پێویستە ژن وەكو كۆكراوەی هەموو سیستم ببینرێ و بەم رەنگە ئانالیز بكرێت ...
عەبدوڵڵا ئۆجەلان
كوێلایەتی ژن كە سەرچاوەی سەرەكی خۆی لەكۆمەڵگای سومەر دەگرێت بابەتێكە كە دەستكاری نەكراوە. چاوەڕوانی لەكۆمەڵگای هیرارشی دەستی پێكردووە پەرەستگای راهیبی تێدەپەڕێنێـت، بەو رەنگە ژن دەخرێـتە ناو چوارچێوەیەكی سەختەوە. لەو قۆناخەوە هەتا ئێستا ئەوەی كە پێش خراوە هەر ئەم چوارچێوەیە بووە. ئەمە دەبێتە بابەتی سەرەكی ئەدەبیات، پەروەردە و ئەخلاق ئەوەیە كە ژن بە هەموو هەست و هەڵسوكەوتی خۆییەوە چۆن بتوانێت خزمەتی پیاو بكات. پیاوی كۆیلە بەبەدەستخستنی بەرهەمی زیاد و بەكارهێنانی هێزی جەستەییەوە چوارچێوەیەكی قازانج كردووە. لێرەدا كۆیلایەتیك بەناوەڕۆكی ئابووری بەهێزە پێكدێت. بەڵام ژن بەجەستە، گیان و هزری خۆییەوە كۆیلە دەكرێت. ئەگەر كۆیلەی پیاو ئازاد بكرێت، دەتوانێت ببێتە مرۆڤێكی ئازاد بەڵام ئەگەر ژنێك ئازاد بكرێت، ئەو ببێتە بابەتی كۆیلایەتیكی خراپتر. ئەم راستییە بەكاربردنی كۆیلایەتیەكی قووڵ نیشان دەدات. كاتێ كە چاودێرێك بەسەرەنجەوە تەماشای ژنێك بكات، دەتوانێت بەئاسانی بزانێت چەندە بەخراپی بەهەموو شتەكانی خۆییەوە بەگوێرەی داخوازییەكانی پیاو ئامادە كراوە. ژن لەسیستمی دەنگەوە بگرە، هەتاكو هاتوو چۆو بەرێگادا رۆیشتنی، لەتەماشاكردنی تا دانیشتنی وەك ئەوەی كە بڵێ ژیانم نەماوە بانگ دەكات. یەك لەخاڵە سەرەكیەكانی كە لێكۆڵینەوەی لەسەر كوێلایەتی ژن پێناكریـت، لەخۆڕازی بوونی بێ ئەندازەی پیاوە. لەماڵدا مۆدێلی بچووكی خودایە ـ شای كۆمەڵگا پیاوە لەهەمانكاتیشدا سەردەستی ژنە. ئەو تەنها پیاو نییە، بەڵكو خودا ـ پیاوە. ئەو وەسفە بێ ئەوەی هیچ شتێك لەناوەڕۆكی خۆی ون بكات، كاریگەری خۆی تا رۆژی ئەمڕۆ هەیە.
ژنێك كە لەقەفسدایە، تەنیا لەبوارەكانی دەنگ و رازانەوەدا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە. لەئاستێكدایە كە بڕوای پێناكرێـت، كۆیلایەتێكی قووڵ و شاراوەی بەسەردا سەپێنراوە. ژنی سەردەمی ناوین رووبەڕووی دووەمین شكاندنی گەورەی كلتوری كۆمەڵگای رەگەزگەرایی بووەتەوە. كاتێك كە ئێمە یەكەم شكاندنی مەزنی كلتوری لەقۆناخی دەركەوتنی دەوڵەتی كۆیلەداریدا لە كلتوری خوداوەند ئینانا ـ عەشتار دەبینین، دەتوانین شكاندنی كلتوری