ره‌وتى به‌ره‌پێشچوونى زانسته مرۆییه‌کان له پێناو دیاریکردنى ناسنامه‌ى تاکه‌کان و پته‌وکردنى ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن نه‌ک له پێناو باشکردنى په‌یوه‌ندییه ئینسانییه‌کان ...
ئا: هێمن عه‌لی
تێگه‌یشتن له ئه‌ندێشه‌ى فۆکۆ، پێویستى به تێگه‌یشتنه له چه‌مک و پێگه‌ى و وێژه‌کانى له به‌رهه‌مه‌کانیدا. به واتایه‌کى تر، تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندییه‌کانى زانست و ده‌سه‌ڵات، بێ ره‌چاوکردنى وتووێژ نالواوه. فۆکۆ له ژێر کاریگه‌رى "هایدگر" و "ئیمه‌یل بنونیست" ئه‌م چه‌مکه‌ى هێنایه ئاراوه.
له روانگه‌ى ئه‌ودا، «جیاوازى نێوان ئه‌وه‌ى له قۆناغێکى دیاریکراو (به‌پێى رێسا ده‌ستورى و لۆژیکییه‌کان) به شێوه‌یه‌کى راست بوترێ و ئه‌وه‌ى له راستیدا ده‌وترێت» وتووێژى پێ ده‌وترێت. که‌واته وتووێژ له نێوان دوو کایه‌دا، «چوارچێوه و رێساکانى زمان و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى شاراوه له سیسته‌مى زماندا» دێته ئاراوه. وتووێژ له کاتى ئێستا ره‌واڵه‌ت ده‌گرێت، له‌و ساته‌یه‌دا که هه‌ڵگرى وتووێژ له رێگاى سیسته‌مى زمان و له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجى عه‌ینی دێته کایه‌وه. فۆکۆش وه‌ک هایدگر و بنونیست، له‌و بڕوایه‌دایه که زهنیه‌ت و عه‌ینیه‌ت له رێگاى پێکهاته‌ى زمانه‌وه ئافرێنه‌رى یه‌کترن. له‌م پێناوه‌دا، فۆکۆ له ژێر کاریگه‌رى هایدگر و بنونیست، مادى بوونى زمان له چوارچێوه‌ى وتووێژدا ئه‌رێ ده‌کات و به‌م شێوه، بیرکردنه‌وه نه وه‌ک دیارده‌یه‌کى زهنى یان کایه‌یه‌کى بڵندتر له ئاستى نرخدا، به‌ڵکو وه‌ک دیارده‌یه‌کى وتووێژى و مێژوویى ده‌ژمێردرێت. ئه‌و به که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌مکى «سیسته‌مه فکرییه‌کان» و ناسینی، وتووێژبوونى بیرکردنه‌وه تاوتوێ ده‌کات. سیسته‌مه فکرییه‌کان، رێساگه‌لێکى نائاگان که له رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه وشه‌کان، شته‌کان و کرده‌وه‌کان له یه‌کتردا تێکه‌ڵ ده‌بن. واته وتووێژه‌کان له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ کارداکه‌یان ده‌پیوێت. فۆکۆ هه‌روه‌ها وتووێژه‌کان له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و زانست‌دا ده‌پێوێت. وتووێژه‌کان نه ده‌ربڕى ئایدیۆلۆژیکى پێگه‌ى چینایه‌تى یان ده‌ربڕى ئایدیالیستى گریمانه‌کانن، به‌ڵکو به‌شێک له پێکهاته‌ى ده‌سه‌ڵاتن له ناو کۆمه‌ڵگادا و یارى ده‌سه‌ڵات له پێگه‌تایبه‌ته‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن و له چوارچێوه‌یه‌کى به ته‌واوه‌تى ماتریالیستیدا ره‌واڵه‌ت ده‌گرن. ئه‌وان کاردانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێکن که شێوه ده‌داته ژیانى تاکه‌کان. بۆیه وتووێژه‌کان نه له روانگه‌ى نووسه‌ر و خوێنه‌ره‌کان، به‌ڵکو