نوێنه‌رایه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌ترین، ئازادیخواز و دیموکراسیخوازانهترین نه‌ریتی ئاینی ئیسلام ده‌که‌ین...
پوخته‌یه‌ک له په‌یامی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ کۆنگره‌ی ئیسلامی دیموکراتیکی کوردستان
له کاتێکدا له ناوه‌ند سه‌ره‌کییه‌کانی ئیسلام پهرتهوازهبوونێکی له‌راده‌به‌ده‌ر، خیانه‌ت و یاخیبوونێکی مه‌زن له ئارادان، وێڕای ده‌رککردنم به‌و نیگه‌رانیانه‌ی گوایه ده‌شێ رێگا له پێش تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه و ناته‌واو بکاته‌وه، به‌ڵام به ئامانجی به‌ربه‌ستکردنی هه‌ڵه‌ی مه‌زن و رێکردنه‌وه له پێش راستیه‌کانی ناوئاخن و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی، به بێ هیچ دوودڵییه‌که‌وه ده‌سته‌واژه‌کانی "کوردستان" و "دیموکراتیک"م به‌کار هێنا. به‌تایبه‌تیش له کاتێکدا له میانه‌ی روانگه‌ی ده‌وڵه‌تگه‌رایی هه‌ر دوو ناوه‌ندی گرینگ و مه‌زنی ئیسلام، واته ره‌وته‌کانی شیعه‌گه‌ری ـ ئێران و ره‌وته‌کانی ده‌سه‌ڵاتگه‌رێتی سه‌له‌فی ـ عه‌ره‌بی که له رۆژی ئه‌مڕۆشمان خۆیان ده‌سه‌پێنن و رێگایان له پێش داڕوخان و وێرانکارییه‌کی مه‌زن کردۆته‌وه، ئه‌وه به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای تێکۆشان له میانی ده‌سته‌واژه‌کانی جوگرافیا، گه‌ل و دیموکراسی به پێویستیه‌کی وه‌فاداری و پابه‌ندبوون به راستیه‌کانی ناوئاخنی ئایین ئیسلام ده‌بینم. به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو ناوه‌نده ده‌سه‌ڵاتگه‌رێتی ـ دهوڵهتگهرێتیه، گه‌ڕان به دوای وه‌ڵامێکی ئیسلامیانه و دۆزینه‌وه‌ی گوزارشته سیاسی و رهوشتییهکهی هه‌ڵمه‌تی دیموکراتیانه‌ی قه‌ڵه‌مبازی دژبه‌ر و گه‌یاندنی به ئاستی ئیراده‌بوون سه‌ره‌کیترین ئه‌رکی کۆنگره‌ی ئیسلامی دیموکراتیکه و له‌و چوارچێوه‌دا سڵاو و رێزی خۆمم پێشکه‌شتان ده‌که‌م.
هه‌ر دوو ره‌وتی سه‌ره‌کی ناوه‌ندگه‌را، ده‌سه‌ڵاتگه‌را و دهوڵهتگهراش له چوارچێوه‌ی هه‌ڵکشانی سه‌رمایه‌داری ـ ئیمپریالیستی گه‌شه‌یان کردووه و له هه‌ره‌سهێنانی ئیمپراتوریه‌تی عوسمانی جه‌مسه‌ری سه‌ڵته‌نه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و قۆناخه به‌کار هێنراون. به تایبه‌تیش له لایه‌ن ئیمپراتوریه‌تی ئینگلیزه‌وه به‌کار هێنراون که وه‌ک هێزه نوێیه‌که‌ی هه‌ژمونگه‌رایی جیهان له هه‌ڵکشاندایه و تا ئێستاش به‌رده‌وام به‌کار ده‌هێندرێت.
هه‌ر دوو ناوه‌ندیش تا دوایی میکرۆبی ناسیۆنالیزمیان له دژی ناوه‌ڕۆکی ئیسلام به‌کار هێناوه. له سه‌رهه‌ڵدان و دامه‌زراندنی نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ته‌کانی خۆیان هه‌رگیز له داسه‌پاندنێکی سته‌مکارانه‌ی سیستمی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی ـ ده‌وڵه‌تگه‌رایی سیستمی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر گه‌لانی خۆیان دوودڵیان نه‌کردووه. که‌چی له راستیدا چه‌مکی ئومه‌تی ئیسلامی له روی ناوه‌ڕۆکه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت ناکۆکه و هه‌رگیز کۆک نابێت.
