نه‌ته‌وه له سه‌ر بنه‌ماکانی ئه‌تنیسیته، کلتوور و زمان شێوه‌ی گرتووه و کاپیتالیزمیش له دیارده‌کانی وه‌ک بازاڕ که نه‌ته‌وه ...
هێدی ئه‌حمه‌د
به‌شی یه‌که‌م
ره‌نگه دیارده‌ی نه‌ته‌وه، یه‌کێک له‌و ده‌سته‌واژانه بێت که له دوو سه‌ده‌ی دواییدا زیاترین گفتوگۆی له‌سه‌ر کراوه. ئه‌گه‌ر هێنده ناسیۆنالیزمیش نه‌بێت، ده‌توانین بڵێین که که‌متر له‌وه‌ش مێشکه‌کانی سه‌رقاڵی خۆی نه‌کردووه. وه‌ها دیاره ئه‌م باسه له‌مه‌وبه‌دواش ماوه‌یه‌کی درێژ به‌رده‌وام بێ و هه‌موو ئه‌م گفتوگۆانه له چوارچێوه‌ی ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنرێت. له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی دیارده‌ی نه‌ته‌وه له بواری مێژوویی، ده‌رکه‌وتنی له‌گه‌ڵ هێڵی کاپیتالیزم و به‌رجه‌سته‌بوونی نه‌ته‌وه وه‌ک ده‌رچووی فاکته‌ری بازاڕه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه و ئه‌و فاکته‌ره ناوبراوانه، به شێوه‌یه‌کی په‌یاپه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کتر له په‌یوه‌ندیدان. له‌مباره‌یه‌وه، دیسان ده‌وترێت که دروست‌بوونی نه‌ته‌وه، له په‌یوه‌سته‌یی و کۆی هه‌مووی ئه‌م فاکته‌رانه ده‌رده‌که‌وێت. مارکسیزم ئه‌م بابه‌ته زیاتر قووڵ ده‌کاته‌وه.
مرۆڤه‌کان ساڵانێکی درێژ وه‌ها بیریان ده‌کرده‌وه که گوایه ئاکامی کاپیتالیزم ده‌گاته نه‌ته‌وه‌بوون. فاکته‌ری بازاڕ له وه‌ها ئه‌ندێشه‌یه‌کدا رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕا. هه‌ڵوه‌شانی فئودالیزم و هاتنه‌کایه‌ی بازاڕه گه‌وره‌کان، مرۆڤی له به‌ندی ئاغا فئوداله‌کان رزگار کردووه، په‌یوه‌ندی نوێ له ده‌وری کارگه‌کان و بازاڕ گه‌شه‌ی سه‌ندووه و له هه‌مووی گرنگتر، هێزی کاری مرۆڤه‌کان ئازاد ده‌بوو. به شرۆڤه‌یه‌کی راستتر، مرۆڤ له به‌ند و زنجیری به‌گه فئۆداله‌کان ئازاد ده‌بوو. نووسه‌ره بورژوازه‌کان له ژێر ناوی "ئازادی ده‌ستکه‌وته‌کان له به‌رده‌مماندان" قیامه‌تیان به‌رپا کرد. به‌ڵام (ره‌عیه‌ت)ی دوێنی ده‌بووه کرێکاری ئه‌مڕۆ. نیقاب و ره‌واڵه‌ت ده‌گۆڕا به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکی دیارده‌که‌دا، گۆڕانکاری نه‌ده‌هاته دی. ره‌عیه‌ت نه‌یده‌توانی به دڵخوازی خۆی، خاوه‌نه‌که‌ی بگۆڕێ، به‌ڵام ده‌یتوانی په‌یمانکاره‌که‌ی بگۆڕێت. دواتر بێ‌کاری په‌ره‌ی سه‌ند و کێشه‌ی دابین‌کردنی موچه، ئه‌م ته‌رجیحه‌شی بۆ کرێکاره‌که‌ی سنووردار کرد و ئه‌وی زیاتر وابه‌سته‌ی خاوه‌ن کاره‌که‌ی کرد.