لەبەرامبەری ژن كە لەسیستم هەر دەچێت مەزن دەبێت بەشێوازێكی كاریگەر لە نموونەكانی مەریەم خوشكی موسی، مریم دایكی حەزرەتی عیسی، عایشە هاوسەری حەزرەتی موحەممەد دا ببینین. لەسومەردا، پەرەستگای ژنان هەبوو. ئەو پەرەستگایانە لەلایەن ژنانەوە ئاواكرابوون و شوێنەكانی پیرۆزی ژنان بوون. دەستكەوتێكی گرنگیان هەبوو، ژنان لەو پەرەستگایانەدا پەروەردەكانی خۆیان بەڕێوەدەبرد، هونەر و جوانی خۆیانیان نیشاندەدا. هەتا پیاوەكان دەهاتن و تەماشای ئەوانیان دەكرد. پیاوەكان دواتر ئەم شوێنانەیان كردە سۆزانیخانە. لەو كاتە بەدواوە ژنان وەكو خوداوەند دەچوونە پەرەستگاكانەوەو وەكو لەشفرۆش دەردەكەوتن. هەموو باشییەكانی ژنیان لێسەند. موسی شتێكی بەژنان نەدا. لەكاتی حەزرەتی عیسی رەوشی دایكی مریم دیارە. لەكاتی حەزرەتی مەحمەد دا رەوشی عایشەش ئاشكرایە. حەرزەتی عایشە دوای ئەوەی كە دەسەڵاتی پیاو بەقوڵایی تێدەگا، دەڵێت، خۆزگە لەجیاتی ئەوەی وەكو ژنێك لەدایك بووم، با وەكو بەردێك لەدایك بوومایە. ئیتر وەك ئەوەی كە هیچ شوێن پێیەكی خوداوەند نەماوە، وەكو بوونەوەرێكی هەرە نزیكی شەیتان بەناو دەكرێت. نزیكایەتیكی هەرە بچووكی ژن، دەتوانێـت ئەو بكاتە شەیتان بۆ خۆی. هەركاتێك دەتوانێت گیانی خۆی بفرۆشێت بەشەیتان، دەتوانێـت پیاو لەرێگا دەرچوێنێت. وا تەماشا دەكرێت لەبەر جادوگەری دەبێت بسوتێنرێت. لێرەدا كلتوریكی جینۆساید دەبینرێت كە زیندەبەچاڵكردنی منداڵی كچ و بەڕێگای رەجمیش"بەردباران" كوشتنی ژنان جێگای باسە. لەكۆمەڵگادا رەوشی كۆیلایەتی هەرە قووڵ بە هەزاران ساڵ تا ئێستا درێژەی پێدراوەو گەیشتە ئەو ئاستەی كە ژن ناتوانێت لە ژێری دا دەركەوێت. بەڕاستی تا ئەو كاتەی شرۆكردنێك لەسەر ژن نەكرێت، ئاستی كۆیلایەتی سیستم دەركی پێناكرێت. ئەو زەنجیرانەی كە ژن پێی بەستراوەتەوە نمونە شیربایی، ئاستی كلتوری كۆیلایەتی نیشان دەدات. وەكو ئەوەی كە زمانی بڕابێت، بێ هزر مابێت. ئەوە ئیتر دایكیكی وشك و زەویەكە پیاو چۆن بیەوێت دەتوانێت بەكاری بهێنێت. لە زووەوە لە" سۆبژە"(مەعنەوی) بوون دەركەوتوو و لەرەوشی" ئۆبژە"(مادی) دایە. لەخوداوەندی كۆمەڵگای سروشتدا شوێن پێی ژن نەماوە. ئەو ژنەی كاربەدەستی منداڵان و گەنجانە و ئەو ژنەی كە پیاو لەدەوروبەری دەسوڕاوە، هیچ شوێن پێی نەماوە.
