لێدوانی وته‌بێژه‌کانی حزب و حکومه‌ت سه‌باره‌ت به پاشه‌کشێ شتێکی جیاوازترمان پێ ده‌ڵێت...
خه‌بات هه‌ولێر
راسته‌وخۆ دوای هێرشه‌که‌ی چه‌ته‌کانی داعش بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری ئێزدییه‌کان و داگیرکردنی شه‌نگال له (2014/8/3) به بێ داواکاری و مۆڵه‌تی هیچ هێزێکی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌رێمی و ناوخۆیی، سه‌ره‌تا یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) وه‌ک به‌رپرسیارێتیه‌کی دیرۆکی، نیشتمانی، نه‌ته‌وه‌یی، مرۆیی، ئه‌خلاقی و ویژدانی ناچار بوون به‌رگری له کورده ئێزدییه‌کان بکه‌ن و پێکه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (HPG) رێگرییان له ژینۆسایدێکی سه‌دان هه‌زاری ئه‌م کوردانه کرد. ئه‌و ئه‌رکه‌یان جێبه‌جێ کرد که ده‌بوایه چه‌کدارانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له ده‌ڤه‌ره‌که، واته ده‌بوایه هێزه‌کانی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئه‌رکه‌یان جێبه‌جێ نه‌کرد و سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕیان چۆڵ کرد. به هه‌مان شێوه چوونی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل بۆ ناوچه‌کانی مه‌خمور و که‌رکوک ـ گه‌رمیان له سه‌ر داوای خودی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه و داخوازی راسته‌وخۆی فه‌رماندارێتی گشتی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل بوو تا گه‌لی باشوری کوردستان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی داعش بپارێزن. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه ئه‌رکه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ کردووه.
هه‌موومان ئاگادارین که له پاییزی ساڵی 2012 به‌دواوه گروپه توندڕه‌و و چه‌ته‌کان هێرشێکیان بۆ سه‌ر خۆرئاوای کوردستان ده‌ست پێکردووه. ئه‌و په‌لامارانه‌ش به پشتگیری مادی و مه‌عنه‌وی راسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ستی پێ‌کرد و تا رۆژی ئه‌مڕۆشمان به‌رده‌وامه. وه‌ک ئاگادارین چه‌ته‌کانی داعش ماوه‌یه‌کی درێژ ئابڵۆقه‌یان له‌سه‌ر شاری کوبانێ دانا و له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2013 و سه‌ره‌تاکانی 2014 دوو هێرشی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری کوبانێ ئه‌نجام دا و تێکشکان. بۆیه له 13 ئه‌یلولی 2014 شاڵاوێکی سه‌رتاسه‌رییان به پشتگیری و یارمه‌تی راسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر کوبانێ ده‌ست پێ‌کرد. له‌گه‌ڵ دژواربوونی په‌لاماری چه‌ته‌کانی داعش بۆ سه‌ر کوبانێ له میانه‌ی تۆمارکردنی داستانی قاره‌مانێتی بێ‌هاوتای هاوشێوه‌ی ئارین میرکان و به ده‌یان و سه‌دان له هه‌ڤاڵانی، به‌رخودانێکی شایسته‌ی شکۆی مرۆڤبوون و ئازادی به‌رامبه‌ر به هێزی هۆڤێتی و کۆیلایه‌تی پیشان درا. شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش خاوه‌ندارێتی کوردانی هه‌ر چوار لای جیهان به تایبه‌تیش رابوونه شکۆداره‌که‌ی باکوری کوردستان، ئه‌مانه هه‌مووی وای کرد به‌رخودانی کوبانێ ببێ به سیمبۆلی به‌رگریکردن له مرۆڤبوون، داکۆکیکردن له روناکی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاریکی. ئه‌م دۆخه‌ش رای گشتی جیهانی ورووژاند، رۆژی تایبه‌ت به به‌رخودانی کوبانێ دانرا، وڵاته زلهێزه‌کانیش به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه ناچاری هه‌ڵوێست نواندن و هه‌نگاوی کرداری بوون.
