به‌م هێرشانه ته‌نیا قه‌ندیلیان نه‌کردۆته ئامانج، ده‌یانه‌وێ ده‌ماری ئازادی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌که‌دا ببڕن ...
(18) ساڵه له پێناو ئاشتی تێده‌کۆشم، وه‌کو به‌رهه‌مێکی دیداره‌کانی (18) ساڵم له‌گه‌ڵ دهوڵَهت، له دوو سێ لاپه‌ڕه‌دا سێ رێکه‌وتننامه‌ی سه‌ره‌تایی جیاوازم پێشکه‌شی شانده‌که‌ی ده‌وڵه‌ت کرد. (KCK)ش ئه‌م رێکه‌وتنه‌ی ئه‌رێ کرد که له شێوه‌ی مۆرکردنی دوولایه‌نه نین، به‌ڵکو تایبه‌ته به‌و هه‌نگاوه پێویستانه‌ی له قۆناخی چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌دا هاوبه‌شانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت دوولایه‌نه سازشمان له‌سه‌ر کردووه. له‌گه‌ڵ شانده‌که دانیشتن و کاره‌کانمان له‌سه‌ر رێکه‌وتننامه سه‌ره‌تاییه‌که به‌رده‌وامه. پێویستترین هه‌نگاوی پراکتیکی که سازشمان له‌سه‌ر کردووه و پێویستی به جێبه‌جێکردن هه‌یه دامه‌زاندنی "شۆرای ئاشتی"یه. دووه‌مین هه‌نگاوی گرنگ دروستکردنی "شۆرای ده‌ستوری گشتی" بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی دانانی ده‌ستوری گشتی، چیتر هه‌نگاوی تاوتوێکردنی ئه‌و رێکه‌وتننامانه ته‌واو بوو. ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ من دانیشتن و گفتوگۆیان کرد به ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه بوون، پێویسته ئه‌وانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه مۆر بکرێن. گه‌ر مۆر بکرێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌ربازی قۆناخی پراکتیکی ده‌بین. له ساڵی (1920)دا ئه‌نجومه‌ن په‌رله‌مانی دامه‌زرێنه‌ر بێ هیچ ناوبڕێک کاریان کردبوو. ئێستاش له قۆناخی مێژووییترداین، پێویسته ئه‌نجومه‌ن کۆ ببنه‌وه و ئه‌م رێکه‌وتننامانه تاوتوێ و ئه‌رێ بکات.
ئه‌گه‌ر حکومه‌ت دان به‌وانه نه‌نێت و ده‌وڵه‌ت ئه‌رێی نه‌کات، قه‌یران دێته ئاراوه و ده‌رده‌که‌وێت که دانیشتن و دیداره‌کانی تا ئه‌مڕۆمان بۆ خڵافاندنه. ئه‌گه‌ر پێم بڵێن که ناتوانن ئه‌و رێکه‌وتننامانه پراکتیزه بکه‌ن، دوابه‌دوای ئه‌و شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌ل ده‌که‌وێته ده‌وره‌وه. به دڵ و به گیان شه‌ڕ ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دان به‌و رێکه‌وتننامه‌کان بنێن و مۆریان بکه‌ن و بڵێن چاره‌سه‌ری دیموکراتیک دێته ئاراوه، ئه‌وا من جارێکی تر به‌گوێره‌ی جێبه‌جێکردنی سێ مه‌رجی "ئازادکردن، به‌رگریکردن و ته‌ندروستی"دا ده‌ست به کاروبار و هه‌وڵه‌کانی دانانی چاره‌سه‌ری ئاشتی و دیموکراتیکی کێشه‌ی کورد ده‌که‌م. ئه‌وکاته چاره‌سه‌ری ده‌ستوری دیموکراتیکی کێشه‌ی کورد دروست ده‌بێت. به‌م هۆیه‌وه دوو رێگه‌مان له‌به‌رده‌مدایه؛ چاره‌سه‌ری ده‌ستوری دیموکراتیک و شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌ل. له