له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌بێ گرنگى پێ بدرێت که چۆن ره‌واڵه‌ت ده‌دات به په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌سه‌ڵات. فۆکۆ به بیرکردنه‌وه له ره‌هه‌نده ده‌ره‌کییه‌کانى وتووێژ، به دواى هه‌لومه‌رجێکه که وتووێژ تێدا ده‌ژی. تیمارخانه، نه‌خۆشخانه، گرتووخانه و قوتابخانه وه‌ک شوێنى به‌رهه‌مهێنه‌رى وتووێژى تایبه‌تى مێژوویى ده‌ژمێردرێن. سیستمى په‌روه‌رده، ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ى زانست و ده‌سه‌ڵات له ناو وتووێژى فه‌رمانڕه‌وادا له رێگه‌ى په‌یوه‌ندى پزیشک و نه‌خۆش، پیسکوئانالۆگ و شێت، مامۆستا و قوتابی، زیندانبان و زیندانى جێبه‌جێ ده‌کات. به واتایه‌کى تر، به‌ڕاى فۆکۆ، «ده‌سه‌ڵات و زانست له‌ناو وتووێژدا پێکه‌وه ده‌بنه یه‌ک» و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زانست و ده‌سه‌ڵات نه‌گۆێ و به‌رده‌وام نین، وتووێژه‌کان ده‌بێ وه‌ک بازنه‌گه‌لێکى دابڕاو بزانین که کرده‌وه‌ى تاکتیکیان نه یه‌کسانه و نه هه‌میشه‌یی.
له روانگه‌ى فۆکۆدا، ئێمه ده‌بێ «ئالۆزى و نابه‌رده‌وامى ده‌سه‌ڵات قبوڵ بکه‌ین له‌و شوێنه‌ى وا وتووێژه‌کان ده‌توانن هه‌م ئامێر و هه‌م ئاستی ده‌سه‌ڵات بن، هه‌روه‌ها ئاسته‌نگییه‌ک، له‌رزانێک، خالێکى به‌رخۆدانى و خاڵێکى ده‌ستپێکردن بۆ ستراتیژییه‌کى دژبه‌ر بن.» فۆکۆ له نامیلکه‌یه‌کى به ناوى «وتووێژێک سه‌باره‌ت به زیان» چوار ره‌گه‌زى سه‌ره‌کى رێبازناسى خۆى به ره‌چاوکردنى وتووێژ پێناسه ده‌کات. ئه‌م چوار ره‌گه‌زه بریتین له: «سه‌ره‌ونخوونی، دابڕان، لێکبڕانه‌وه، تایبه‌تمه‌ندى و ده‌ره‌کیبوون.
فۆکۆ له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانى ره‌گه‌زى سه‌ره‌ونخونی، دانه‌ر له پێگه‌ى خوڵقێنه‌رى به‌رز و سه‌روومێژوویى ده‌هێنێته خواره‌وه و وه‌ک به‌رهه‌مێکى ئایدیۆلۆژیکى و مێژوویى پێناسه ده‌کات. ئه‌و له ته‌واوى به‌رهه‌مه‌کانیدا، له‌گه‌ڵ خستنه ژێر پرسیارى ئه‌و بابه‌تانه‌ى گریمانه ده‌کرێن ئاشکران، واته ره‌وتى به‌ره‌پێشچوونى زانسته مرۆییه‌کان له گۆڕه‌پانى جۆراوجۆر وه‌ک پزیشکی، پیسکوئانالیز، سیسته‌مى حقۆقی، دادوه‌رى و ره‌گه‌زێتی به دواى ئه‌وه‌یه که ئه‌م زانسته مرۆییانه له شوێنى وه‌ک ده‌رمانگا، تیمارستان، گرتووخانه، قۆتابخانه و... له پێناو دیاریکردنى ناسنامه‌ى تاکه‌کان و پته‌وکردنى ده‌سه‌ڵات و له ئه‌نجامدا که‌ڵک وه‌رگرتن هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن نه‌ک له پێناو باشکردنى په‌یوه‌ندییه ئینسانییه‌کان، جیاوازى نێوان شێتى و عاقڵ‌بوون، پێودان و ناپێودان، ره‌وشتى و ناره‌وشتى سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌ى زانست و ده‌سه‌ڵاته. بۆیه فۆکۆ بڕواى وابوو که ئه‌م روانینه سه‌ره‌ونخوونه ده‌توانێ نیشانده‌رى شێتی، پزیشکی، پیسکۆناسی، سزاناسى و ره‌گه‌زێتی بێت.