بازاڕ بۆ کاپیتالیزم فاکته‌رێکی گرنگه. به‌ڵام ئایا بازاڕ سنوورداره به کاپیتالیزمه‌وه؟ یاخود پێش ده‌رکه‌وتنی کاپیتالیزمیش هه‌بووه؟ ده‌توانرێ ته‌نانه‌ت بۆ قۆناغی کمۆناڵی سروشتیش باس له بازاڕ بکرێت. ده‌زانین که بازاڕ له قۆناغه‌کانی زۆر دووری مێژووش هه‌بووه. بۆیه بازاڕێک که له‌گه‌ڵ کاپیتالیزمدا پێناسه ده‌کرێت، بازاڕێکه که له درێژایی قۆناغه دوور و درێژخایه‌نه‌کان دروست بووه و له بواری به‌راوردی و هاوئاهه‌نگیش گه‌یشتۆته جۆرێک له ئاوسانی و دروشتی؛ ده‌بێ له‌بیر نه‌کرێت که به‌رهه‌می قۆناغه مێژووییه‌کانه؛ رێک وه‌ک ده‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌کان. نه‌ته‌وه‌کانیش به‌رهه‌می قۆناغه مێژووییه‌کانن و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه تایبه‌تیانه‌ی له سه‌ره‌تای مێژوودا بۆته خاوه‌نی، له ناوه‌ندی خۆیدا به‌خێوی کردووه و گه‌شه‌ی پێداوه. سنووردارکردنی به قۆناغێکی تایبه‌تی مێژوو به‌واتای ره‌تکردنه‌وه‌ی مێژوو دێت.
نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک
نه‌خۆشی به‌هیچ‌زانینی مێژوو، پێش هه‌ر که‌سێک، یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بورژوازییه؛ بۆیه زۆرێک له دیارده‌کان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و چه‌واشه‌ی ده‌که‌ن. زانایان له‌م باره‌یه‌دا هه‌وڵدانێکی ئاوارته ده‌که‌ن. سه‌باره‌ت به فئۆدالیزم وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی پێش قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه و سوسیالیزم ناو ده‌به‌ن. له حاڵێکدا فئۆدالیزم، کۆمه‌ڵگای پێش نه‌ته‌وه نیه. پێده‌چێت کۆمه‌ڵگایه‌که که نه‌ته‌وه‌ی زیاتر له هه‌موو قۆناغه‌کانی تر به‌ردار کردبێت. پێناسه‌کردنی کۆمه‌ڵگاکان وه‌ک دیارده نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی به ته‌واوه‌تی کاپیتالیستییه. کۆمه‌ڵگاکان خاوه‌ن دیالکتێکی تایبه‌ت به گه‌لان، قه‌بیله، عه‌شیره و نه‌ژادن و ئه‌م فاکته‌رانه ده‌رچووی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تین. له نه‌بوونی کاپیتالیزمیشدا نه‌ته‌وه ده‌یتوانی دروست بێت. له شێوه‌گرتنی نه‌ته‌وه‌دا، فاکته‌ره زمانی، کلتووری، مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خاوه‌ن ڕۆڵێکی دیارکه‌رترن. نه‌ته‌وه‌کان له پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کسان، ئازاد و دیموکراتیک ده‌توانێ گه‌شه بکات.
هه‌روه‌ها که ده‌زانین ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌ی (12)دا شاهیدی شێوه‌گرتنی نه‌ته‌وه‌کانین. به‌ڵام بۆ بینینی ئه‌وه‌ی که چ که‌سێک له ره‌وتی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی حاکم ده‌بێت، ده‌بێ شه‌ش سه‌ده چاوه‌ڕوان بین. نه‌ته‌وه و کاپیتالیزم خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکن به‌ڵام پێویستیان به یه‌کتر هه‌یه. نه‌ته‌وه ده‌توانێ بێ بوونی کاپیتالیزمیش هه‌بێت و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش راسته. دروست‌بوونی هه‌ر دوو دیارده‌که گرێدراوی هۆکاری جیاوازن. شێوه‌گرتن و ده‌رکه‌وتنی هاوکاتی نه‌ته‌وه و کاپیتالیزم له یه‌ک قۆناغی مێژوویی تاقدا به واتای پێش زه‌مینه‌ی ده‌رکه‌وتن، هاوهێڵی و ته‌واوکه‌ری هه‌ر دوو نایه‌ت و له ریشه‌یه‌کی تاق دروست نه‌بوون. نه‌ته‌وه له سه‌ر بنه‌ماکانی ئه‌تنیسیته، کلتوور و زمان شێوه‌ی گرتووه و کاپیتالیزمیش له دیارده‌کانی وه‌ک بازاڕ که نه‌ته‌وه له مه‌یدان ده‌رده‌که‌ن دروست ده‌بێت.