بژاری یه‌که‌میاندا: حکومه‌ت جێبه‌جێکردنی ئه‌و رێکه‌وتننامانه وه‌ک خۆی یان له‌سه‌ر بناخه و پره‌نسیپه‌کانی راده‌گه‌یه‌نێت و پراکتیزه‌یان ده‌کات. بژاری دووه‌میش: ئه‌گه‌ر چارسه‌ری دروست نه‌بێ ئه‌وا شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌ل دێته کایه‌وه و ئه‌وکاته نه‌ک سێ هه‌زار، پێنج سه‌د هه‌زار که‌س ده‌ستگیر ده‌کرێت و نه‌ک په‌نجا هه‌زار به‌ڵکو پێنج سه‌د هه‌زار که‌س ده‌کوژرێن. (KCK) وتویه‌تی ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێکن و ده‌توانن شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌ل بکه‌ن و ده‌توانن خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیکیش رابگه‌یه‌نن. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ده‌ستوری گشتی دیموکراتیک نه‌یه‌ته ئاراوه، حه‌وت لایه‌نه‌که‌ی تری چاره‌سه‌ری دیموکراتیکیش به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک جێبه‌جێ ده‌کرێ. (BDP) و بلۆکی دیموکراتیک بڕیاری چونه ئه‌نجومه‌نی "په‌رله‌مان"یان وه‌رگرتووه. ئه‌م بڕیاره ره‌وایه و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه، دیموکراتیکه و حقووقییه و رێزیان لێ ده‌گرم، ئه‌گه‌ر داوایان لێ ده‌کرێ که له ئه‌نجومه‌ندا هه‌بن مه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێکه‌وتننامانه‌دا بتوانن، له باره‌ی چوونه ناو ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌توانن له چوارچێوه‌ی سێ رێکه‌وتننامه‌که‌ی ئێمه‌دا له‌گه‌ڵ حکومه‌ت رێکه‌وتننامه‌یه‌کی فه‌رمی ئاماده بکه‌ن. ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ئه‌م رێکه‌وتننامه مۆر نه‌کات (BDP) و بلۆکه‌که‌ی ناتوانن بچنه ئه‌نجومه‌نه‌وه.
پارتی (HAK-PAR) و پارتی دیموکراتی (KADEP) ده‌توانن پێشنیاری کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌ڕ و ئاشتی، که پێشتر وتبووم و پره‌نسیپ و پێشنیاره‌کانی دیکه کار بکه‌ن. گرنگترین کارێک که کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامی بدات ئاواکردنی په‌رله‌مانه. ده‌کرێ مۆدێلی رێکخستنی رزگاری فه‌له‌ستین به نمونه وه‌ربگیرێت و په‌رله‌مانێک پێک بهێنرێت له شێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌میشه‌ییش بێت. هه‌روه‌ها ده‌زگایه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ ئه‌م په‌رله‌مانه پێک بهێنرێت، سه‌رپه‌رشتیاری هێزه چه‌کداره‌کان به بڕیار بگه‌یه‌نرێ و سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌کانی بارزانی یاخود یه‌کینه چه‌کداره‌کانی فیدراسیۆنی کوردی ئێراق ده‌سته‌به‌ر بکرێت. (KCK) مسۆگه‌ر ده‌بێت به دوو نوێنه‌ر له کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ییدا جێگه ده‌گرێت و خۆی بکات به بناخه.