هه‌ڵبه‌ت ئیمپراتوریه‌تی ئینگلیز له پێناو پارچه‌کردنی ئومه‌تی ئیسلام، به شێوه‌یه‌کی زۆر وریا و به به‌رنامه نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت و ئایدیولۆژیا سه‌ره‌کییه‌که‌ی واته ناسیۆنالیزمی له دڵ، مێشک و خه‌یاڵدانیدا جێگیر کردووه. مێژووی ئه‌و دوو سه‌ده‌یه‌ی دوایی گه‌لان و جوگرافیای ئیسلام به جۆرێک له جۆره‌کان به‌و ده‌ستدرێژییه‌ی سه‌ر مێشک و خه‌یاڵدانیان ده‌رباز بووه.
له راستیدا به ناوی سه‌رجه‌م ئایینه‌کان، ئیسلام نوێنه‌رایه‌تی دواترین گه‌ردونیبوون ده‌کات. ئیسلام هه‌م ئایینیه هه‌م فه‌لسه‌فی، له‌و سونگه‌وه، گهردونیبوونێکی زانستییه. هه‌مان ئه‌و ئایین و فه‌لسه‌فه‌ی زۆر گرینگی پێ ده‌ده‌م، واته ئه‌و ئیسلامه‌ی لام گرنگه و بایه‌خداره له هه‌مان کاتدا له روی ده‌سته‌واژه‌ی "پاژه"وه راستیه‌ک هه‌یه که گوزارشت ده‌کرێت و له بواری کرداری و ژیانیشدا به‌رجه‌سته و جێبه‌جێ ده‌کات. له کاتێکدا لایه‌نی گه‌ردونی به سیفه‌تی "یه‌کێتی و تاقانه‌یی ئه‌ڵڵا" به شێوه‌یه‌کی به‌هێز گوزاره له‌خۆی ده‌کات و به کولیاتێکی شکۆدار ده‌گات، به هه‌مان گرنگییه‌وه راوه‌سته سه‌باره‌ت به "پاژه" نه‌کراوه که له‌سه‌ر ئه‌و راستیه ئاوا کراوه. به‌ڵکو چه‌ندین شرۆڤه و کرداری ناته‌واو، چه‌وت و شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی له باره‌وه پێش خراوه و په‌یڕه‌و کراوه. یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین ئه‌رکه‌کانمان، به هه‌مان به‌رپرسیارێتی و لێهاتووییه‌وه ئه‌و هه‌موو تاکه‌که‌سانه (ناس) تاوتوێ بکه‌ین که هێنده‌ی (ناس) مرۆڤه‌کانی ئه‌ڵڵای بێزهمان و بێمهکان زۆرن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مافه‌کانیان به‌ده‌ست بهێندرێت یاخود پێشکه‌ش بکرێت. ئه‌گه‌ر به گوزارشتێکی زانستیانه بیڵین پێویسته به شێوه‌یه‌کی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه پره‌نسیپه گشتییه‌کان سه‌رکه‌وتووانه جێبه‌جێ و به‌رجه‌سته بکرێت. به شێوه‌یه‌کی کۆمکرێتیانه، پێویسته هه‌ڵوێسته ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌ڕۆکی گه‌ردونی ئیسلام سه‌باره‌ت به ته‌واوی زیندووه‌کان، به تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به جڤاته‌کانی تایبه‌ت به مرۆڤ کرداری و جێبه‌جێ بکه‌ین. ئه‌مه ئه‌و راستینه‌یه که به شێوه‌ی زهوتنهکردنی مافی به‌نده‌کان و پێ لێنه‌کردنی مێرووله باس کراوه.