هەتاكو ئەو پێگەیەی بەسیستمی هیرارشی دەستی پێكردووە و ژنی خستۆوەتە ناو ئەم سیستمەوە، شرۆڤە نەكرێت، نەدەوڵەت و نەكۆمەڵگایی چینایەتیش شرۆڤە ناكرێت. لەبەر ئەم هۆكارە ناتوانین لەهەڵە سەركیەكەمان رزگارمان ببێت. زاراوەی، شێخایەتی، میرایەتی، سوڵتانایەتی، دەسەڵات و دەوڵەت لەناو عەرەب دەركەوتوونە. بۆ نموونە مانای وشەی دەوڵەت ئەوەیە كە شەوێك لەگەڵا ژنێك خەوتن بەدەستخستراوە، بژی. وەكو وشەش پەیوەندی دەوڵەت لەگەڵ دەستدرێژی و كۆیلەكردن سەرەنجڕاكێشە. لەزمانی عەرەبیدا واتای هەموو چەمك و دەزگایەك كە دەسەڵاتی بەبیردەهێنن، رووتە و كەیفكردن و بەردەوامكردنی كەیف"خوشگوزەرانی" بەبیردێننەوە. ژن نەوەكو زایندێك، وەكو مرۆڤێك لە كۆمەڵگای سروشتی دوور دەخرێت و دەبێتە مەحكومی كۆیلەكردنی هەری مەزن. هەموو كۆیلایەتیەكانی تر، گرێدراو بە كۆیلایەتی ژن پێشدەكەوێت. بۆیە تاكو كۆیلایەتی ژن شرۆڤە (ئانالیز) نەكرێت، كۆیلایەتیەكانی تر ئانالیز ناكرێت. تاكو كۆیلایەتی ژن تێپەڕ نەكرێت، كۆیلایەتیەكانی تر تێپەڕ ناكرێت. ژنی زانای كۆمەڵگای سروشتی بە هەزاران ساڵ كەلتوری دایك ـ بە خوداوەندی ژیاوە. نرخێكە هەمیشە بەرز رادەگیردرێت، دایك ـ خوداوەندە. ئەو كاتە چۆن كەلتوری كۆمەڵگای هەرە درێژخایەن، هاتە بن پێكردن وچەوساندنەوەو ژن بۆەتە بولبولی ناو قەفەسی رازاوەی رۆژی ئەمڕۆ. دەبێت پیاو لەبەر ئەم بولبولەد اسەرخۆش بێت بەڵام ئەو دیل دەكات، تاكو ئەو دیلە ئازاد نەكرێت، هیچ سیستمێكی كۆمەڵایەتی ناتوانرێت باسی ئازادی و یەكسانی بكات. هێشتا مێژووی ژن بەشێوازێكی راست و دروست نەنوسراوەتەوە. لەهیچ زانستێكی كۆمەڵایەتیدا بەشێوەیەكی راست جێگا بۆ ژن دانەنراوە.
رەگەزپەرەستی لەمێژووی مرۆڤایەتی دا بۆەتە چەكێك كە لەلایەن سیستمی شارستانییەوە لەبەرامبەر بە كۆمەڵگای ئەخلاقی و پۆلەتیك بەكارهاتووە. كۆلۆنیكردنی ژن لەبەر ئامانجی جۆربەجۆر پێكهاتووە، نموونەی هەرە بەكاریگەری ئەم راستییە. ژن" زۆرییەت" بەبەرهەم دێنێت، ئەو كرێكارێكی بێ مووچەیە خاوەنی كارەكانی هەرە بەڕەنج و بە ئازارە. كۆیلەی سەرنەرمیشە. ئەو ئامرازێكی ریكلامە، ماڵی هەرە هێژایە، شابانووی ماڵانە. وەكو ئامرازی دەستدرێژی هەمیشەییە. وەكو بناخەی جوانی دەنگ و رازاوەن، لەبواری مەعنەویشدا دەرێژەپێدەری سەردەستی پیاوە. هەروەها ژن بە هەموولایەكی خۆییەوە هەرە زیاتر لەنێو دەوڵەت ـ نەتەوەدا دەگاتە پێگەی خۆی لەناو كۆمەڵگای پیاودا. وەكو خوداوەند ناسنامەی ژن لەناو كۆمەڵگا دەوڵەت ـ نەتەوەدا، تەنها لە بواری شێوە دەبێـتە كەرستەیەك سوژدەی بۆ دەكرێت. بەڵام وشەی بەناوی ئیلاه لێرەدا لەواتای ژنی ژێر پێكراو و بەواتای سۆزانیخانەدایە. ژنی وەكو ئیلاه، ئەو ژنەیە كە بن پێكراوە و رووبەڕووی بچووك خستنەوە كراوەتەوە. رەگەزپەرەستی لەكۆمەڵگای دەوڵەت ـ نەتەوە لەلایەكەوە، زیاتر پیاو دەخاتە دەسەڵات هەرە گەورە لەكەسایەتی ژنیشدا كۆمەڵگا دەخاتە رەوشی داگیركراودا لەم واتایەدا ژن لەناو دەوڵەت نەتەوەدا لە پێگەی نەتەوەیەكی داگیركراودایە.