هێرشی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ندیل له چوارچێوه‌یه‌کی هه‌رێمیدایه و هێرشێکی چه‌په‌ڵ و نامه‌ردانه‌یه. به‌م هێرشانه ته‌نیا قه‌ندیلیان نه‌کردۆته ئامانج، ده‌یانه‌وێ ده‌ماری ئازادی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌که‌دا ببڕن. دۆخی ئێستای ئێران له دۆخی سه‌ددام ده‌چێت. له دۆخی هه‌نوکه‌دا ئه‌رکی بنبڕکردنی ده‌ماری ئازادی کوردی له ئه‌ستۆ گرتووه که ئه‌مه زۆر مه‌ترسیداره. تورکیا ده‌یه‌وێ له‌ڕێی ئێرانه‌وه کوردان چاره بکات و پلانێکی هه‌رێمییه، ده‌یانه‌وێ ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد له‌نێو ببه‌ن، تورکیا ئێران به‌رده‌داته گۆڕه‌پانه‌که، به‌ڵام ئێران ئاگای له‌و یارییه مه‌ترسیداره نیه که ده‌یکات، ئێران به‌وه‌وه ناوه‌ستێ دوای کوردان هه‌وڵی گوشارخستنه سه‌ر تورکیاش ده‌دات. چونکه ئێران هه‌ڵوه‌دای دروستکردنی هه‌ژموونی خۆیه‌تی له هه‌رێمه‌که‌دا تا به ئیسرائیل ده‌گات، به‌م هێرشه‌ش په‌یامی نزیکبوون و هاوکاری به ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌دات. دیسان ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و مه‌لاکان له به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا و ئیسرائیلیش په‌یام به تورکیا ده‌ده‌ن و هه‌وڵی په‌لکێشکردنی بۆ لای خۆیان ده‌ده‌ن. سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاش چه‌په‌ڵن، ئه‌مریکا به نه‌زانی هاوکاری ئێران ده‌کات و ده‌که‌وێته لایه‌نییه‌وه. پێویسته خه‌ڵکی مه‌ده‌نی قه‌ندیل بپارێزرێن و پاراستنی خێزانه‌کانی ئه‌و ناوچانه ده‌سته‌به‌ر بکرێ، پێویسته زیانیان به‌رنه‌که‌وێ، گه‌ر پێویستیش بکات خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له‌و ناوچانه ده‌ربخرێن و دوور بخرێنه‌وه. ده‌بێ سه‌رنجی دام و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌لای ئێران‌دا راکێشرێ، هێزه‌کانی باشوریش بێ ده‌نگن، ده‌بێ ئه‌وانیش ئاگادار بکرێنه‌وه. حکومه‌تی (AKP) له به‌رامبه‌ر کوردان‌دا زۆر بێ ویژدانانه حقوق و قانوون ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌وڵی پاکتاوکردنیان ده‌دات، ره‌وشی ئێستای ئه‌ردۆگان وه‌ک ره‌وشی ئه‌وسای سه‌دام وایه که هێرشی کرده سه‌ر کوێت ئه‌مریکا و ئینگلته‌ره چۆن سه‌دامیان له به‌رامبه‌ر ئێران و کوێت به‌کار هێنا و هێرشیان پێ‌کرد، ئێستاکه‌ش ئه‌ردۆگان ده‌نێرنه سه‌ر لیبیا و سوریا و کورده‌کان، سه‌دامیش له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئێراق شه‌ڕی کرد، ئێستاکه ئه‌مریکا له پشت ئه‌ردۆگانه و هێرش بۆسه‌ر کورده‌کان ده‌کات، ئه‌مه ته‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و بۆ ئه‌ردۆگان دانراوه پێویسته هه‌ر ئێستا کۆتایی به‌و گه‌مه‌یه بهێنرێ و چاره‌سه‌ری ده‌ستوری دیموکراتیانه بۆ کورد دابنرێت.
(KCK) و ده‌وڵه‌تی تورکیش من وه‌ک گوێزه‌ره‌وه به‌کار دێنن و ده‌یانه‌وێ ئیداره‌م بکه‌ن (من له‌مڕۆ به‌دواوه کۆتایی به‌مه دێنم) من که‌سێک نیم ئیداره بکرێم با هه‌موو بزانن، کارێک نه‌ما نه‌یکه‌م، دۆخی ئێستاکه‌م له مه‌له‌کردن له‌ناو حه‌وزێکی بێ ئاوا ده‌چێ، له ئێستا به‌دواوه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆم جێبه‌جێ بکه‌م پێویسته (ته‌ندروستی ـ پاراستن ـ بواری ئازادی جوڵه)م ده‌سته‌به‌ر بکرێت چیتر تا ئه‌مانه نه‌کرێن هیچ شتێک ناکه‌م، ره‌وشی من له ره‌وشی ماندێلا ده‌چێ، (ده‌سمۆنت توتو) به ماندێلای ده‌وت "تا ئازاد نه‌بی مه‌که‌وه ناو ئه‌و کاره‌وه، مه‌ترسیداره" راستی وتووه، به‌ڵام دواتر رێگه‌یان بۆ ماندێلا کرده‌وه، منیش تا ئازاد نه‌بم و به ئازادی نه‌جوڵێم ناکه‌ومه ناو ئه‌م کاری ئاشتییه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه ناده‌م که‌س یاری به شه‌ره‌فی کوردان بکات.