پێویسته ژنان رومه‌تی خۆیان بگه‌ڕێنێن و له جیاتی مردن ژیان هه‌ڵبژێرن و بۆ ژیانی ئازاد...
زۆر جار له راگه‌یاندنه‌كان باسی ژن ده‌كرێت، هه‌ر كه سه‌یری ده‌نگو باس ده‌كه‌ین له خۆ كوژی ژنان و كوشتنی ژنان باس ده‌كرێت. له گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌نگ به‌رز كردنی ژنان به تاوان داده‌نرێت. لێره‌دا مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌ڵێت چه‌نده ناداد په‌روه‌ریه‌كی گه‌وره هه‌یه، كاتێك له به‌رامبه‌ر بكوژه‌كان ناره‌زایه‌تی نیشان ده‌ده‌ین به تاوان بار له قه‌له‌م ده‌درین، ئه‌و پرسیاره زۆر تازه نیه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی 21 دا بۆ مرۆڤ نوێیه!
چونكه خه‌بات و تێكۆشانی ژنانیش هه‌یه به‌ڵام بۆ شكاندنی هێزی ژنان و بێ هیوا كردنیان ته‌نیا باسێكی یه‌ك لایه هه‌یه و ئه‌وش له‌یان خراپه كه‌یه، به‌و شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌درێت كه به‌م ره‌نگه په‌یامێك به ئێمه‌ی ژنان بدن و بیڵێن: سه‌یریكه بێجگه له كوشتن و خۆ كوژی هیچ شتێكی تر نیه، كه ئه‌ویش توندۆتیژی و مه‌شهور كردنی عه‌قڵیه‌تی پیاوه، ئه‌وه نادادپه‌روه‌ری و ترسه له پێشه‌كه‌وتنی ئێمه‌ی ژنان. ئه‌و ده‌موو ده‌زگا و راگه‌یاندنانه‌ی كه به‌م شێوازه هه‌واڵ دروست ده‌كه‌ن و به‌ڵاو ده‌كه‌ن گرێدراون به سیستمه‌ی باڵاده‌ست و ته‌حاكومن. هیچ شتێك له خۆرای و له به‌ر خۆی ناكرێت. ئه‌و سیسته‌م و كاربه‌ده‌ستان مێژووی ڕابردووی ئێمه‌ی ژنان باش ده‌ناسن و به گوڕه‌ی ئه‌و به‌رنامه و پلان داده‌ڕێژن، تاكو بتوان كۆسپ و رێگری له به‌رده‌م ئازادی ژنان درووست بكه‌ن. به بونه‌ی رۆژی شه‌هید بوونی هەڤال ڤیان سۆران چاوێك به‌كورتی له تێكۆشانی ژنانی قه‌هره‌مان بكه‌ین و بزانین كه بوچی زهنیه‌تی پیاوسالاری له خه‌بات و پێشكه‌وتنی ژنان ده‌ترسێت.
چونكه ئێمه‌ی ژنان له ئاستێكی به‌رزدا خۆمان به‌رێكخستن كرد و توانیمان له هه‌موو جیهان خۆ بیسه‌لمێنێن و قوربانی زور دراوه به‌رده‌وامیش ده‌دەین، رێبه‌ری مرۆڤایەتی رێبه‌ر ئاپۆ به پێشخستنی خه‌بات و تێكۆشانی ژنان، به هه‌موو جیهان پێشانیدا كه ژن ده‌توانێت خۆی به‌رێكخستن بكات و چه‌ك، سیاست، فكر و فه‌لسفه، كۆمه‌ڵه‌یاتی بوون...... هتد خۆی هه‌م بپارێزێت و هه‌م شه‌ڕ بكات. هه‌روه‌ها پێشانیدا كه له مێژووی خۆی بگه‌رێت و له‌و جێگایه‌ی كه ون بوویه خۆی بدوزێته‌وه. له مێژووی ژنانی باشووری كوردستاندا ده‌بینین كه ژنان له هه‌موو گۆڕەپانی ژیان خاوه‌ن هێز و تێكۆشانی خۆیانن، ئه‌و جوڵه‌یه به پێشه‌نگایه‌تی ژنانی تێكۆشه‌ڕی وه‌كو له‌یلا قاسم، ویان سۆران، ده‌ستینا، ره‌نگین و هه‌زارها ژنانی تر گه‌یندرا به لوتكه. ئه‌مرۆ له ئه‌نجامی ئه‌م تێكۆشانه سه‌خته و قوربانیدان توانیومانه له هه‌ر جێگایك به ره‌نج جی ده‌ستمان هه‌بێت ببن به خاوه‌ن جیگه و پێگه.