پێویستە ژن وەكو كۆكراوەی هەموو سیستم ببینرێت و بەمڕەنگە ئانالیز(توێژینەوەی لەسەر ) بكرێت. چۆن كۆمەڵگای سەرمایەداری دەرێژەپێدەرو لوتكەی هەموو كۆمەڵگای داگیركەری كۆنە، ژنیش بەهەمان شێوە، لوتكەی كاریگەری كۆیلەكردنی هەموو ئەو سیستمانەیە كە دەژی. تا ئەوەی ئێمە درك بەو ژنە ژێردەستە و كۆلۆنیالەی كۆمەڵگای پلەداری(هەرەمی ) دەوڵەت گەرا نەكەین، ناتوانین كۆمەڵگا بەشێوەیەكی راست پێناسە بكەین. رێگای راستی درككردنی كۆیلایەتی، كەم نەتەوەیی، نەتەوەیی وچین بەرێگای ژن پێناسەیان دەربازدەبێت. زانستی كۆمەڵگا وەك ئەوەی كە تیر لەكەوان دەرنەكەوتبێت سەبارەت بەبابەتی ژن، هەوڵدەدات كە ئەم بابەتە، بكاتە بابەتێكی زانستی، ئەم یەكە تایبەتە بەچارەكە سەدەی بیستم، كاری لەسەركراوەو هەر بەم بۆنەوە، بووەتە بابەتی سەرەكی ئەم سەدەیە. لەئەنجامی بزووتنەوەی فێمینیستیدا، لێكۆڵینەوە لەسەر شەڕ، ژینگە، وەكو ئاكامە ترسناكەكانی دەسەڵات، كاراكتەری رەگەزپەرەستی مێژووی سەردەستی دەستی پێكردووە. ئەم خاڵە دەستنیشاندەكات كە زانستی كۆمەڵناسیش لەگەڵدا، ئەو زانستانەی كە دەبێت، بابەتیانە (ئۆبژیكتیڤ) بن، چەندە خاوەن كاراكتەرێكی رەگەزپەرەستانەنە، هەربۆیە دەردەكەوێـت كە زانست رەگەزپەرەستە.
كاراكتەری پیاوی سەردەستی كۆمەڵگا تا رۆژی ئەمڕۆش دەرفەتی نەداوە كە دیاردەی ژن بەشێوەیەكی زانستی هەڵسەنگاندنی لەسەر بكرێت. بۆیە راستی ژن لەئایین زیاتر وەكو گۆڕەپانێكی تابۆیی قەبووڵ دەكرێت. لەژێر ناوی نامووس لەبنەمای خۆیدا، ماف و راستییەكانی ژن كەلەلایەن پیاوەوە بەشێوەیەكی خیانەت و زۆرەملێ دەستیبەسەردا گیراوە، دەشاردرێتەوە. ئەو ژنەی كە لەمێژوو هەتا رۆژی ئەمڕۆ لەناسنامەو كەسایەتی خۆی بێبەش كراوە هەمیشە بووەتە دیلی پیاو، ئەم یەكە دیاردەیەكە، رێ لەبەردەم ئەنجامی چینایەتی نهێنی دەكاتەوە. دیل كردنی ژن لەهەمان كاتدا پێوانەی كۆیلەتی و كەوتنی گشتییە. پێوانەی درۆ، دزی، زۆدارییە كە لەكۆمەڵگادا بەڵاودەبێـتەوەو ئەمەش بۆ پێشكەوتنی نوێكەری پێوانەیەكە.
ئامانجی رەگەزپەرەستی ئەوەیە كە نەهێڵێت ژن هەناسە بدات. ئەركی سەرەكی ئایدیۆلۆژیای رەگەزپەرەستی ئەوەیە كە پیاو ببێتە نەخۆشی دەسەڵاتداری، ژنیش هەمیشە لەژێر هەستی دەستدرێژیدا بهێڵدرێتەوە.
زانستی پۆزەتیڤ، جیهانی ئاكادیمیا، گەنجەكان بێكاریگەر دەهێڵێت. لەگەڵ قەرەبوودان بەئەوان پێیان دەڵێن لەگەڵ یەك بوونی سیستم، وەكوتر هیچ رێگایەكی تریان لەبەردەمدا نییە.
رەگەزپەرەستی لە كۆمەڵگادا یان راسترەبڵین كۆمەڵگای ڕەگەزگەرا ، تەنیا چەمكێك نییە، بەدەسەڵاتی پەیوەندی نێوان ژن و پیاو بەسنوور بێت. ئەوە نیشانەیە دەسەڵاتدارێكە كە لەهەموو بوارەكانی كۆمەڵایەتیدا بڵاو بووەتەوە. ئەوە نیشانەی دەسەڵاتداری دەوڵەتە كە لەگەڵ مودێرنییتەدا زیاتر بووەتەوە.