بزوتنه‌وه ئه‌تنیکییه‌کان، بورژوازی بازرگانی و شاره‌کان نه له‌گه‌ڵ دیارنه‌مان له نێوان داواکارییه‌کانی چینه ناوینه‌کان بۆ راکێشانی موزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌ڵکو له‌گه‌ڵ دروستکردنی ناکۆکی له‌گه‌ڵ ئه‌م فاکته‌رانه، ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و کۆمه‌ڵگای کاپیتالیستیان به شێوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی مێژوودا تۆمار کرد. له‌گه‌ڵ ره‌چاوکردنی ئه‌م هۆکاره، کردنه یه‌کی ئه‌م دوو دیارده‌یه هه‌ڵه‌یه. به‌ڵام ئه‌م ناکۆکییه مێژووییه، دروست‌بوونی نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تی وه‌ک دوایین قۆناغی ده‌وڵه‌ت‌بوون به‌هێز ده‌کرد. ئیتر نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ته‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌هاتنه ناو لاپه‌ڕه‌ی مێژوو. به‌گ و ئاغا زۆره فئۆداله‌کان ئیتر ناچار بوون، جێگایان به ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه ده‌دا که ژماره‌یان زۆر که‌متر بوو. بورژوازی له ژێر ناوی گه‌ل و به دروشمی "حاکمیه‌ت مافی نه‌ته‌وه‌یه" ده‌بوون به فه‌رمانڕه‌وا. بورژوازی خۆی وه‌ک هێزی پێشه‌نگی نه‌ته‌وه نیشان ده‌دا. له‌وێ به‌دوا ئه‌و گه‌لانه‌ی وا له ناو سنووره‌کانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ژیان، به بیانوی "پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی" له هه‌ر شه‌ڕێکدا له خزمه‌تی بورژوازیدا به‌شداریان ده‌کرد، خه‌ریکی داگیرکه‌ری بوون و به ناوی پاراستنی "نیشتمانی دایک" له مه‌یدانێکی شه‌ڕه‌وه رایان ده‌کرد بۆ مه‌یدانێکی تر.
له پێناو ئه‌نجامدان و به‌کرده‌وه‌یی‌کردنی ئه‌م خاڵانه، ناچار پێویستی به هه‌ڵوێستێکی ئایدیۆلۆژیکی که له ره‌واڵه‌تدا پارێزوانی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان و له ناوه‌ڕۆکدا به زه‌ره‌ری گه‌له‌کانه، پێویستییه‌کی زۆر هه‌بوو. بۆ دروستکردنی نه‌ته‌وه و له ژێر هه‌ڕه‌شه نیشاندانی، پێویست بوو باس له دوژمنی ده‌ره‌کی و بوونی که‌سانی ناخۆمانی بکرێت. ئه‌گه‌ر "ئه‌وی تر" چاوی بڕیوه‌ته خاکی ئێمه، ده‌بێ ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ریدا یه‌ک بگرین و هه‌ر سات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه، به پێشه‌نگایه‌تی بورژوازی ئاماده‌ی بین بجوڵینه‌وه. بۆ دروستکردنی یه‌کگرتنه‌وه و راکێشانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ناتوانرێ دیارده‌یه‌کی باشتر له ناسیۆنالیزم بدۆزرێته‌وه. ئیتر نه‌ته‌وه‌په‌رستی به پاڵپشتی بیانوی به‌هێز ته‌نیا به چوونه ناو کایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سنوردار نه‌مایه‌وه و تا رۆژگاری ئێمه‌ش وه‌ک نه‌خۆشییه‌کی به‌کاریگه‌ر و دیارکه‌ر له‌گه‌ڵ شکۆیه‌کی گه‌وره له دڵی گه‌لاندا جێگای ده‌گرت. کاتێک نه‌ته‌وه‌په‌رستی ئه‌مجۆره له ئایدیۆلوژیادا به‌کاریگه‌ر بوو، له په‌نای ئه‌وه‌شدا لیبرالیزم له ئابووری و سیاسه‌ت، رۆڵێکی هاوشێوه‌یان گرته ئه‌ستۆ. نه‌ته‌وه‌په‌رستی له دیارده‌ی نه‌ته‌وه دروست بووه، ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه که له ناو سنووره‌کانی وڵات‌دا ده‌ژیان، به فه‌رمانڕه‌وایی رازی ده‌بوون. له‌وه‌یکه حاکمیه‌ت ده‌بووه هی ئه‌وان، باوه‌ڕیان ده‌کرد و بۆ پارێزگاری ئه‌و حاکمیه‌ته‌ی که به هی خۆیان ده‌زانی په‌ره‌یان به مه‌ده‌نییه‌تگه‌رایی ده‌دا. ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه له پێناو هێرش و په‌لاماردان په‌ره‌ی پێ ده‌درا. دوژمنی گریمانه‌یی له‌گه‌ڵ دروست‌بوونی ژماره‌یه‌ک داموده‌زگا به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی له مێشک‌دا، زیندوو ده‌مێنێته‌وه.
له حاڵێکدا هیچ کاتێک ده‌سه‌ڵات ناتوانێ هی نه‌ته‌وه بێت. هه‌میشه چێنێکی که‌م و که‌مینه‌یه‌کی تایبه‌ت، بوونه‌ته خاوه‌نی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات. وه‌ها شتێک هه‌روه‌ها که بۆ نه‌ته‌وه‌کان راسته، بۆ پێکهاته ئه‌تنیکی و خاندانییه‌کانیش راسته.
سه‌رمایه‌داران له‌گه‌ڵ زیادبوونی تواناییه‌کانی به‌ده‌زگابووی پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات، نوێگه‌رایی و خوڵقێنه‌ریان پێ زیاد ده‌که‌ن. ئیتر تاکی وابه‌سته‌بوو به سیستم بۆ دروستکردنی ده‌سه‌ڵات، تاک و کۆمه‌ڵگای وابه‌سته به ده‌سه‌ڵات ده‌خوڵقێنرێ و گه‌شه‌ی پێ ده‌درێت. سیستمێکی وه‌ها دروست ده‌بێ که ته‌نانه‌ت تاکی خاوه‌ن نزمترین پێگه‌ی چینایه‌تی، تووشی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی ده‌بێت. ته‌نانه‌ت له ناو بنه‌ماڵه‌شدا وه‌ها ره‌وشێک دێته ئاراوه. واته وه‌ک سیستمێک خۆی له دڵ و مێشکی کۆمه‌ڵگادا جێگیر ده‌کات. پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌گۆڕدرێت به‌ڵام کاراکته‌ری ده‌وڵه‌ت رێک وه‌ک رۆژی یه‌که‌می ده‌رکه‌وتنی له مێژوودا، خه‌رێکی پارێزگاری خۆی ده‌بێت. ده‌بێ ده‌وڵه‌ت له درێژایی مێژوودا وه‌ک عه‌قڵییه‌ت و ره‌وتێکی به‌ده‌زگابوو هه‌ڵسه‌نگێندرێت. له لێکدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تدا ده‌بێ دوور له نزیکبوونه‌وه‌ی دیارده‌ناسی شرۆڤه نه‌کرێت. تێڕوانینێکی وه‌ها که ده‌وڵه‌ت له قۆناغێکی مێژوودا ده‌رکه‌وتووه، دواتر خراپ بووه و به جێگه‌ی ئه‌وه سیستمێکی نوێ دروست بووه یاخود کاراکته‌ری ده‌وڵه‌ته‌کان له یه‌کتر جیاوازترن، به واتای نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی سووکه‌سه‌رانه‌یه سه‌باره‌ت به دیارده ده‌وڵه‌ت. له دۆخێکی وه‌هادا راستی دیارده‌ناسی ده‌وڵه‌ت له ناسینه‌وه دوور ده‌مێنێته‌وه و ئێمه به‌ره‌و روانینێکی ناروون و خه‌یاڵی هان ده‌دات. هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌که ده‌وڵه‌ت هاتۆته ئاراوه، له شێوه‌ی جۆراوجۆر و زۆردا به‌ربڵاو بۆته‌وه، به‌ڵام نه ته‌نیا ناوه‌ڕۆکی نه‌گۆڕاوه به‌ڵکو مسۆگه‌ر و سه‌قامگیریش بووه. به‌رفراوانی و جۆراوجۆری ده‌وڵه‌تیش ده‌بێ وه‌ک ده‌رکه‌وتنی ره‌نگه‌کان له بنه‌ماڵه‌یه‌ک لێک بدرێته‌وه. رێک وه‌ک لق و شاخه زۆره‌کانی دره‌ختێک، به‌ڵام رێشه‌که‌ی هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شاخه‌کان ببڕدرێنه‌وه، رێشه‌که‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌رووێته‌وه.