به‌ڵام زهندیقهکانی "حزبوڵا" و "ئه‌لقاعیده" که سه‌رچاوه‌ی خۆیان له هه‌ر دوو ناوه‌ندی سته‌مکار وه‌رده‌گرن، له بنه‌ڕه‌تدا نوێنه‌رایه‌تی فاشیزمی هه‌نووکه‌یی ده‌که‌ن که ناڕه‌سه‌نێتی سه‌رمایه‌داری کردوویانن به به‌ڵای سه‌ر ئومه‌تی ئیسلام. له رێگای له‌سێداره‌دان و کهللهپهڕاندنهوه فاشیزمێکی ترسناک له دژی ته‌واوی گه‌له موسڵمان و ناموسڵمانه‌کان په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌و فاشیزمه دژ به گه‌لی کوردستان په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. له کاتێکدا فاشیزمی ناسیۆنالیزم ـ عه‌لمانی فاشیزمێکی ده‌وڵه‌تگه‌راییه که دوێنێ و ئه‌مڕۆش به شێوه‌یه‌کی بێبه‌زه‌ییانه جێبه‌جێ ده‌کرێت. فاشیزمی ئیسلامی رادیکالیش که گوایه رۆژانهییتره له رێگای ئه‌و پارت و ره‌وتانه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
بزوتنه‌وه‌ی ئازادی کوردستان هه‌رگیز ناکه‌وێته ناو ته‌ڵه‌زگه‌ی ئه‌و گومراییهی سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ ئه‌و دوو ناوه‌نده ده‌گه‌ڕێته‌وه و خۆیان به شێوه‌ی ناسیۆنالیزم ـ عه‌لمانی و ئایینگه‌رایی رادیکال ده‌خه‌نه روو. له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌رفه‌تیان پێ نادات. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و بزوتنه‌وه ئازادیخوازییه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ین له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره کرده‌وه و چه‌مکێکی له جۆری ناسیۆنالیزم، ئایینگه‌رایی، ره‌گه‌زگه‌رایی و به‌ناو زانستگه‌رایی تێکۆشان ده‌کات و ده‌بێته خودی جوگرافیای ئازاد و دیموکراسی رادیکاڵ. واتای ئومه‌تی ئیسلامی هاوچه‌رخ "یه‌کێتی میلله‌ته‌کان" ده‌دۆزمه‌وه. وه‌لێ ئه‌مه هه‌رگیز مانای جه‌مسه‌رگیرییه‌کانی "یه‌ک ده‌وڵه‌ت، یه‌ک میلله‌ت و یه‌ک ئاڵا نابه‌خشێت"، به پێچه‌وانه‌وه وه‌ک پێویستیه‌کی واتای ئایه‌تی قورئانی پیرۆز که ده‌فه‌رموی "و جعلناکم شعوبا و قبائلا لتعارفوا" گوزارشت له یه‌کێتی میلله‌ته ئیسلامییه‌کان ده‌کات که ئازادیخواز، یه‌کسانیخواز، دیموکراسیخواز و فره‌ڕه‌نگه. له‌و بڕوایه‌دام که کۆنگره‌ی ئیسلامی دیموکراتیک بنه‌ماکانی هه‌ڵوێست و پراکتیکی راست سه‌باره‌ت به کێشه‌ی "تاکانه"یی مه‌زهه‌به‌کان پێش ده‌خات؛ بێگومان ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌ی که مه‌زهه‌به‌کان به گوزارشتی فره‌لایه‌نی ده‌بینێت و له چوارچێوه‌ی تاکانه‌یی و گهردونیبوونی ئیسلام تاوتوێ ده‌کات.