دابڕان، بنه‌ماى دوو رێبازى دێرینه‌ناسى و نه‌ژادناسى فۆکۆیه. به پێچه‌وانه‌ى که‌سانێک وه‌ک مارکس و هیگل که بڕوایان به ره‌وتى خه‌تى و ئامانجدارى مێژوو هه‌یه، فۆکۆ له ژێر کاریگه‌رى نیچه، دابڕانه‌کان و ناپه‌یوه‌سته‌ییه‌کان به بنه‌ماى کارى خۆى ده‌زانێت که له ره‌وتى مێژوودا تووشى خافڵان ببوون. فۆکۆ له نامیلکه‌ى «نیچه، نه‌ژادناسى و مێژوو»دا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر راڤه‌کردن بریتى بوایه له‌وه‌ی که بنه‌مایه‌کى نهێنى له سه‌رچاوگه‌دا به هێواشى رۆشن و ئاشکرا بێت، ته‌نیا میتافیزیک ده‌یتوانى گه‌وهه‌رى مرۆڤ راڤه بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر راڤه‌کردن بریتى بێ له زه‌وتى توندوتێژئامێزانه‌ى نیزامێک له رێساکان که له نه‌فسدا واتایه‌کى گه‌وهه‌رین و سه‌پاندنى ئاراسته له سه‌ر ئه‌م نیزامه رێسایانه، هاندان بۆ په‌یره‌ویکردنى له دروست‌کردنى ئیراده‌یه‌کى نوێ، خستنه‌ناو یارییه‌کى تر و هاندان بۆ په‌یره‌ویکردن له رێساى دووه‌مین و دواتر گه‌وهه‌رى مرۆڤایه‌تی، زنجیره‌یه‌که له راڤه‌کان و نه‌ژادناسى که ده‌بێ مێژووى ئه‌م زنجیره‌ڕاڤانه بێت.
دێرینه‌ناسى له هه‌وڵدایه سیسته‌مى زانایى هه‌ر سه‌رده‌مێک له سه‌ر بنه‌ما زانستی، کلتوورى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى هه‌مان سه‌رده‌م تاوتوێ بکات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سیستمه‌مى هێماناسى هه‌ر قۆناغێک له‌گه‌ڵ قۆناغه‌کانى تر جیاوازه، ناتوانرێ سیسته‌مى وتووێژى چاخێک بۆ چاخێکى تر به‌کار بهێندرێت. «وشه‌کان و شته‌کان» دیارترین به‌رهه‌مى فۆکۆیه له‌م باره‌یه‌وه که به بنه‌ماگرتنى سێ ره‌واڵه‌ت‌به‌ندى زانایی، سێ سه‌رده‌مى مێژوویى له یه‌کتر جیا ده‌کاته‌وه. هاوشێوه‌یى و یه‌کسانی، ره‌نگدانه‌وه و سیسته‌مى کاردایى سه پێوانى مه‌عریفه‌یى تایبه‌ت به ئه‌و سه‌رده‌مه، وتووێژێکى تایبه‌ت له سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و کرده‌وه‌ى تاکه‌کان زاڵ ده‌بێ که ته‌نیا له چوارچێوه‌ى سیسته‌مى زانایى هه‌مان سه‌رده‌م تاوتوێ ده‌کرێت.
ره‌گه‌زى تایبه‌تمه‌ندى یا دگرسانى وتووێژ یا ره‌واڵه‌ت‌به‌ندییه‌کانى تایبه‌تى مێژوویی، ئه‌م گریمانه ئاساییه که وتووێژ هێماى راستینه‌یه‌کى بان وتووێژییه سه‌روبن ده‌کات. له روانگه‌ى فۆکۆدا وتووێژ شتێک نیه جگه له ئه‌و توندوتیژییه‌ى که ئێمه له سه‌ر دیارده‌کان ره‌واى ده‌که‌ین. به واتایه‌کى تر ئێمه خواسته‌کانى خۆمان په‌یوه‌ند ده‌ده‌ین به دیارده‌کانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره ناوه‌ڕۆک و کارداى وتووێژى هه‌ر چاخێک تایبه‌تمه‌ندى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.