شه‌هید له‌یلا قاسم به تێكۆشان و هه‌ڵوێستی خۆی به وره‌ی به‌رز و چاونه‌ترسانه، له به‌رامبه‌ر خوێن مژ و دیكتاتورێك وه‌كو صه‌دام رادەوه‌ستێت و ته‌سلیمی ئه‌شكه‌نجه دڕنده‌یانه‌ی بعث نه‌بێت، كاتێك ده‌وترێت له‌یلا قاسم هه‌موو گیانی مرۆڤ ئه‌له‌رزێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌ته به‌وێره. به‌ڵێ له‌یلا قاسم ژنێكی كورده كه بۆ خاك و نیشتیمانی خۆی سه‌ر نانه‌وێنێت، ده‌سگیرانی خاك و ئازادیه، ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر وڵات نه‌بێت ئازاد نابێت و به سه‌ربه‌رزی ناتوانێت بژیت. ئه‌و ژنه تێكۆشه‌ره به ناسینی خۆی و ئاستی تێگه‌یشتنی ده‌بێته خاوه‌ن ئه‌و هه‌ڵوێسته و به ده‌ستی خۆی جاركی تر داستانی ژنی كورد كه ته‌سلیمی هیچ دو‌ژمنێك نابێت و ناموسی خۆی له وڵات و ئازادی خۆی دا ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها ڤیان سۆران ده‌بێته هه‌ڵگری ئاڵای له‌یلا قاسم و ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای ژنانی قا‌ره‌مان و تێكۆشه‌ر، له ته‌مه‌نی گه‌نجایه‌تیدا خۆی بۆ ژیانی ئازاد ته‌رخان ده‌كات و چاره‌نوسی خۆی به ده‌ستی خۆی ده‌نوسێت و ژیانی دواكه‌وتوو ره‌ت ده‌كات و روو له چیاكانی ئازادی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات. سه‌رەتا له به‌رامبه‌ر زهنیه‌تی ته‌حاكوم و دواتریش له به‌رامبه‌ر سیستمی مولكایه‌تی، بچوك بینینی ژن، له عیلم، مێژوو، سیاسه‌ت كۆمه‌ڵگا، و به بێبه‌ش كردن ده‌ركه‌وت و به‌ڵێنی دا كه بۆ روخاندنی ئه‌و قه‌ڵایه كه وادەزانرا بۆ مرۆڤه‌كان هیچ كاتێك ناشكێت، بشكێنێت و براستی سه‌ڵماندی كه قه‌ڵای ده‌سه‌ڵاتی پیاو قابڵی رۆخانه. هه‌ڤاڵ ڤیان ته‌مه‌نی هه‌ر چه‌نده بچوكیشه به‌ڵام به هه‌ڵوێستی رادیكالی خۆی له‌ناو هه‌ڤاڵان ده‌ناسرێت و هه‌میشه له هه‌ر بوارێك دا هه‌نگاوێك له پێشه، هه‌ڤاڵ ڤیان سۆران ئاگاهی باشی له میژووی گه‌له‌كه‌ی و ژنان هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه به‌رنامه و پلانی ژیانی خه‌باتی خۆی داده‌ڕێژێت و خه‌باتی خۆی به ڕێووه ده‌بات. شه‌هیدی سه‌ركرده ڤیان سۆران یه‌ك خوڵه‌ك له ژیانی خۆی به فیرۆ نه‌یده‌دا و هه‌موو كاتی به خوێندن و به‌ڕێوه بردنی كار و تێكۆشان پڕ ده‌كرده‌وه.
شه‌هید ڤیان بۆ ته‌واوی ژنان، ژنانی كوردستان و بە تایبەتی ژنانی باشووری كوردستان له‌ناو هه‌وڵدانی رزگاری و رێگا نیشانده‌ر دایه، وه‌كو ده‌زانرێت هه‌ڤاڵ ڤیان بۆ تێگه‌یشتن له رێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو كاتیك له سه‌ر یه‌ك كتێبه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌خوێنێت و بۆ راست پێكهێنانیان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات. بۆ بابه‌تی ژنانیش ئامۆژگاری و هه‌ر یه‌ك له وشكانی رێبه‌ر ئاپؤ جێ به جێ ده‌كات.
هه‌ڤاڵ ڤیان یه‌ك خوڵه‌ك له ژیانی به بێ رێبه‌ر ئاپۆ به سه‌ر نه‌بردووه، وابه‌سته بوون و خۆشه‌ویستی كه له به‌رامبه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ هه‌یبوو ده‌یهێشت كه رۆژ به رۆژ پێش بكه‌وێت و له ئاستی به‌رێوه به‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادی جێ بگرێت و ببێته یه‌ك له فه‌رمانداری په‌كه‌كه و پێشه‌نگایه‌تی هه‌زارها گه‌ریلا بكات. هه‌روه‌ها به تایبه‌تمه‌ندی به‌رز و دڵسۆزی خۆی له‌ناو دڵی هه‌موو گه‌ریلا جی بگرێت و خۆشه‌ویست هه‌ڤاڵانی خۆی بێت. له‌ناو ته‌ڤگه‌ریش له به‌رامبه‌ر كه‌سانی ته‌سڤیەگه‌ر خاوه‌ن هه‌ڵوێستی تووند بوو و وه‌كو قەڵخان ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌پاراست و رێگای نه‌ده‌دا مرۆڤی خیانه‌ت له پیلا‌نه‌كانی سه‌ر بكه‌وێت.