پێویسته بزوتنه‌وه‌که‌مان له ناو دووئالیزمی ئایینی ـ عه‌لمانی نهخێنکێندرێت که ئه‌نجامێکی هه‌ژمونگه‌رایی ئایدیۆلۆژی خۆرئاوایه. به بڕوای من ته‌نگه‌تاوکردنی خودی ئیسلامیش له چوارچێوه‌ی ئایینی عه‌لمانیدا هه‌ڵه‌یه، تێکدان و مایه‌پوچکردنی یه‌کپارچه‌یی ژیانه که له ئیسلامدا ده‌بیندرێت. هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی مۆدای جلوبه‌رگ، پێناسه‌کردنی پێوانه‌کانی ئیسلامیه‌ت له میانی روخسار و جلوبه‌رگه‌وه، جگه له هه‌ڵوێستی پوزیتیڤیستی به‌رته‌سک و سنووردار گوزارشت له هیچی دیکه ناکات. مسۆگه‌ر ئه‌گه‌ر پێویستی به ئه‌نجامدانی پێناسه‌یه‌کی گشتی بۆ ئیسلامی هه‌نوکه‌یی هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌س له خۆوه ده‌گرێت به بڕوای من ده‌ستنیشانکردنی به شێوه‌ی "ئیسلامی کلتوری" زیاتر نزیک به راستییه. مه‌به‌ست له ئیسلامی کلتوری کۆمه‌ڵگای ئیسلامه؛ هه‌م ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی به‌رجه‌سته بووه، هه‌م ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی ماناکه‌ی به‌رده‌وامه. پێویسته له‌بیر نه‌که‌ین کاتێ ئیسلام له دایک بوو، مه‌رجه رووکه‌شی و شێوه‌کانی په‌رستن جێگای باس نه‌بوو. یه‌که‌مین گوته "بخوێنه" بوو، واته په‌یوه‌ست به ماناوه بوو. هه‌ر ئه‌وه‌ش بنه‌ما و بنه‌ڕه‌ته. به بڕوای من ئه‌و خاڵه بۆ رۆژی ئه‌مڕۆشمان له جێگه‌ی خۆیدایه. سه‌باره‌ت به رۆژی ئه‌مڕۆمان مانای ئیسلام، له‌و سۆنگه‌وه پێناسه بکه‌ین، جێگیرکردن و ژیانیکردنی پێوانه‌کانی دیموکراسی، ئازادی و دادپه‌روه‌رییه له کۆمه‌ڵگاکانی ئیسلام که راستینه‌یه‌کی کۆمه‌ڵگای ـ مێژووییه. له‌و پێناوه‌شدا جیهادی ئه‌کبه‌ر و جیهادی سۆغرا جێبه‌جێ ده‌کرێت، واته ژیانێکه به‌رده‌وام له ناو ره‌خنه و رهخنهداندا بێت. به گوته‌یه‌کی تر هه‌میشه‌ییکردنی شه‌ڕی نه‌فسی (تێکۆشانی ناوخۆیی)یه له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی خراپه (ئه‌و هێزانه‌ی که له ده‌ره‌وه دێن).
به ئه‌ندازه‌ی واتای کۆنگره‌ی ئیسلامی دیموکرایت که هه‌وڵم دا ئاماژه به هێڵه گشتییه‌کانی بکه‌م، به‌رده‌وامی و به‌دامه‌زراوه‌بوونی وه‌ک ئه‌رکێکی گرنگتر له به‌رده‌ممان وه‌ستاوه. وه‌ک سه‌رجه‌م وڵات و ده‌ڤه‌ره‌کانی ئیسلام له کوردستانیش به دژواری پێویستی به ده‌زگا و دامهزراوهبوونێکی نوێ و به‌رده‌وامی ئیسلام هه‌یه. تێپه‌ڕکردنی جه‌ماعه‌ته‌کانی سه‌ربه شیعه‌گه‌ری، ئیخوان و سه‌له‌فییه‌کان که کۆک و سه‌رچاوه‌که‌یان سوڵتهگهراییه و جگه له وێرسیونهکانی سه‌رمایه‌داری جیهانگیری شتێکی تر نین، له پێناو دامهزراوهبوونێکی نوێ مه‌رج و پێویستیه‌که. هه‌ڵبه‌ته ئیسلامی دیانه‌تی فه‌رمی چاره نیه. ئیسلامی دیانه‌تی فه‌رمی ئیسلام خه‌سێنراوه، له ئیسلامی نافه‌رمی زۆر بێواتاتره، کاریکاتۆرێکی ئیسلامه که خزمه‌ت به دژه‌که‌ی ده‌کات. له فاشیزمه‌وه تا ده‌گاته لیبرالیزم مه‌یدانگه‌لێکی فراوانی خزمه‌تکردنی هه‌یه. له‌م واتایه‌دا رۆڵی دژه‌ئیسلام ده‌بینێت. دواترین پراکتیکی ئه‌و ئیسلامه‌ی له تورکیا تاقی کرایه‌وه، ئینجا ئه‌مه ئیسلامی فه‌رمی بێت یان جه‌ماعه‌ت (ناسیاسی)، کۆمه‌ڵگای رووبه‌ڕووی تاڵانکارترین، دوژمنی ژینگه و دهسهڵاتگهراترین نمونه‌ی سه‌رمایه‌داری هێشتۆته‌وه. ئیسلامی دیموکراتیک، ئازاد و دادپه‌روه‌ر ناچاره خۆی وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و واقیعه پێناسه بکات و به‌رده‌وام دامه‌زراوه‌بوونی خۆی پێش بخات. له‌و بڕوایه‌دام که به ئیراده و تێگه‌یشتنێکی قووڵه ناوی دامه‌زراوه‌بوونی نوێ، بنه‌ماکانی رێکخستن و شێوه‌ی هیواکانی پێک دێنن و ئاوای ده‌که‌ن.