(ئه‌پیستمه) وه‌ک «ئه‌و کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندیانه‌ى که له چاخێکى تایبه‌تدا، یه‌کگرکه‌رى به‌شى کاردانه‌وه وتووێژییه‌کانه« و پێکهێنه‌رى سیسته‌مه مه‌عریفییه‌کانه، بۆ ده‌ربڕینى سه‌رده‌مه مێژووییه‌کان له چوارچێوه‌ى وتووێژ به کار ده‌هێندرێت. به‌ڕاى فۆکۆ ئه‌پیستمه و نیزامى زانایى فه‌رمانڕه‌وا له‌و سه‌رده‌مه‌دا، زانسته تایبه‌تییه‌کانى هه‌مان سه‌رده‌م دروست ده‌کات. که‌واته له هه‌ر قۆناغێکدا، په‌یوه‌ندییه‌کانى زانست و ده‌سه‌ڵات له نیزامى وتووێژدا به شێوه‌یه‌کى تایبه‌ت ره‌نگ ده‌داته‌وه که له سه‌رده‌مانى پێشوو و دواتر جیاوازتر ده‌بێت.
ره‌گه‌زى ده‌ره‌کیبوون، به پێچه‌وانه‌ى شێوه‌گه‌لى ئاساییه له ناو بیرمه‌نده کلاسیک و مۆدێرنه‌کانى رۆژئاوا که به جۆرێک بڕوایان به دووانه‌یى نێوان زهن و عه‌ین‌بوون، وه‌ک نمونه تیۆرى ئه‌فلاتون، دکارت «من بیر ده‌که‌م که‌واته هه‌م»، «جیهانى ئاشکرا و نائاشکرا» چاند، ره‌گه‌زى ژێرخان و سه‌رخانى مارکس، حه‌قیقه‌ته پیسکۆییه‌کان که له روانگه‌ى (فرۆید)ه‌وه له پشته‌وه‌ى دیارده‌کانه‌وه‌یه و ریشه‌ى له غه‌ریزه‌گه‌لى ره‌گه‌زی هه‌یه، ته‌واوى ئه‌م بۆچوونانه که به جۆرێک په‌یوه‌ندى به بوونى حه‌قیقه‌تێکى قووڵه له پشتى هه‌ڵسوکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن و ده‌بیندرێنه‌وه، به پێچه‌وانه‌ى رێبازى برون بودگى فۆکۆست. چۆنکه فۆکۆ وه‌ک فیلسوفه‌کانى دیکه‌ى پۆست‌مۆدێرن، حه‌زى له لێکۆڵینه‌وه له قووڵاییدا نیه و ته‌نیا به لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان، ورده‌کارى پرش و بڵاو و ورد و بابه‌ته بچوکه‌کانه‌وه سه‌رقاڵه. چۆنکه لێکۆلێنه‌وه له قووڵاییه‌کاندا به واتاى شرۆڤه و دیاریکردنى بۆچوونێکى گشتییه. بۆیه له (چاوه‌دێرى و سزادان)دا، فۆکۆ به «ورده‌فیزیکى ده‌سه‌ڵات»ه‌وه سه‌رقاڵه، نه‌ک تیۆرى ده‌سه‌ڵات و له‌گه‌ڵ تاوتوێکردنى وتووێژه زاڵه‌کان له سه‌ر هه‌ر یه‌که له نیزامه‌کانى سزادان، دیسیپلینى و لێکدانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى زانست و ده‌سه‌ڵاتى ناو وتووێژ، ته‌نیا له سه‌ر سنووره‌کان و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ى که وتووێژه‌کان رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه بیر ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر حه‌قیقه‌تێکى قووڵ و نهێنى له سه‌روى ئه‌م ئه‌شکه‌نجه‌وه، کۆنتڕۆڵ و سزادان ده‌بینێت.