هه‌ڵوێستی نشتیمانپەروەریەکەی سه‌ره‌نج راكێش بوو، داخوازی بوو بچێت بۆ باكوری كوردستان و له‌ناو گه‌لی ئه‌م بەشه‌ی كوردستان خه‌بات بكات و له به‌رامبه‌ر دوژمنێكی فاشیستی وه‌كو تورك شه‌ڕ بكات و توڵه‌ی هه‌ڤاڵان و گه‌له‌كه‌ی بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌یه‌ویست زیاتر نزیك به رێبه‌ر ئاپۆ بێت و بۆ ئازادی رێبه‌ره‌كه‌ی فیدایانه بجه‌نگێت.
هه‌ڤاڵی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڤاڵی ئازادی ڤیان سۆران ساڵی 2006 نه‌یتوانی ببێته شاهیدی ساڵرۆژی پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و ساڵه‌ش به بێ رێبه‌ر ئاپۆ پێشوازی بكات. هه‌ره‌وه‌ها وڵامێكیش بۆ هه‌موو پیلانگێڕان و دوژمنانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی هەبوو كه هه‌تا كه‌سانی فیدایی وه‌كو ئێمه هه‌بن پیلانه‌كانتان پوچه‌ڵ ده‌كرێت و سه‌ر ناكه‌ون. سه‌ركه‌وتن هی ئێمه‌یه. به‌و بونه‌یه له 2 دووی شوبات چالاكی خۆی پێك ده‌ھێنێت.
هه‌ڤاڵی قه‌هره‌مان و شه‌هیدی نه‌مری وڵاته‌كه‌م هه‌ر وه‌كو ووتم كچێكی باشوری كوردستانه‌و خاوه‌ن میراسی له‌یلا قاسم و ده‌بێته روحی به‌رخودان و تێكۆشان له كوردستان، شه‌هید ده‌ستینا به‌و روحه به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلا ده‌بێت و به‌رده‌وامی به تێكۆشانی ڤیان سۆران ده‌دات و چه‌ندین ساڵ له چیاكانی سه‌ركێشی كوردستان تێكۆشان ده‌كات و ئاستێكی به‌رچاوی پێشكه‌وتن دروست ده‌كات. ده‌توانێت خۆی له زه‌نجیره‌كانی كۆێلایه‌تی رزگار بكات. شه‌هید ده‌ستینا خۆی به‌رپرسیار ده‌زانێت له شه‌ری كۆبانێ و به روحی نه‌ته‌وه‌ی و تۆڵه‌هه‌ڵگرتن له دو‌ژمنێك وه‌كو داعش شه‌ڕ بكات روو له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات. براستی ده‌ستینا وه‌كو فه‌رماندارێك قه‌هره‌مان له مێژووی گه‌لان و به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد و ژنان داستانی قه‌ره‌مانی ده‌نوسێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شه‌روانانه‌ی كه له یه‌ك سه‌نگه‌ر شه‌ڕ ده‌كه‌ن چاو نه‌ترسانه دڵی دوژمن ده‌هێنێته له‌رزه و ده‌بێته نمونه و پێشه‌نگ. هه‌تا دوای له سه‌نگه‌ری شه‌ڕ له به‌رامبه‌ر داعشی دڕنده ده‌جه‌نگێت و مه‌جالیان ده‌بڕێت و داعش سه‌رسام ده‌كات. هه‌تا دواین فیشه‌كی خۆی شه‌ڕ ده‌كات و ده‌گاته شه‌هاده‌ت. ناوی هه‌ڤاڵ ده‌ستینا له سه‌ر زمانی هه‌موو گه‌لان و گه‌لی كورد و شه‌ڕوانان هه‌ر خوله‌ك یاد ده‌كرێت. هەزاران ژنی جوان له هه‌ر لاێكی دونیا به‌شدار ده‌بن و ناویان ده‌بێت به ڤیان و ئاڵای ئازادی ده‌گرنه ده‌ست و به‌ره‌و پێش ده‌چن.