وه‌ک خاڵی کۆتایی، هه‌ندێ که‌س له میانه‌ی ده‌سته‌واژه‌کانی خۆرئاواوه ده‌خوازن بزوتنه‌وه‌که‌مان وه‌ک دژه‌دین، کۆمۆنیست و ماتریالیست پێناسه بکه‌ن. ناوبردنی ئه‌و که‌سانه به "کۆیله‌ی ده‌سته‌واژه‌کان" گونجاوه و له جێگای خۆیدایه. ته‌نیا ئاماژه‌کردن به‌و خاڵه به‌سه، ئه‌گه‌ر سروشتی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی راستینه و واقعێک بێت، ئه‌وه ناشێ موسڵمان باوه‌ڕمه‌ند یان دژه‌دین بێت. ئه‌وانه ده‌سته‌واژه‌ی دروستکراون.
گه‌لێک که له ژێر دژوارترین هه‌لومه‌رجدا رووبه‌ڕووی ئابڵۆقه‌ی سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌داره جیهانگیرییه زۆرداره‌کان بۆته‌وه، له ژێر هێرشی پێشکه‌وتووترین تهکنۆلوژیاکانی شه‌ڕدایه، هه‌ر شتێکی تاڵان ده‌کرێت؛ به‌ڵێ شه‌ڕوانانی گه‌لی کورد که دووچاری سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی ئیسلامی ساخته هاتووه، به‌ڵێ جه‌نگاوه‌رانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ته‌نیا و ته‌نیا ده‌شێ قاره‌مانێتیه‌کی هاوشێوه‌ی حه‌زره‌تی عه‌لی شایسته‌یان بێت. هیچ گومانێکم له‌و راستیه نیه که نوێنه‌رایه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌ترین، ئازادیخواز و دیموکراسیخوازانهترین نه‌ریتی ئاینی ئیسلام ده‌که‌ین. بێگومان به ئه‌ندازه‌ی شایسته‌بوونی پێشه‌نگایه‌تی هاوبه‌شیکردنی رۆژانه‌یی ئه‌و راستینه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌واوی گه‌له مه‌زڵوم و سته‌ملێکراوه‌کانی جیهان، سه‌باره‌ت به نوژهنبوونهوهش که ئه‌مڕۆ و داهاتوو کردوویانه به پێویستیه‌ک به بانگهشهترین بزوتنه‌وه‌ی.
بوون به سه‌نتێزی بزاڤێکی حوسه‌ینی هاوچه‌رخ و سه‌لاحه‌دینی هاوچه‌رخ، گرینگ‌ترین به‌خته‌وه‌رییه، له‌و سۆنگه‌وه؛ سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕی و ئیمانه. هه‌مووتان بانگهێشتی هاوبه‌شێتی، ئیراده‌بوون و چالاکی ده‌که‌م. شانبه‌شانی بانگێشتکردنتان بۆ یه‌کێتی ئه‌ڵڵا که خۆی ناوی ئازاد و ئاسوده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تییه، هیوادارم له ناو ئارامی و ئاشتیدا بژین و دووباره سڵاو و رێزی خۆمتان پێشکه‌ش ده‌که‌م.