له‌م سۆنگه‌وه سه‌ره‌تا له ئاسمانه‌وه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ شه‌ڕڤانانی YPG فڕێ درایه خواره‌وه، هاوپه‌یمانان بیریان له هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان ده‌کرده‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گوشارێکی زۆر له‌سه‌ر تورکیا کرا، به‌و ئامانجه‌ی رێگری له به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و هه‌وڵانه بکرێت و بیر له رێگایه‌کی جیاوازتری هاوکاری YPG نه‌کرێته‌وه. ئه‌و تورکیایه‌ی هه‌موو جۆره هاوکارییه‌کی پێشکه‌ش به چه‌ته‌کانی داعش ده‌کرد و خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانی خۆی له چوارچێوه‌ی داگیرکردنی کوبانێ داڕشتبوو، وه‌ک ئه‌هوه‌ن ئه‌لشه‌ڕ و له میانه‌ی حیسابێکی جیاوازه‌وه پێشنیاری کرد که 1500 له چه‌کدارانی سوپای ئازاد (لایه‌نگری خۆی) و ژماره‌یه‌کی هاوشێوه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ربازی کوبانێ ببن. دیاره ئه‌مجاره ده‌یویست له رێگای هه‌ندێ دۆستی دیکه‌یه‌وه کوبانێ کۆنتڕۆڵ بکات.
بێ‌گومان ئه‌و پیلانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌ری نه‌گرت و ژماره‌یه‌کی زۆر که‌می سوپای ئازاد و ته‌نیا 150 پێشمه‌رگه ده‌ربازی کوبانێ بوون که ئه‌وانه‌ش هێزی پشتیوانی بوون. هه‌ڵبه‌ته چوونی پێشمه‌رگه بۆ کوبانێ رووداوێکی مێژووییه بۆ کوردان که رۆڵه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان پێکه‌وه رووبه‌ڕووی دوژمنی هاوبه‌ش ببنه‌وه. بۆیه ره‌نگدانه‌وه‌ی له بواری سیاسی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه هه‌بوو، رۆحی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزتر کرد، هیواکانی ئاواکردنی هێزی هاوبه‌شی کوردستانی گه‌شانده‌وه. له هه‌ڵمه‌تی به‌رخودان و ئازادکردنی کوبانێدا بێ‌گومان پێشمه‌رگه رۆڵی هێزی پشتیوانی بینی و جێگای پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی لێکردنن. چه‌ند رۆژێکه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له کوبانێ گه‌ڕاونه‌ته‌وه و رۆژانه لێدوان و قسه و باسی جیاواز له‌و باره‌وه ده‌کرێت. هه‌ندێک له‌و لێدوانانه دڵپاکانه و نیشتمانیانه‌یه که له لایه‌نی خودی پێشمه‌رگه‌کانه‌وه گوێبیستی ده‌بین، به‌ڵام ئه‌و لێدوانانه‌ی به ناوی سیاسییه‌کان و وته‌بێژه‌کانی حزب (حکومه‌ت)ه‌وه گوێبیستی ده‌بین، شتێکی جیاوازترمان پێ ده‌ڵێن. بۆیه به پێویستی ده‌زانم هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک بکه‌م.
1ـ وه‌ک چۆن دوای رازیبوون و مۆڵه‌تی تورکیا ئینجا ده‌سه‌ڵاتدارێتی باشور پێشمه‌رگه‌ی ره‌وانه‌ی کوبانێ کرد، له میانه‌ی لێدوانه‌کانه‌وه دیاره که پاشه‌کشێ پێشمه‌رگه له کوبانێ له سه‌ر داوای تورکیا بووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی باشور به تایبه‌تیش سه‌رۆکی هه‌رێم به سیفه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی پێشمه‌رگه په‌سه‌ندی کردووه. واته ئه‌و داوایه له لایه‌ن کوردانی خۆرئاوای کوردستان و فه‌رماندارێتی YPGه‌وه نه‌بووه.
2ـ ئه‌و پاشه‌کشێیه له کاتێکدایه که ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری دیموکراتیکیان وه‌ستاندووه. له میانه‌ی هاوکاریکردنی داعش و جبهه‌ی نه‌سره شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی سوریا و خۆرئاوای کوردستانی قووڵتر کردۆته‌وه. له دۆخی ئێستادا هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر شاری حه‌سه‌که و تلته‌مه‌ر به‌رده‌وامه، جبهه‌ی نه‌سره هه‌وڵی گه‌مارۆدانی شاری عه‌فرین ده‌دات و ئاماده‌کاری هێرشێکی به‌رفراوان ده‌کات، پاشه‌کشێ له کاتێکی وه‌هادا چ په‌یامێک به کامه هێز ده‌دات؟!