سەرمایەداری و دەوڵەت ـ نەتەوە كە بە زانستیەكی قووڵی ئەو تایبەتمەندیانەی كۆیلایەتی ژن هەڵسوكەوت دەكات، گرنگییەكی گەورە دەداتە ئەوەی كە ژن وەكو ئامرازی دەسەڵاتداری هەرە پێشكەتوو بەكاربهێنێت. پێویستە باش بزانرێت كە بێ كۆیلایەتی ژن، هیچ شێوازێكی كۆیلایەتی خاوەن چانسێكی پێشكەوتن و ژیانی نییە. سەرمایەداری و دەوڵەت ـ نەتەوە، گوزارشتی پیاوی سەردەستی بەدەزگا بووە(واتا ئەوپیاوەی لەسەربنەمای دەسەڵاتدارێتی خۆی ڕێكخستتووە). بەشێوازێكی ئاشكراتر سەرمایەداری و دەوڵەت ـ نەتەوە، قۆرخكاری پیاوی زۆردار و داگیركەرە. لەوانەیە پارچەكردنی ئەم قۆرخكارییە لەپارچەكردنی ئەتۆم زەحمەتتر بێت.
سەرمایە ـ فینانس بۆ ئەوەی كە ژن بخاتە ژێر كونتڕۆڵی خۆی، رەگەزپەرەستی بەكاردەهێنێت. چۆن عاشق ببن، چۆن بژین، هەتا بەیەكتریش شادبن، ئەمانە هەموویان وەك یەك لێدەكات. لەرێگای ژنەوە، دەسەڵاتداریەتی لەسەركۆمەڵگادا دەكاتە ئامانجی خۆی. تایبەتیەكان وجیاوازیەكان ناناسێت، دەڵێت: من چۆنم دەوێت، تۆش دەبێ وا بیت. سەد دەرسەد لەژێر دەستی مندا بیت. بەنەتەوەپەرەستی و ئایین پەرەستیەوە، یەك شێوە هزر لەسەر كۆمەڵگا دەسەپێنێت و بەڕێوەیدەبات. بەڕێگای دەوڵەت ـ نەتەوە ناسنامەیەكی چۆنی دەوێت، ئەوە دەسەپێنێت. فیناسی سەرمایەداری بەڕێگای یەكڕەنگ كردنەوە دەیەوێت هەموو شتێك بخاتە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی، شتگەلێك، وەكو نەتەوە، پیاو و ژن. داهاتوو، كلتور، باوەڕی و جیاوازی قەبووڵ ناكات، لەجیاتی ئەمانە ئەو شتانەن كە خۆی دەیەوێت و دەیسەپێنێت.
لەقۆناخی پۆست مۆدێرندا لەگەڵ مۆدێرنییتەدا ئانالیزی(شیرۆڤەی) پەیوەندی لەنێوان بەهەزاران شتگەلێكی نهێنی(سوبژێكتیڤ) وەكو، فاشیزم، قڕكردن، تۆتالیتاریزم، دەسەڵاتداریەتی، دەستڕۆی، رەگەزەپەرەستی كۆمەڵگایی، نەتەوەپەرەستی، ئەندوستیریالیزم"پیشەسازی"، گۆڕانكاری كەش و هەواو هەر جۆرە تێكچوونێكی ژینگە، زیادبوونەوەی دەسەڵاتی، كۆمەڵگاوەك ژنان لێكردن، ئانالیتك بوونی ئەقڵ، بێ هەستی، بێ كەسایەتی بوونی تاك، شەڕكردنی هەركەسێك بەهەركەسێكی تردا، بڵاوكردنەوەی كۆمەڵگا، لەناوبردنی كشتوكاڵ لەجیاتی پادشا ـ خودای دەمامكدار جێگربوونی، تاك ـ خودای بێدەمامك و رووت، ون بوونی ئەفسونی ژیان، ون بوونی رەسەنایەتی و جوانی ژن، و زیاتر لەشفرۆشی ژن، لەجێگای ئەخلاق سەردەستی و دەستدرێژی لەجێگای جیاوازی بەمانای ژیاندایە، جێگربوونی یەك یەكڕەنگی بە واتای مردن، كۆتایی پێهاتنی سیاسەت و لەجیاتی ئەو جێگیربوونی دەسەڵاتداری و هەروەكوتر ئاسانتر دەبێت و دەكەوێتە ناو گومانكاریەوە.
رەگەزپەرەستی لەمێژوودا هەرە زیاد لەسەردەمی لیبرالیزمدا، وەكو نیشانەیەكی ئایدیۆلۆژی پێش خراوەو بەكار هێنراوە.