ده‌روون‌ناسى و ده‌سه‌ڵات
(مێژووى شێتی) له چاخى کلاسیک که له راستیدا نامیلکه‌ى دکتۆراى فۆکۆ بوو له ساڵى (1961)دا بڵاو بووه‌وه و «مه‌دالیا ناوه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى توێژینه‌وه زانستییه‌کان»ى وه‌رگرت. ده‌قى دوایى به‌رهه‌مى مێژووى شێتی، به ناوى "شێتى و شارستانیه‌ت" به زمانى ئینگلیزى وه‌رگێڕاوه.
فۆکۆ له‌م به‌رهه‌مه‌دا چۆنێتى ده‌رکه‌وتنى عه‌قڵ و شێتى له چاخى رۆشنگه‌ریدا نیشان ده‌دات و خه‌ریکى وه‌سفى «روانین بۆ پێودان‌سازی» ده‌بێت که له‌به‌ر ده‌رکه‌وتنى عه‌قڵى یه‌ک‌وتارى شێتى و نه‌خۆشیدا په‌یوه‌ندییه‌ک دروست ده‌کات.
فۆکۆ له سه‌ره‌تاى ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا باس له مه‌سه‌له‌ى دوورخستنه‌وه‌ى کۆلێرا و زیندانیکردنیان له کۆلێراخانه گه‌وره‌کانى ئه‌وروپا له سه‌ده‌کانى ناوه‌راستدا ده‌کات. تووشبووانى کۆلێرا له ناو ئه‌م کۆلێراخانه‌دا دوور له دانیشتوانى شار راده‌گیردرێن و له هه‌مان کاتدا له ژێر کۆنتڕۆڵ و چاودێریدا بوون. جۆزامیه‌کان له لایه‌که‌وه له لاى خه‌ڵک به بوونه‌وه‌رگه‌لێکى مه‌ترسیدار و شه‌ڕئه‌نگێز داده‌نران که سزاى خوداوه‌ندى گرتبوویانه‌وه و له لایه‌کى تره‌وه ئه‌م مه‌سه‌له ئاماژه‌ى فیزیکى هێزى خوداوه‌ند ده‌زانرا که ئه‌رکى مه‌سێحییه‌کانى بۆ هاوکارى به ئه‌وان ده‌ست نیشان ده‌کرد. بۆیه له سه‌ده‌کانى ناویندا هه‌لوێستێکى دوولایه‌نه سه‌باره‌ت به تووشبووانى کۆلێرا هه‌بوو.
به‌ڵام له کۆتایى سه‌ده‌کانى ناویندا شێته‌کان شوێنى تووشبووانى کۆلێرا ده‌گرنه‌وه. هه‌ر چه‌ند هێشتا هه‌مان هه‌ڵوێستى دوولایه‌نه سه‌باره‌ت به ئه‌وان له ئارادا بوو، واته دوورخستنه‌وه‌ى و راکێشانى کلتووری. فۆکۆ لێره‌دا له «کشتى شێته‌کان» ناوى ده‌برد. له سه‌رده‌مى رینێسانسدا شێته‌کانیان سوارى کشتى ده‌کرد و ده‌خرانه چه‌مه‌کانى شار تا به دواى لێکۆڵینه‌وه‌ى عه‌قڵ و زانایى بڕۆن. له راستیدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا دیارده‌ى شێتى به پێچه‌وانه‌ى کۆلێرا مه‌سه‌له‌یه‌کى مه‌ترسیدار و نائاسایى نه‌بوو، به‌ڵکو ده‌بووه هۆى سه‌رسووڕمان و به‌دواداچوونى بیرمه‌ند و نووسه‌ره‌کان. له به‌رهه‌مه‌کانى "شکسپیه‌ر" و "سروانتس"دا شێتى له لووتکه‌دایه، چۆن مسۆگه‌ر و هه‌رمانییه؛ شێت ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌قڵ و حه‌قیقه‌ت. شێتى ده‌بێته هۆى شڵه‌ژانى ده‌روونى و مه‌رگى ئه‌و. هه‌ڵبه‌ت مردنى "دۆن کیشۆت" به هێمنى روویدا، چۆن له دوایین ساتدا له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تدا گرێ خوارد. به واته‌یه‌کى تر ئه‌م نووسه‌رانه سه‌رنجیان له سه‌ر چیرۆکى تراژیکى شێتى هه‌بوو. که‌واته له‌و کاتدا هێشتا شێتى نه‌بوو به مه‌سه‌له‌یه‌کى نه‌رێنى و دژه‌نرخ؛ چۆنکه له به‌رهه‌مه‌کانى شکسپیه‌ردا زمانى تیز و کتێبى شوێنى زمانى حه‌قێقى ده‌گرێته‌وه و باس له جۆرێکى جیاواز له عه‌قڵانیه‌ت ده‌کات.