3ـ دوای پاشه‌کشێ جۆره لێدوانێک ده‌درێت که ناکرێ بڵێین له نیازی پاکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، وه‌ک له سه‌ره‌تاش ئاماژه‌م پێ‌کرد جێگیربوونی شه‌ڕڤانانی YPG و گه‌ریلاکانی HPG له شنگال وه‌ک پێویستیه‌کی فره‌ره‌هه‌ند خۆی سه‌پاند، له ئاکامی لێکدانه‌وه‌ی سیاسی ته‌سک و بێ‌بنه‌ما پێکهاته‌یه‌ک رووبه‌ڕووی له‌ناوچوون بوویه‌وه. ئه‌و هێزه‌ی خاوه‌ندارێتی له گه‌لی خۆی کرد و له ژینۆسایدێکی مسۆگه‌ر رزگاری کردن گه‌ریلاکان و شه‌ڕڤانان بوون. بۆیه گه‌لی ئێزدی بڕوای به‌و هێزه‌یه که به‌رگری لێ کردووه نه‌ک ئه‌و هێزه‌ی رووبه‌ڕووی دۆزه‌خی کردۆته‌وه. بۆیه مافێکی ئاسایی ئێزدییه‌کانه که چاره‌نووس و ئازادی خۆی گه‌ره‌نتی بکات، له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی کوردستان خۆی به‌ڕێوه ببات و خاوه‌ن هێزی به‌رگری تایبه‌ت به خۆی بێت. بۆیه ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌مڕۆ باس له‌وه ده‌که‌ن که ده‌بێ شه‌ڕڤانان و گه‌ریلا له شنگال ده‌رکه‌ون، زهنیه‌ت و که‌سانێکن ئه‌و مافانه بۆ ئێزدییه‌کان ره‌وا نابینن.
4ـ ئه‌م جۆره لێدوانانه له کاتێکدایه که داگیرکردن دیدار و په‌یمانی ئاسایشی جیاواز و تایبه‌ت به پرسی کورد و سنوره‌کان نوێ ده‌که‌نه‌وه، گوشاره‌کانیان بۆ سه‌ر کوردان زیاتر ده‌که‌ن، ئێران سنوره‌کان تۆپباران ده‌کات و جموجۆڵی سه‌ربازی زیادی کردووه، تورکیا شانبه‌شانی وه‌ستاندنی پرۆسه‌ی ئاشتی، په‌ره‌ی به ئۆپه‌راسیونی سه‌ربازی و گێره‌شێوێنی داوه.
5ـ ئه‌مه له کاتێکدایه که هه‌ڵبژاردنێکی گرنگ و چاره‌نوسساز له تورکیا له ئارادایه بۆ تورکیا به گشتی و کوردان به تایبه‌تی رۆڵێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بینێ، به‌ڵام وه‌ک له میدیاکان ده‌بینرێت پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق پشتگیری له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌کات!
6ـ جا له هه‌لومه‌رجێکی ئاوه‌هادا به‌رۆژه‌ڤکردنی ده‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی HPG و YPG مانای چییه؟! به تایبه‌تیش که له بواری کرداریدا به‌ربه‌ست و کۆسپه‌کان زیادی کردووه، وێڕای ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌رێنییه‌ی به‌رامبه‌ر خۆرئاوا هه‌یانه خوازیارن شنگالیش بکه‌ن به خاڵێکی دیکه‌ی قه‌یران و نانه‌وه‌ی گرژی!
7ـ به پێچه‌وانه، بوونی شه‌ڕڤانان و گه‌ریلاکان له باشور، هه‌روه‌ها رۆڵ‌بینینی پێشمه‌رگه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان له پاراستنی باشور خاڵی ئه‌رێنین، کاری هاوبه‌شی به‌هێزتر ده‌کات، زه‌مینه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌بار و ره‌خساوتر ده‌کات که له‌م قۆناخه‌دا دیسان له رۆژه‌ڤدایه. به‌ڵێ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێبه‌ر ئاپۆ ناوی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ره‌وانه کرد تا کاره‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بڕه‌وی پێ بدرێت، به‌ڵام جێگای سه‌رسوڕمانه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی کاره‌کان به ئاراسته‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاماده‌کارییه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بڕوات، ئاراسته‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی گرتووه! بێ‌گومان ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی کورد و گه‌لی کوردستاندا نییه و نابێت.