ئەو لیبرالیزمەی كە كۆمەڵگای رەگەزپەرەستی لەئەستۆ گرتووە، تەنیا ئەمە بەس نەدیت كە ژن لەماڵەوە ببێتە، كرێكارێكی بێ مووچە، ژنی كردە ئامرازێكی زایندی و كردویە بە كاڵا و پێشكەشی بازاڕەكانی كردووە.
كاتێك لەپیاودا تەنیا رەنج دەكرێتە كاڵا، ژن بەهەموو جەستە و گیانی خۆی دەبێتە كاڵا. ئەمە شێوازی كۆیلایەتیەكی هەرە مەترسیدارەترە كە بونیادنراوە. هەرچەندە، رەستەی ژنی پیاوێك وەسفكردنی باشیش نەبێت، بەڵام بەو رەنگە ژن تەنیا دەبێتە بابەتی رەنج خواردوویەكی بە سنوور. بەڵام بەهەموو كەسایەتی خۆییەوە بوونی ماڵ، دێتە واتای لەكۆێلەبوونی فیرعون خراپتر. بوونی كۆیلەی هەر كەسێك لە بوونی كۆیلەی كەسێك، یان دەوڵەتێك خراپترە. تەڵەیەكە مۆدێرینیتە بۆ ژنی ئامادەكردووە. ژنێكە دەڵێن بەرێگای مۆدێرینیتە بەڕوو ئازادی دەچێت، دیسان بەڕێگای مۆدێرینیتەوە، دەبێتە ئامرازی داگیركەری هەرە خراپتر. لە ئامرازێكی ریكلام، تا ئامرازێكی سێكس و پۆرنۆا، ئامرازی هەرە سەرەكی داگیركەرییە. پرسێك كە دەبێت بكرێت، ئەمەیە كە بۆچی، كوێلایەتیك ئەوەندە قووڵ وەڵامی ئەم پرسە مسۆگەر بەدیاردەی دەسەڵاتدارییەوە گرێدراوە. سروشتی دەسەڵات كۆیلەتییە. ئەگەر سیستمی دەسەڵاتداری لەدەستی پیاودا بێت، تەنها بەشێك لەمرۆڤەكان نا، بەڵكو پێویستە هەموو مرۆڤەكان بە گوێرەی ئەم دەسەڵاتدارییە شێوە بگرن. خاوەن دەسەڵاتداری، چۆن سنووری دەوڵەت، وەكو سنووری خانووی خۆی دەبێنێت و لەناو ئەم سنوورانەدا، هەموو جۆرە پێكهێنانێك بە مافی خۆی دەزانێت. لەخێزاندا ـ خێزانی مۆدێلی هەرە بچووكی سیستمە ـ پیاو خۆی خاوەن دەسەڵات دەزانێت و كوشتنیش تێدا هەر جۆرە پێكهێنانێك بۆ خۆی بەماف دەزانێت. ئەو ژنەی لەناو خێزاندایە، ئەوەندەی فریشتەیەك كۆن و قووڵە، پیاو بەهەستی موڵكدارییەكی بێ سنوور دەڵێت؛ ئەو ژنی منە. بەڵام ژن ناتوانێت لە سەر ئەو پیاوە خاوەن مافێكی بەم شێوەیە بێت و پێی رەوا نابینرێت، بەڵام پیاو تا دوا رادە لەسەر ژن و منداڵان خاوەن مافی بێ سنوورە. سەرچاوەی سەرەكی موڵكییەت پێویستە جارێكیتر لە خێزاندا لەتەسەروفی كۆیلایەتی لەسەر ژندا ببینرێـت. لەسەرچاوەی موڵكییەتدا، ژنی كۆیلەكراو هەیە. كۆیلەتی و موڵكیەتێك كە لەسەر ژنان بڵاوبووتەوە و داسەپێنراوە، وەكو شەپۆل لەسەر هەموو كۆمەڵگا بڵاودەبێتەوە. بەم رەنگە لە هۆشمەندی و تەڤگەڕ و كەس و كۆمەڵگادا هەست و رامانی موڵكییەتپەرەستی و كۆیلەداری جێگیردەكات. كۆمەڵگا دەخەنە رەوشێك كە دەست بداتە، دەستی سیستمی پلەداری و دەوڵەت پەرەستی. ئەمەش لەو واتایەدایە كە چینایەتی بەشێوازێكی ئاسان وەكو رەوا بوونێك بەردەوام بێت. بۆیە ئەوەی كە دەدۆڕێت تەنیا ژن نییە، لەدەرەوەی مشتێك هێزی هەرەمی و دەوڵەت پەرەست هەموو كۆمەڵگا دەدۆڕێت.