فۆرمی ده‌وڵه‌ت پاڵ ده‌داته گوشار و چه‌وساندنه‌وه. به واتایه‌کی تر، فۆرمی‌بوونی گروپه گوشار و چه‌وسێنه‌ره‌کانه. هه‌روه‌ها گوشار و چه‌وساندنه‌وه، بناغه‌یی‌ترین لایه‌نی دروست‌بوونی ده‌وڵه‌ته. نه ته‌نیا حاکمیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی به دواوه نیه به‌ڵکو گوشار و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینێکی تایبه‌ت به ناو نه‌ته‌وه ده‌گرێته‌وه. ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی، چه‌وساندنه‌وه به بنه‌ما وه‌رده‌گرێ و شێوه‌که‌شی به‌و جۆره‌یه. به‌ڵام له ژێر ناوی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووی نه‌ته‌وه توانیویه‌تی دروست بێ و ده‌توانێ ساڵانی درێژیش ئه‌مه بیقه‌بووڵێنێت. ده‌بێ له‌م بابه‌ته‌دا کاریگه‌ری نه‌ته‌وه‌په‌رستی به باشی ببیندرێت.
نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک و سه‌روونه‌ته‌وه‌یی
هه‌ر کات دیارده‌ی نه‌ته‌وه هاوواتای ده‌وڵه‌ت هه‌ڵسه‌نگێندراوه. نه‌ته‌وه‌یان به دوو به‌شی؛ دامه‌زرێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانه‌ی که ده‌وڵه‌تیان دروست نه‌کردووه، دابه‌ش کردووه و پێش گریمانه‌ی بنه‌ڕه‌تی نه‌ته‌وه بێ‌ده‌وڵه‌ته‌کانیان وه‌ک دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت لێک داوه‌ته‌وه. به‌م هۆیه‌وه، تێڕوانینێکی وه‌ها گه‌شه‌ی سه‌ندووه که ئامانجی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵدانانه که سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌یه، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته. ته‌نانه‌ت له سه‌ر ئه‌رێنی بینینی نه‌ته‌وه‌په‌رستیش به جاران جه‌خت کراوه‌ته‌وه. ده‌سته‌واژه‌کانی وه‌ک ناسیونالیزمی نه‌ته‌وه سه‌رکوت‌کراوه‌کان له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌وه گه‌شه‌ی کردووه. واته ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یان هاوواتای یه‌کتر زانیوه. له حاڵێکدا نه‌ته‌وه‌کان، بێ بوونی ده‌وڵه‌تیش ده‌توانن به‌رده‌وام بن. کورده‌کان له پڕنفوسترین گه‌له‌کانی دونیان. ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا هاوواتا بزانین، ئه‌و کات ده‌بێ کوردان له ریزی نه‌ته‌وه‌کانی دونیا نه‌ژمێردرێن. ئه‌و تێڕوانینه تۆخه‌ی که عه‌قڵییه‌تی ده‌وڵه‌تی وه‌ک جه‌برێکی مێژوویی لێک ده‌ده‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ تێڕوانێک به گوێره‌ی شێوه‌ی زهنییه‌تی خۆی، ده‌رفه‌تی پارێزگاری به‌رژوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌خسێنێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره که زۆرینه‌ی نووسه‌رانی بابه‌ته مێژووییه‌کان له چینه سه‌رده‌ست و حاکمه‌کانن، بۆیه وه‌ها مه‌نتقی عه‌قڵییه‌تی پیلانگێڕ دروست بووه. ده‌بێ له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستکردنی بیر و شێوه‌ی تێڕوانین، خۆی له وه‌ها داوانێک بپارێزێ و خه‌ریکی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م بابه‌ته بین.