له باشووری كوردستان ژنان رێگای ئه‌و قه‌هره‌مانانه ده‌گرنه به‌ر و خۆیان له رێگای تێكۆشان ته‌رخان ده‌كه‌ن، به‌ڵێنی ئازادی رێبه‌ره‌كه‌یان، گه‌ل و هه‌موو ژنان ده‌دەن و ئازایانه و به روحی له‌یلا، ڤیان، ده‌ستینا و هه‌زاران ژنانی قاره‌مانیتر شه‌ڕی زه‌هنیه‌تی فاشیست و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌کەن. بۆ شكاندنی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته و له‌ناو بردنی دوژمنانی ژیان و مرۆڤایەتی به‌رده‌وام له‌ناو تێكۆشاندان.
پێویسته كه هه‌موو ژنان به خۆێندنی مێژووی تێكۆشانی ئه‌و ژنه قه‌ره‌مانانه خۆیان په‌روه‌رده بكه‌ن و چیتر له به‌رامبه‌ر عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری سه‌رنه‌نوێنن و خۆیان نه‌سپێرنه ده‌ستی سیسته‌می ژن كوژ. له جیاتی خۆ كوژی خۆیان به‌ریكخستن بكه‌ن، له به‌رامبه‌ر بكوژه‌كان به دامه‌زراندنی هێزی پاراستنیان خۆیان بپارێزن، چیتر مه‌حكومی چاره‌نوسێك كه پیاو بۆی ده‌ستنیشان كردووه نه‌بن و چاره‌نوسی خۆیان به ده‌ستی خۆیان دیار بكه‌ن، چونكه ژنیش به‌و عه‌قڵه‌ی كه خودا پێی به‌خشیوه ده‌توانێت باشتر له پیاو بیر بكاته‌وه و ژیانێك راست بۆ كۆمه‌ڵگای خۆی دامه‌زرێنێت.
وه‌كو رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت: له روح و حه‌قیقه‌تی ژن‌دا شه‌ڕ و توندۆتیژی نیه، ئه‌گه‌ر هوشیار بێت و له كۆێلایه‌تی رزگار بێت، ده‌توانێت ببێته هوكاری ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕه‌كان، ده‌توانێت ببێته ماموستای ژیانێك دادپه‌روه‌رانه و جوان، هه‌روه‌ها پێشخستنی یه‌كیێتی نێوان كۆمه‌ڵگه‌كان. چونكه ساڵهای درێژه ژن له راستی خۆی به دووره و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری سه‌ره‌تا وڵاته‌كه‌ی لێ ستاند دوای مێژووی داگیر كرد و هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌بوونی ژن له ده‌ستی ده‌رهێناو و كردی به هی خۆی و به‌كاری هێنا، به‌وه‌ش تێر نه‌بوو جه‌سته‌ی ژنیشی لێ ستاند و پارچه‌ی كرد و وه‌كو ئامێری فرۆشتنی کرد له بازاری بازرگانیه‌كانی.
هه‌ر بۆیه پێویسته ژنان رومه‌تی خۆیان بگه‌ڕێنێن و له جیاتی مردن ژیان هه‌ڵبژێرن و بۆ ژیانی ئازاد خۆیان ڕازێنن و باوه‌ڕی به خۆیان بێت و ئه‌و نه‌ترسیایی كه بۆ مردن هه‌یانه بۆ تێكۆشان له به‌رامبه‌ر سیسته‌م بكار بهێنن و پشت به هێزی خۆیان ببەستن و بۆ دروستکردنی یه‌كتی نێوان هه‌موو ژنان تێ‌بکۆشن کە هێز و چه‌كی هه‌ره گه‌وره‌یه بۆ شكاندنی ئه‌و عه‌قڵیه‌ت و زه‌هنیه‌ته.
هه‌روه‌ها پشت به ته‌ڤگه‌ری ژنان و ژنه گه‌ریلا و هه‌موو تێكۆشه‌ران ببه‌ستن وه‌كو په‌نای خۆیان ببین و په‌نا بۆ هێزی خۆیان ببەن.
په‌یامی تێكۆشه‌رانی وه‌كو له‌یلا قاسم، ڤیان سۆران، و ده‌ستینا و هه‌زاران قاره‌مانی تر ئه‌وه بو كه له سه‌رو باسمان كرد. بۆ داهاتوی هه‌موو ژنان خۆیان فیدا كرد کە چیتر ژن له ژێر ناوی ئه‌خلاق و ناموس نه‌مرن.
خه‌بات و تێكۆشان هه‌یه به‌ڵام به‌ش ناكات، پێویسته ئاستی خه‌باتمان زۆر به‌رز بكه‌ین و كوتایی به پیاوسالاری بهێندرێت.
پێویسته چیتر له رۆژنامه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان هه‌واڵی كوشتنی ژنان نه‌بیستین، پێچه‌وانه ژنان و كار و خه‌باتیان ببیسترێت.