر یه‌کیان به میتۆدى دیاریکراوى خۆیان هه‌وڵى رزگارکردنى مرۆڤایه‌تیان داوه. به‌ڵام شتێک که جێگاى سه‌رنجه هه‌تا هه‌ڵه‌کانى ئه‌وان که له لایه‌ن ئایدۆلۆژى، سیاسى، کۆمه‌ڵایه‌تى و رێکخستنى و... ده‌ستنیشان و ره‌خنه ده‌کرێن و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێ ئه‌وه هه‌ر سیستم و ئایدۆلۆژیه‌ک که مه‌به‌ستى بێت، مرۆڤایه‌تى له‌و قه‌یرانه رزگار بکات و له دووباره‌بوونه‌وه‌ى سیستمه‌کانى پێش خۆى گیرۆده‌بوونى به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌کانى ئه‌وانی تر واتا سیستمى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتپارێز رزگارى نابێت. چونکه پێغه‌مبه‌ره‌کان هه‌ر له ئاده‌م و حه‌واوه بگره تا حه‌زره‌تى محه‌مه‌د له فه‌یله‌سوف و بیرمه‌نده‌کانى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه بگره هه‌تا رۆشنبیره‌کانى رۆژگارى ئه‌مڕۆمان، چه‌نده فیداکارى و خۆراگریان له به‌رامبه‌ر سیستمى ده‌سه‌ڵاتپارێز و پاوانخواز هه‌بێت سه‌ریان هه‌ڵدابێ فیداکاریان نواندبێت ئه‌وه‌نده‌ش بوونه‌ته زه‌مینه‌خۆشکه‌رێک بۆ به‌رده‌وامکردنى سیسته‌م ئه‌مه له لایه‌ک. له لایه‌کی تریشه‌وه بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى سیستم بتوانێ له‌رێگاى ئه‌وانه‌وه زیاتر ته‌مه‌نى خۆى درێژ بکاته‌وه. چونکه له کۆتاییدا مه‌به‌ست و قوماشى سه‌ره‌کى و کۆتایى هێزه شۆڕشگێره‌کانیش هه‌مان ده‌سه‌ڵات بووه که ئه‌وان له دژى ده‌جه‌نگان. ئایا ئه‌گه‌ر ئامانجى سیستمى ده‌سه‌ڵاتدار له درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتى پاوانخوازى ئه‌وه بێت که ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگادا بگرێت له هه‌مان کاتیش‌دا ئامانجى شۆڕشگێرانیش سه‌ربارى دژایه‌تى سیستم هه‌مان ده‌سه‌ڵات بێت جیاوازیان چییه؟
هه‌تا ئێستا بیرمه‌ند و کۆمه‌ڵناسه‌کاندا له‌سه‌ر کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئه‌و قه‌یرانانه‌ى که کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى تێیکه‌وتووه جێ ناکۆکى ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌رکردنیان هه‌یه. به جۆرێک هه‌ندێک هه‌ژارى کۆمه‌ڵگا به کێشه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، هه‌ندێک لاوازى سه‌ربازه، هه‌ندێکیان بێ ده‌وڵه‌تى به‌شێکیتریش لاوازى سه‌ربازى و که‌سانێکیش هه‌ڵه‌کانى سیستمى سیاسى و هه‌ندێکیان ئابورى و ئاڵوده‌بوون ئه‌خلاقى به کێشه داده‌نێن. به‌ڵام به بیر‌و راى به‌ڕێز ئۆجه‌لان له پارێزنامه‌که‌یدا به‌ناوى «سۆسیۆلۆژى ئازادى» پێشکه‌شى کردووه ده‌رخستنى کۆمه‌ڵگا له ناوه‌رۆکى خۆى به کێشه‌ى سه‌ره‌کى پێناسه ده‌کات و بۆ چاره‌سه‌رکردنیشى سیستمێکى نوێى له جیاتى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى مۆدێرنیته‌ى دیموکراتیک پێشنیار ده‌کات ئه‌و سیستمه وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤێک بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى کۆمه‌ڵگا و رزگارکردنى مرۆڤایه‌تى له‌و قه‌یرانانه ئابورى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌خلاقى و ژینگه‌ییانه‌ى، که به هۆى به‌رفراوانبونى سیستمى ده‌سه‌ڵاتدارى مۆدێرنیته، هاتۆته ئاراوه به‌بنه‌ما ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ره‌خنه ده‌کات که سه‌ربارى ئه‌وه‌ى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى هه‌موو به‌ها مادى و مه‌عنه‌وییه‌کانى مرۆڤایه‌تى به‌و سه‌رچاوانه‌ى که مێژووه‌که‌یان بۆ چه‌ندین هه‌زار ساڵى مێژوى مرۆڤایه‌تى له میزۆپۆتامیا، زاگرۆس، تۆروس و په‌نجاب له ره‌نجى مرۆڤایه‌تى تا رۆژگارى ئه‌مڕۆمان ئاوا کراون بۆ به‌رفراوانکردنى ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونگه‌رایى خۆى به‌کاریان دێنێ و ته‌نانه‌ت میمیله‌کانى کۆمه‌ڵگاشى داگیر کردووه خۆى به رێکخستن کردووه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و رێکخراوانه‌ى که له ژێر ناوى ماڤى مرۆڤ و دیموکراسى و سۆسیالیست له دژى سیستم ده‌ستیان داوه‌ته خه‌بات و تێکۆشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى رێکخستنبوونیان نه‌یانتوانیوه له به‌رامبه‌ر سیستم کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ن. بۆیه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستیشیان هه‌بووبێت، به‌ڵام له پێناسه‌کردن و تێپه‌ڕاندنى زهنییه‌تى ده‌سه‌ڵاتدار که‌میان هێناوه و له چوارچێوه‌ى هه‌مان سیستم له چاره‌سه‌رى گه‌ڕاون. بۆیه ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى که له‌ناو مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌داریدا بتوێنه‌وه و ببنه ئامرازى ده‌ستى ده‌سه‌ڵات.
ئه‌مه به هه‌مان شێوه‌ش بۆ رێکخراوه‌کانى فێمینیستییه‌کانیش راسته هه‌ر چه‌نده ده‌بوایه هه‌ره زێده ژن له به‌رامبه‌ر ئه‌م سیستمه خۆى به رێکخستن کردبایه و له دژى ئه‌و کۆیله‌کردن و به‌کارهێنانه‌ى که ته‌واوى پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌کانى سه‌قه‌ت کردووه ببنه خاوه‌ن هه‌ڵوێست، به‌ڵام دیسان له‌م لایه‌نه‌شه‌وه تێکۆشانى ژنان له ئاستێکى زۆر نزم و سنوردار ماوه‌ته‌وه و نه‌یتوانیوه به گوێره‌ى پێویست بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ناسنامه پیرۆزه‌ى که له لایه‌ن مۆدێرنیته‌وه لێیستێندراوه، هه‌وڵ و تێکۆشان بکات و خۆى رێک بخات، خه‌باتکردن له پێناوه‌شدا بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى له نان و ئاو زیاتر پێویسته. له لایه‌کیتره ئه‌و مۆدێل و فۆرمه چاره‌سه‌ریانه‌ى که وه‌ک کۆمه‌ڵگاى لیبراڵ، سۆسیالیست ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه کۆمه‌ڵگاى خۆشگوزه‌رانى چ له رۆژهه‌ڵات و چ له رۆژئاوا پێشخراون له چوارچێوه‌ى زاراوه ده‌رناچن تا راده‌یه‌کى زۆر خافڵاندنن یان پێناسه‌یه‌کن له کۆمه‌ڵگاى راسته‌قینه‌دا هیچ به‌رامبه‌ریان نییه، ئه‌گه‌ر بڵێن هه‌ندێک سفه‌تن راستره. بۆ نمونه ریال سۆسیالیست سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له جوگرافیایه‌کى پان و په‌رین ـبه‌ینى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواـ کاریگه‌رى دروست کرد له ژێر ناوى سیستمێکى سۆسیالیستى له دژى بلۆکى سه‌رمایه‌دارى پێش خست، به‌ڵام نه‌یتوانى زیاتر له (70) ساڵ به‌رده‌وام بێت و به زۆر ئه‌وه‌نده خۆى دێڵێته‌وه. چونکه نه‌یتوانى کێشه‌کانى کۆمه‌ڵگا به‌باشى هه‌زم بکات و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ش که به خۆیدا هاته‌وه زۆر دره‌نگ که‌وت.
ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه که وه‌ک چاره‌سه‌رییه‌کى گونجاو له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م به‌م لاوه بۆ ده‌ربازبوون و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى ئه‌و گه‌لانه‌ى که ده‌وڵه‌تیان نه‌بووه به بنه‌ما گیرا، به‌ڵام سیستمى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ش هه‌نوکه له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و ناوچه‌که و جیهان له‌به‌ر چاوانه که چ چاره‌سه‌رییه‌کى بۆ مرۆڤایه‌تى هێناوه؟ له مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌داریدا سه‌رمایه و نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ت، ئامرازى سه‌رکین بۆ کۆنترۆلکردنى هه‌موو لایه‌نه‌کانى ژیانى کۆمه‌ڵگا ئابورى وه‌ک لایه‌نى لاوازى کۆمه‌ڵگا سه‌یر ده‌کرێت و ملکه‌چکردنى کۆمه‌ڵگا و به‌رژه‌وه‌ندى سیستم به‌کار ده‌هێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى له ره‌هه‌ندى ئابورییه‌وه پشت به سه‌رمایه و قازانج ده‌به‌ستێت به هه‌مان شێوه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داره‌کان به شێوازى تایبه‌ت مامه‌ڵه ده‌کات و به گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌ى تایبه‌ت زیاتر پێش بکه‌وێت و رۆژ دواى رۆژ سوپاى بێکاران زیاتر بێت و کۆمه‌ڵگاش بکه‌وێته ناو قه‌یرانێکى قوڵى ئابورییه‌وه. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا سیستمى مۆدێرنیته‌ى دیموکراتیک ئابورى وه‌کو لایه‌نى لاوازى کۆمه‌ڵگا سه‌یر ناکرێت، به‌ڵکو وه‌ک پێداویستییه‌کانى کۆمه‌ڵگا به بنه‌ما ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر ئابورى له‌ده‌ست هێندێ که‌سدا نه‌بێت و له‌ژێر کۆنترۆڵى کۆمه‌ڵگادا به‌ڕێوه بچێت ئه‌وه نه تاک و نه کۆمه‌ڵگاش له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه نابه‌سترێنه‌وه و بۆ مه‌رامى تایبه‌ت به‌کار نایه‌ن، به‌ڵکو تاکێکى هۆشیار به‌ئیراده و پشت به‌خۆ به‌ستو به‌رهه‌م دێت خۆى به موڵکى که‌س نابینێ و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى له‌به‌ر چاوه له سیستمى مۆدێرنیته‌ى دیموکراتیک له شێوازى رێکخستنى خۆیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ تاکێک له ده‌ره‌وه‌ى خۆى ناهێڵێته‌وه و هه‌وڵ ده‌درێت سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا به رێکخستن بکات و سه‌رجه‌م دین و مه‌زهه‌ب و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان به بێ جیاوازیدا تێدا جێ ده‌گرن و له نێوان هیچ که‌س و گروپێک جیاوازى نه‌بێت و پشت به خۆیان ببه‌ستن. هه‌روه‌ها هه‌ر تاکێکى کۆمه‌ڵگا به بێ جیاوازى به گوێره‌ى تواناى خۆى به‌شدارى له سیستمدا ده‌کات و مافى پارێزراوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى شه‌فافییه‌ت له سیاسه‌ت، ئابورى و له تاک له کۆمه‌ڵگادا پێش بکه‌وێت و باوه‌ر به یه‌کتر له‌سه‌ر بنه‌ما و په‌ره‌نسیپى ئه‌خلاقى ره‌ق دابکوتێ.