له ناوه‌ڕۆکی کلتووره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی گه‌لان، پێوه‌ست‌سازی مه‌رجی به‌رچاوی نه‌ته‌وه به واتای هاندانی ئه‌وه به‌ره‌و داوی هزرین و ئه‌م بابه‌ته، ساڵانێکی درێژ سه‌رکه‌وتوو بووه. سازدانی په‌یوه‌ندی و گرێدان له نێوان گه‌لان نه له رێگه‌ی بازاڕ به‌ڵکو زیاتر له رێگه‌ی نرخه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان دروست ده‌بێت. مه‌نتقی ته‌نیا بازاڕی، زیاتر له یه‌کگرتنه‌وه و یه‌کێتی، له‌گه‌ڵ روانینی سوود زیاتر گرێ خواردووه و بوونه‌ته هۆکاری پێکدادان له سه‌ر بازاڕ. بازاڕه و نه‌ته‌وه‌کانی سه‌رده‌ست ده‌رکه‌وتن و ته‌نانه‌ت هه‌نگاوێکی زیاتر له‌مه ده‌نێن و نه‌ته‌وه و نه‌ژاده بانتره‌کان هاتنه ئاراوه. مرۆڤایه‌تی بووه شاهیدی ده‌سه‌ڵاتی توتالیته‌ر و سه‌رده‌مانی پڕ له تاریکی. له حاڵێکدا یه‌کگرتنه‌وه‌ی گه‌لان له سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه کلتوورییه‌کان نه ته‌نیا گه‌لانی له یه‌کتر دوور کردۆته‌وه به‌ڵکو نزیکی یه‌کدی ده‌کرده‌وه. له‌م دۆخه‌دا، گه‌لان نه‌ک یه‌کتریان په‌راوێز نه‌ده‌خسته‌وه به‌ڵکو زیاتر له پێناو نزیکی زیاتر به یه‌کدی، هه‌وڵدانیان ده‌کرد. گه‌لان ده‌وڵه‌مه‌ندی بوونی کلتووریان نه له پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڵکو له دیموکراسییه‌کاندا باشتر ده‌دۆزنه‌وه. کلتوور به ته‌نیا رابردووی گه‌لان نیه، ناوه‌ڕۆکی بوونی ئه‌وان ده‌گرێته‌وه و بۆیه کاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاماری پێشکه‌وتنی گه‌لان ده‌بێ وه‌ها ته‌وه‌رێک به بنه‌ما بگرین. هه‌ڵسوکه‌وتی جگه له‌مه، دیارده‌کان له یه‌کتر داده‌بڕێ و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که رووداوه مێژووییه‌کان نه‌ک وه‌ک بازنه‌ی په‌یاپه‌ی زنجیرێک، به‌ڵکو وه‌ک بازنه ناپه‌یوه‌سته و جیاوازه‌کان لێک ده‌ده‌ینه‌وه که ئه‌مه‌ش به واتای هه‌ڵسه‌نگاندنی دیارده‌کان به پێی خواستی حاکمه‌کانی هه‌ر قۆناغێک ده‌بێت.