چه‌مک‌ناسى ده‌سه‌ڵات
فۆکۆ ده‌سه‌ڵات وه‌ک پێکهاته‌یه‌ک له په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌زانێت. به‌و واتایه که بڕواى وایه په‌یوه‌ندى ده‌سه‌ڵات له ته‌واوى جۆره‌کانى په‌یوه‌ندى به شێوه‌ى ده‌روونى هه‌یه و په‌یوه‌ندى مرۆیى ده‌بێ له سه‌ر بنه‌ماى ده‌سه‌ڵات لێک بدرێته‌وه. بۆیه ده‌سه‌ڵات له روانگه‌ى فۆکۆدا وه‌ک نیچه به واتاى زیادبوونى هێزه‌کان له په‌یوه‌ندییه‌کانى «من ـ ئه‌وى تر» دێته ئاراوه.
ده‌سه‌ڵات به‌ڕاى فۆکۆ دوو کار ئه‌نجام ده‌دات. یه‌که‌م؛ ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندى نێوان تاکه‌کان نیشان ده‌دات و دووه‌م؛ ده‌سه‌ڵات ره‌واڵه‌ت ده‌دات هه‌م به سوژه هه‌م به ئۆبژه.
ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندى نێوان تاکه‌کان نیشان ده‌دات. چۆنکه چه‌مکى ده‌سه‌ڵات ئاماژه ده‌کات به په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و تاکانه‌ى له پێکداداندان. ده‌سه‌ڵات کۆمه‌ڵێک کرده‌وه‌ن که کرده‌وه‌کانى تر ده‌ورووژێنێت و له یه‌کتر دروست ده‌بن. له حاڵێکدا له روانگه‌ى نه‌ریتیدا، ده‌سه‌ڵات، دزه‌ى ده‌ره‌کى له سه‌ر مرۆڤه‌کان ده‌ژمێردرێت. کۆمه‌ڵ له سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى رێک ده‌خرێت که له ناوه‌ڕۆکى خۆیدا شتێک جگه له ده‌سه‌ڵات نیه، بۆیه ده‌بێ کۆمه‌ڵگا له سه‌ر بنه‌ماى زێده‌یى هێزـ په‌یوه‌ندى و یارى نێوان هێزه‌کان لێک بدرێته‌وه.
دووه‌مین کارێک وا ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامى ده‌دات ئه‌وه‌یه که هه‌م سوژه‌سازه هه‌م ئۆبژه‌ساز. سوژه شتێک جگه له ده‌سه‌ڵات نیه. ده‌سه‌ڵات له هه‌موو شوێنێکدا هه‌یه و سوژه دروست ده‌کات و له‌و رێگاوه جێگیر ده‌بێت. بۆیه وه‌ها گریمانه‌یه‌ک راست نیه که هه‌ندێک فه‌رمان ده‌ده‌ن و ئه‌وانى تر جێبه‌جێ ده‌که‌ن. ئه‌و فه‌رمانداینه‌ى که لایه‌نى نه‌رێنى هه‌یه و خوازیارى سنووردارکردنى هه‌ڵسوکه‌وتى مرۆڤه‌کانه، ئه‌نجامدانى پێویستى به سه‌رکوته وه‌ک ره‌واڵه‌تى سه‌ره‌کى ده‌سه‌ڵات. واته ده‌سه‌ڵاتى فۆکۆیى نیگه‌رانى هه‌زاران مرۆڤى گوێڕایه‌ڵه که له‌شیان له رێگاى ده‌سه‌ڵاته‌وه ره‌واڵه‌ت ده‌گرێت.